به‌یاننامه‌ی مەکتەبى سیاسى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق

کرێکاران!

جەماوەرى ئازادیخوازى ناوچەکە!

ژنان و پیاوانى یەکسانیخواز!

هەلسوڕاوان و لایەنگرانى بزووتنەوەى کۆمۆنیستى و کرێکارى!

یەکیتى نیشتمانى کوردستان ماوەى چەند مانگە بە مەبەستى سەرکوت کردنى ئازادى سیاسى و زاڵکردنى فەزاى ئیستبدادو کۆنەپەرستى و خزمەت کردن بە ڕژیمى کۆنەپەرستى ئیسلامى و رژیمى بەعس، کەوتوەتە شەرفرۆشتن و پیلانگیران لە دژى حزبى ئیمە. سەرەتا ویستى پەردەى قانون بەسەر پیلانەکەیدا بدات. شکاتنامەیەکى پر لە شەرمەزارى خستەبەردەم دادگاکەى خۆیان و داواى کرد حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق وەکو حزبیکى تاوانبار دادگایى بکرێ و هەلسورانى قەدەغە بکریت. ئەو شکاتنامەیە بەلگەى ریسواى و شەرمەزارى بوو بۆ یەکیتى، لەویدا تاوانەکانى حزبى ئیمەى بەوە تۆمارکردبوو کە داواى یەکسانى مافى ژنان و پیاوان و هەلوەشانەوەى قانونە کۆنەپەرستانەکانى ئەحوال شه‌خسی رژیمى بەعس و بەرپاکردنى ریفراندۆم و جیابونەوەى کوردستان و جیاکردنەوەى دین لە دەولەت دەکات،… هەموو ئەمانە کە بۆ حزبى ئیمەو خەلکى ئازادیخواز مایەى شانازى و سەروەرىیە، لە روانگەى یەکیتىیەوە، بەهەمان شێوەى رژیمى بەعس، بە تاوانى گەورە لە قەلەم دراوە. ئەوکات پیلانە (قانونى)یەکەى جەنابى تالەبانى لە لایەن جەماوەرى ئازادیخوازو سەدان شه‌خسیات و ریکخراوەو لایەنى سیاسى ناوخۆو دەرەوە ریسوا کراو ناچاربوون بیکێشنە دواوە. بەلام دواى دوو مانگ پاش ئەوەى یەکیتى هەموو ئومیدیکى لە ریکەوتنامەى واشنتۆن براو سەرلیشواوى سیاسى غەرقى کرد، لەم کاتەدا پەناى بۆ ئەوەبرد کە لە ریگاى داسەپاندنى ملهورى و خۆشخزمەتى بە رژیمى ئیسلامى ئیران و رازى کردنى دلى رژیمى بەعسەوە پەلەقاژەى دەربازبوون لەم ئەزمە و سەرلیشیواوییه‌ بکات.

پیلانى ئەمجارەیان ناونا بردنەدەرەوەى بارەگاى چەکدارى حزبەکان لە شار، بەلام ئەم بەهانەیە پروپوچ و ڕسواو ىێمایە بوو، لە کاتیکدا خۆیان هەموو شاریان میلیتاریزە کردوەو بە مقه‌رو هیزى چەکدار خەلکیان هەراسان کردوە، رایانگەیاند کە لە پیشدا دەبێ حزبى کۆمۆنیستى کریکارى مقرەکانى لە شار بەریتەدەر. بەلام راستى مەسەلەکە ئەوەبوو کە جەنابى تالەبانى ماوەى دوو هەفتەى رابردوو لە تاران لەگەل سەرانى تاوانبارى جمهورى ئیسلامى و بەرپرسى دەزگا تیرۆریستەکانى لەوانە سوپاى پاسداران، خەریکى سات و سەوداو مامەلەى سیاسى بوو. ئەمەش لە هەلومەرجیکدایە کە ریکەوتنامەى واشنتۆن دوچارى ئیفلاسى یەکجارى بووەو رەوتى وەزعەکەش تا هاتوە زیاتر بە زیانى یەکیتى شکاوەتەوەو پالى بە یەکیتىیەوە ناوە بۆ ئەوەى زیاتر خۆى بخزینیتە باوەشى جمهورى ئیسلامىیەوەو راستەوخۆ وەکو بەکریگیراوى ئەو کاربکات. لەم سات و سەودایەدا گفتى بەو ئینسان کوژانە دابوو کە شەر بە حزبى ئیمە بفرۆشێ و هیرشى بکاتەسەر. هاوکات بەمە دلنەوایى رژیمى بەعس بکات بۆ ئەوەى دواى ئەو ئیفلاسە و لە توندبونەوەى کیشەى ئایندەى یەکیتى و پارتىدا ئەمە بۆ یەکیتى لەبەرچاو بگریت.. بەپێی ئەم پیلانە دەستى دایە هیرش و پەلامارى نابەرابەرى بەسەرماندا سەپاند.

یەکیتى بۆ جێبه‌جێ کردنى ئەم پیلانەى لە دژى حزبى ئیمە سەرەتا بەپێی قانونى عه‌شیرەتى و میلیشیاییان هەستا بەبرینى ئاوو کارەباو تەلەفونى بنکەو بارەگاکانى حزب و ریکخراوى سەربەخۆى ئافرەتان، دواتر تەقەى لە خۆپیشاندانى هیمنانەى ئەندامان و دۆستانى حزبمان کرد کە رۆژى 13-7-2000 لە دژى کردەوەکانى ئەو بەریخرابوو. پاشان دەستى دایە جه‌ملەى دەستگیرکردنى ئەندامانى حزبمان و دەیان ئەندام و کادرى گرت و خستنىیە زیندان. بەدواى ئەمەدا کەوتە گەمارۆدانى چەکدارانەى بارەگاى کۆمیتەى رابەرى ریکخراوى کوردستان و کۆمیتەى سلیمانى و سەرئەنجام  رۆژى 14-7-2000 بە هیزیکى چەکدارى زۆرەوە هیرشى کردە سەر بارەگاکانى حزبمان. سەرلەبەیانى ئەو رۆژە لە نزیک بارەگاى کۆمیتە رابەرى تەقە لە دوو هاورێمان بە ناوى(سادق نیکبین و ئارش باقرى) دەکەن و ئەوانیش بەرپەرچیان دەدەنەوەو دواى شەریکى نابەرابەر کە تیایدا هاورێ سادق بریندار دەبیت، هەردوکیان دەستگیر دەکەن و بەشیوەیەکى درندانە مامەلەیان دەکەن. ئیوارەى هەمان رۆژ کاتژمیر شەش و نیو لە کاتیکدا کە وەفدى هەردوولا خەریکى گفتوگۆبوون و لەسەر چارەسەرى سیاسى کیشەکە پیکهاتبوون، لە نزیکى بارەگاى کۆمیتە رابەرى پیلانگیرانە کەمینیکیان بۆ سەیارەیەک دانا کە 5 کەس لە هاورێ یانى ئیمەى تیابوو، لە هەموو لایەکەوە کەوتنە گوللەباران کردنى، لەویش هاورێ یانى ئیمە مقاوەمەتیکى جەسورانەیان کردو لەم شەرەشدا چوار هاورێمان بە ناوەکانى(عبدالباست محسن- ناسراو بە شیخ عبدول، ابراهم محمد رۆستەم- ناسراو بە هاوکار، هاورێ لەتیف، محمد مستەفا- ناسراو بە کریم) گیانیان بەخت کردو هاورێ یەکمان بە ناوى(ئاوارە مجید) بەبریندارى کەوتە دەستى هیزەکانى یەکیتى، لە هیزەکانى یەکیتیش لانى کەم یەک کەس دەکوژرێ و دوو کەس بریندار دەبیت. هاوکات لە لایەکى ترەوە هیرش دەکەنە سەر بارەگاى کۆمیتەى رابەرى و لەویش شەریکى تر روو دەدات، هاورێ یانى ئیمە راوەستاوانە بەرپەرچى هیرشەکەیان دەدەنەوەو بوارى هاتنەپیشەوەیان نادەن. لەم شەرەشدا هاورێ یەکمان بە ناوى(ئومید نیک ‏بین) خەلکى شارى سنەى کوردستانى ئیران گیانى بەخت دەکات. بۆ رۆژى دواتر مەفرەزەیەکى چەکدارى ئاسایشى یەکیتى هەلدەکوتنەسەر بنکەى(سەنتەرى بەرگرى لە مافەکانى مندالانى کوردستان) و تالانى دەکەن و مندالەکانى ناو بنکەکە دەردەکەن.

رۆژى 16-7 –2000 لە کاتیکدا کە وەفدیکى رابەرى حزبمان کە پیکهاتبوو لە هاورآیان (تاهر حسن، سامان کریم، فواد سادق) لەلایەن ئەوانەوە دەعوەت دەکریت بۆ گفتوگۆو تاوتوێ کردنى وەزعەکە، بەلام کاتیک دەگەنە جیگاى دیاریکراو بەدور لە هەموو جۆرە پرەنسیپیکى سیاسى و بەپێی رەوشت و شیوازى مافیایى پێیان رادەگەیەنن کە دەست‏بەسەرن و لاى ئەوان بارمتەن، لابردنى مقرەکان و رادیۆێی حزبیان کرد بە مەرجى ئازاد کردنى ئەم وەفدە. هەر لەم کاتەدا دووبارە هیزیکى زۆر لە دەورى بنکەى رادیۆێی حزبمان کۆدەکەنەوەو هەلپەرستانە پەلامارى هەردوو مقرى کۆمیتەى رابەرى و کۆمیتەى سلیمانى حزبمان دەدەن کە لەسەر بناغەى ریکەوتنى رۆژى پیشوتر هیزى چەکداری ئیمەیان تیا کەم کرابوەوەو لە حالى گواستنەوەیدا بووین بۆ مقرى رادیۆ، ئەوان لەم وەزعیەتە سودیان وەرگرت و دەست بەسەر هەردوو مقرەکەدا دەگرن. لە هەلومەرجیکى ئاوادا کە لە لایەن یەکیتىیەوە بە زەبرى چەک خولقینراو وەفدى رابەرى ئیمەش کرا بە بارمتە، ئیمەى گەیاند بەو باوەرەى کە لە ئیستادا دریژەدان بە کارى مقرو رادیۆ لە ناوچەى دەسەلاتى یەکیتى ئیمکانى نىیەو ناگونجێ. بۆیە بریارماندا مقرەکانى حزب و رادیوێی حزب دابخەین.

یەکیتى، لە مەیدانى سیاسەت و تەنانەت لە مەیدانى”قانون”دا بەرامبەر ئیمە ناکام مایەوە، بۆیە سەرئەنجام پەردەى لەسەر رووى خۆى هەلمالى و بۆ جێبه‌جێ کردنى ئەرکى بەکریگیراویتى خۆى پەناى بۆ چەک و ملهورى برد و لە جەرگەى ئەو شارەى کە ئیدعاى دەکرد دەبێ لە چەک دابمالرێ، کەوتە لەشکرکیشى و شەرو

کوشتار لەگەل ئیمە. ئیمە لەم شەرە نابەرابەرەشدا تا ئەو جیگایەى توانیمان راوەستاین، هیزى چەکارى حزب و هیزى پاریزەرى رابەرى حزب جەسارەت و فیداکارىیەکى کەم وینەیان نواند بۆ بەرگرى لە حزب و کۆمۆنیزم و ئامانجى یەکسانیخوازى و ئازادیخوازى. بە بەرچاوى جەماوەرى شارى سلیمانىیەوە جورئەت و شەهامەتى کۆمۆنیستى خۆیان نواند لە بەرپەرچەدانەوەى پەلامارى هیزەکانى یەکیتىداو هەرهاورێ یەکمان لەگەل دەیان چەکدارى ئەوان جەنگى و لە مەیدانى شەردا ئەوان نەیانتوانی بە مەرامى خۆیان بگەن، بۆیە پەنایان برد بۆ پیلانى ترسنۆکانەو سودیان لە فەزاى گفتوگۆ وەرگرت و لەو فەزایەدا کەوتنە کەمین دانان و پەلاماردان، سەرئەنجام بە رەوشتى مافیا بریارى خۆیان داسەپاند. هاورێ یانى زیندانى کراویشمان هاوتاى ئەم راوەستاوى و جەسارەتەى هاورێ یانى چەکداریان لە خۆ نیشاندا. ئەوانیش بە عەزم و بیروباوەرى بەهیزى کۆمۆنیستیان بە ووتنەوەى شیعارى(ئازادى، یەکسانى، حکومەتى کریکارى) پاسەوان و چەکدارەکانى ئاسایشى گشتىیان هەراسان کردبوو. بەم جۆرەش پەردەیەکى دیکەى شانۆى خەباتى کریکارى و کۆمۆنیستىیان نمایش کرد.

یەکیتى، بۆ رازى کردنى دڵی رژیمى ئیسلامى ئیران و رژیمى بەعس و نیشاندانى خزمەتکارى بۆ ئەم رژیمە دژى بەشەریانە ئەم شەرە نارەوایەى بەسەر ئیمەدا سەپاند، هەر وەکو خودى نەوشیروان مستەفا ئەوەى راگەیاند کە لەبارەى حیزبى ئێمەوە فشارى ئێران و عێراقیان لەسەرە، بەم جۆرە ئەو پروپاگەندەیەى خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە کە دەربارەى بردنە دەرەوەى مقرى حزبەکان لە شار، بەرێیان خستبوو. ئەوە بۆ هەموو کەس ئاشکرابوو کە یەکیتى بەگرتنەبەرى سیاسەتى سەرکوتگەرانە دژى حزبى ئیمە دەیەوێ سەرجەم ئازادى سیاسى و بزووتنەوەى کۆمۆنیستى و یەکسانیخوازى سەرکوت بکات و مافەکانى ژنان و پیاوان و گشت جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیشى کوردستان بە ثی بشێلێ. بێگومان ئاکامیکى دیکەى ئەم سیاسەتەى یەکیتى دەست ئاوەلابوونى زیاترى رژیمى بەعس و جمهورى ئیسلامى دەبیت بۆ دەخالەت لەوەزعى سیاسى کوردستان و بردنى بە ئاقارى ئایندەیەکى رەشتردا. هەروەها فرسەت دەدا بە دەستەو تاقمە ئیسلامىیە تیرۆریستەکان بۆ هەراسان کردنى خەلک. هەموو ئەمانەش هەلومەرجەکە بەرەو ئەوە پال پیوە دەنین کە ئەمنیەت و گوزەرانی خەلک زیاتر تیک بچێ و رووبەرووى مەترسى گەورەرتر بیتەوە.

یەکیتى نیشتمانى کوردستان و ئاغاکانى ده‌بێ لەوە دلنیابن کە چالاکى و هەلسورانى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق بە مقه‌رو رادیۆکەیەوە محدود نابیتەوەو خەباتى ئەم حزبە لە ناو کریکاراندا لە کارگەو کاخانەکان، لەگەرەکە کریکارى و زەحمەتکیش نشینەکان، لە ناو بزووتنەوەى یەکسانیخوازى ژناندا بەردەوامەو ریشە کیش ناکرێ. خەباتى ئەم حزبە لە مەیدانى دیفاع لە ماف و ئازادىیەکانى خەلک، لە مافەکانى لاوان و مندالان، خەباتى لە پیناو کۆتایى هینان بەستەمى میللى و وەزعى مەینەتبارو سەرگەردانى ئیستاى کوردستان لەریگاى بەرپاکردنى ریفراندۆم و جیابونەوەى کوردستانەوە، خەباتى لە دژى کۆنەپەرستى و تیرۆریزمى  ئیسلامى و ناسیونالیزم و دەخالەتى دەولەتانى ناوچەکە، خەباتى بۆ دەرکیشانى خەلک لە ژیربارى دەسەلاتى ئەحزابى قەومى-عەشیرەتى، خەباتى لە پیناو رووخاندنى رژیمى درندەى بەعس ، خەباتى بۆ ریکخستنى شۆرشى کریکارى و بەرپاکردنى جمهورى سۆسیالیستى… هەروەکو خۆى بەردەوام دەبیت و هەموو ئەمانە گۆشەو مەیدانەکانى خەباتى ئەم حزبەن کە بەهیزى خۆیانەوە دەمینن و دریژەیان دەبیت. حەقانیەتى ئەم خەباتەش وەکو بەشیک لەپراتیکى سیاسى جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیش و ژنان و پیاوانى ئازادیخوازو یەکسانیخواز زیاترو زیاتر حزب و سیاسەتەکانى لەگەل خەبات و نارەزایەتى ئەم جەماوەرەدا لیک‏هەلده‌پێکێ. یەکیتىیش لەم نیوەدا جگە لە رسوایى و نقوم بوونى زیاتر لە زەلکاوى ئەزمەو سەرلیشیواوى هیچى دیکەى بۆ نامینیتەوە. حزبى ئیمەو جەماوەرى کریکاران و خەلکى ئازادیخواز هەرگیز لەم تاوانەى یەکیتى خۆش نابن و لە بیریان ناچیتەوە، ئەم ملهورىیەى یەکیتى قیول ناکەن، دلخۆش کردنى یەکیتى بەم پەلامارە سەربازىیە کورت ماوەو راگوزەرە.

هەلسوران و تیکۆشانى بزووتنەوەو حزبى ئیمە لە پاڵ دریژەدان بەم خەباتە حەقخوازانەیەى خۆى، هاوکات بۆ رسواکردنى ئەم پیلانگیرى و تاوانکارىیەى یەکیتى و بەرپەرچدانەوەى بەردەوام دەبیت و لەهەموو شیوازیکى سیاسى و خەباتکارانە کەلک وەردەگرێ. یەکیتى شەڕێکی نارەواى بەسەر ئیمەدا سەپاندوە کە دەبێ چاوەروانى بەرپەرچدانەوەو ئاکامەکانى کردبێ. ئەگەر ئەو پێی وابێ بە پەلاماردانى ئیمە لە شارى سلیمانى و داخستنى مقرو رادیۆمان، دەتوانێ ئیمە لە مەیدان وەدەرنێ و بێخه‌م دانیشێ، زۆر بە هەلەدا چووە. مقه‌رو رادیۆ تەنها دوو گۆشەى هەلسورانى ئیمەن، حزب و بزووتنەوەى ئیمە هیزیکى سیاسى کۆمەلایەتى ناوچەیىیەو لە بەشیکى گەورەى دنیادا هەلدەسورێ و دەورى هەیە. ئەمە راستىیەکە کە بۆ حزبیکى ناسیونالیستى-عشیرەتى وەکو یەکیتى نیشتمانى درک ناکرێ، بۆیە هەمیشە لەسەر دووپات کردنەوەى غەلەتە گەورەکانى بەردەوام دەبیت و دەرسى لى وەرناگرێ. ئەگەر ئەو لە سلیمانى کوشتارى کۆمۆنیستەکان بکات، دەبێ ئەوەش بۆ خۆى دابنێ کە نە لەم ناوچەیەو نە لە جیهاندا ناتوانێ بحەویتەوە، ئیمە لە ئیستادا بە چەک وەلامى هیرشى چەکدارانەى نادەینەوە، بەلام شەرى سیاسى ئیمە نەبراوەیە لەگەلیدا تا کاتیک ئەو بریارەى هەلنەوەشینیتەوە کە بە زەبرى چەک و بە بارمتە گرتنى وەفدى مفاوەزات دایسەپاندوە. لەم شەرە سیاسى و عەمەلیەدا ده‌بێ تاقمەکەى تالبانى و نەوشیروان خۆیان بۆ گەورەترین ریسواى و هەراسانى و ویرانى ئامادە بکەن. یەکیتى هەر ئیستا لەگەل نارەزایەتىیەکى پان و بەرینى ناوچەیى و جیهانى بەرەورووە، کۆمۆنیستەکان جەماوەرى ئازایخواز، بزووتنەوە جۆراوجۆرە پیشکەوتنخوازەکان، سەدان شه‌خسیات و ریکخراوەو حزب و دامەزراوى جۆراوجۆر، لە کوردستانى عیراق و ئیران و لە وولاتانى ئەوروپایى بەرامبەر تاوانەکانى یەکیتى دەنگیان بەرز کردوەتەوەو ریسوایان کردوە. ئەمە هیشتا سەرەتاى کارمانە. حزبى ئیمە و هەلسوراوان و تیکۆشەرانى ئەم حزبەش بە جۆریک جیگایان لە ناو دل و دەرونى خەباتکارانەى هەزاران هەزار کریکارو زەحمەتکیش و ژن و پیاوى یەکسانیخوازدا کردوەتەوە کە لە ریشەکیش کردن نایات. ئەو هیزەى کە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەکەویتە بەرامبەر تورەیى و نەفرەتى خەلکەوە یەکیتى نیشتمانىیە، ئەو پالى داوە بە دیواریکى لەرزۆکەوە، ئیمە دەمینین و ئەو دەبێ بروات.

هاورێ یان و هەلسوراوانى بزووتنەوەى کۆمۆنیستى و کریکارى!

ئەندامان و دۆستانى حزب!

ئاشکرایە کە لەم کیشمەکیشەدا لەگەل یەکیتى نیشتمانى بەرتەسکىیەکى کاتیى بۆ هەلسورانى عەلەنى حزب لە ناوچەى دەسەلاتى یەکیتى پیکهاتووە. بەلام ئەو راستىیەش لەبەرچاوى هەمووان ئاشکرایە کە حزبى ئیمە پینج مانگ پەیگیرانە لە هەموو مەیدانیکدا بەرامبەر بەیەکیتى راوەستا، سەرئەنجامیش لە شەریکى نابەرابەردا وەلامى هیرشى چەکدارانەى یەکیتى دایەوە. ئەم راوەستاوىیە هەر ئیستا حورمەت و اعتبارو شه‌خسیه‌تى حزبمانى لە نیو خەلکى کوردستان و لە ناوچەکەدا بەرەو سەربردوە. ئەمەش بناغەیەکى بەهیزە بۆ کارو هەلسورانى ئایندەمان. یەکیتى پەیوەندى خۆى لەگەل ئیمە بردوەتە قۆناغیکى تازەوە، لەم کارەیدا قوماریکى خەتەرى کردووە کە زەرەرى سیاسى گەورەى تیادا دەکات. ئیمەش هەر بەو جۆرە رەفتارى لەگەل دەکەین کە ئەو لەگەلى کردوین. لە هەمان کاتدا هەلسوران و خەباتى سیاسى و جەماوەرى و ریکخراوەیى ئیمە لە هەموو ناوچەکانى دەسەلاتى یەکیتى بە شیوەى تازەو گونجاوى خۆى دریژەى دەبیت. حزبى ئیمە هەولدەدات بەخیرایى قەرەبووى ئەم بەرتەسکىیە بکاتەوە، لە هەمانکاتدا خەبات و تیکۆشانى لە ناوچەکانى دیکەى کوردستان و  لە ئاستى سەراسەرى عیراق و گشت ناوچەکەو جیهاندا بە هەمان شیوازى پێشوو دریژەى دەبیت. بانگەوازتان دەکەین قۆلى لێ هەلمالن بۆ دەورەیەکى تازەى تیکۆشان، خەباتى پر سەروەرى چەند سالى رابردوومان و حورمەت و ئیعتباریک کە کە لەم کیشمەکیشەدا حزبى ئیمە بە دەستى هیناوە، پشتیوانىیەکى گەورەى خەباتمان دەبیت لەم قۆناغە تازەیەدا.

مەکتەبى سیاسى

حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق

20-7-2000

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *