ئێمه ئه‌مێنينه‌وه، ئيوه ئه‌ڕۆن!
مەنسوور حیکمەت:
كوشتنى بێشەرمانەی ٥ كۆمۆنيستى شٶڕشگێرى كوردستان به‌ده‌ستى جه‌لال تاڵه‌بانى‌و يه‌كێتى نيشتمانى، كوشتنى پێنج ئينسانى پاك‌و شه‌ريف كه ژيانى خۆيان نابووه پيناوى رزگارى بێبه‌شان‌و ئازادى‌و يه‌كسانيى ئينسانه‌كان‌و به‌خته‌وه‌ريى كۆمه‌ڵگاى كوردســـتان، ئيـتر ئاينده‌ى خه‌ڵكى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئه‌م كونه‌په‌رستانه‌دا به‌يه‌كجارى رۆشن كرده‌وه. هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستگيرى كردنه‌كان‌و ئاو‌و كاره‌با بڕين‌و شه‌قاوه‌چێتى كردنه راستره‌وانه‌كانى تائێستاى ئه‌م تاقمه، هێشتا زۆرى فه‌رقه له‌گه‌ڵ هێرشى چه‌كدارانه بۆسه‌ر نوسينگه‌ى حزبێكى سياسى به‌مه‌به‌ستى كوشت‌و كوشتار‌و ئار.بى.جى وه‌شاندن له سه‌ياره‌ى سه‌نته‌رى پارێزگارى ژنان‌و خه‌ڵتانى خوێنكردنى سه‌رنشينه‌كانى‌و وه‌رگرتنى راسپارده‌ى ئينسان كوشتن له تارانه‌وه. ئه‌م په‌لڵ‌ى نه‌نگه پاك نابێته‌وه. هاوڕێینى ئێمه‌يان بۆ كوشت؟ بگه‌ڕێنه دواوه‌و چاوێك له “شكاتنامه”كه‌ى چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌رى “دادگا”ى حكومه‌ته عه‌شيره‌تیە- لۆمپنێیە‌كه‌ى تاڵه‌بانى له‌دژى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق بكه‌ن. به‌خه‌تى ره‌ش له‌سه‌ر سپى نووسيويانه تاوانى ئێمه ئه‌وه‌يه كه بانگه‌شه بۆ يه‌كسانيى ژن‌و پياو ئه‌كه‌ين، كه له‌به‌رامبه‌ر تيرۆريزمى ئيسلامى‌و عه‌شيره‌تى‌دا ديفاع له ژنان ئه‌كه‌ين، كه بانگه‌وازى خه‌ڵك ئه‌كه‌ين بۆ ديفاع له حزب، كه له‌به‌رامبه‌ر ره‌وته كۆنه‌په‌رسته ئيسلاميه‌كان راوه‌ستاوين‌و له‌دژى به‌ئيسلامیكردنى كۆمه‌ڵگاى كوردستان‌و زاڵكردنى مۆته‌كه‌ى ره‌شى دين به‌سه‌ر ژيانى مليۆنه‌ها خه‌ڵكدا خه‌بات ده‌كه‌ين، كه خوازيارى راگه‌ياندنى جيابوونه‌وه‌ى كوردستانى عێراق‌و كۆتايیهێنان به بێمافى‌و بێ‌ناسنامه‌يى‌و بێیاينده‌ييه‌كين كه هاوشێوه‌كانى تاڵه‌بانى نزيكه‌ى ده‌ساڵه له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا‌و ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كانى ناوچه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستانى عێراقياندا سه‌پاندووه. تاوانى ئێمه ئه‌وه‌يه كه جه‌نابى تاڵه‌بانى‌و تايه‌فه‌كه‌ى پول‌و تفه‌نگ‌و مه‌ئموريه‌تێكيان له ئه‌ملاوئه‌ولاوه وه‌رگرتووه، تاوانى ئێمه ئه‌وه‌يه كه خه‌ڵكى كوردستان به‌شايسته‌ى شتێكى له‌مه باشتر ئه‌زانين، تاوانى ئێمه ئه‌وه‌يه كه بووينه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م راووڕووت‌و فه‌رمانڕه‌وايى كومه‌ڵێك سه‌رۆك عه‌شيره‌ت‌و چه‌ته له كوردستاندا‌و ده‌مانه‌وێ خه‌ڵك خۆى ده‌سه‌ڵاتدار بێت‌و چاره‌نووسى خۆى به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
تاڵه‌بانى‌و يه‌كێتى نيشتمانى يه‌كه‌مين كۆنه‌په‌رستانێك نين كه له‌دژى كۆمۆنيسته‌كان ده‌ست بۆ چه‌ك ئه‌به‌ن. يه‌كه‌مين كه‌سانێكى ساويلكه نين كه پێیان وايه به‌زه‌برى چه‌ك ده‌كرێ به‌سه‌ر كۆمۆنيزمدا زاڵ بێت. حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا خاراوتر دێته ده‌ره‌وه. په‌يوه‌ندى ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستاندا له‌جاران زياتر توندوتۆڵ ئه‌بێت. ئه‌مانه بۆ سه‌ده‌مين جار گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپى دۆڕاو ئه‌كه‌ن.
كه‌مێك له‌ولاترى نووكى ده‌ماغى جه‌نابى تاڵه‌بانى‌و هاوڕێبازه‌كانيه‌وه، خه‌ڵكى كوردستانى ئێران خه‌ريكن جمهورى ئيسلامى كه تاڵه‌بانى بۆ پێ ماچكردنى رۆيشتووه، ده‌كێشنه ژێر‌و ئاڵاى كۆمۆنيزم‌و ئازاديخوازى‌و حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى هه‌ڵئه‌كه‌ن. ده‌مه‌وێ بزانم كاتێك به‌زوويى جمهورى ئيسلامى رۆيشت‌و خه‌ڵكى هاتن، كاتێك شۆڕش له كوردستانى ئێران، جارێكى تر كوردستانى عێراقى كرده مه‌يدانى گه‌رموگوڕترين بزووتنه‌وه‌ى ئازاديخوازانه، كاتێك هاوپه‌يمانان‌و مشته‌رییەكانى تاڵه‌بانى له تاران تار‌ومار بوون، كاتێك ئاڵا سووره‌كان سه‌رتاپاى كوردستانى گرته‌وه، جه‌نابى تاڵه‌بانى‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌فه‌رمانى ئه‌و په‌نجه‌يان خسته‌سه‌ر په‌له‌پيتكه‌ى تفه‌نگه‌كانيان له‌دژى كۆمۆنيزم‌و ڕۆڵە پاكه‌كانى ئه‌م خه‌ڵكه له‌كوێ خۆيان حه‌شار ئه‌ده‌ن‌و په‌نا بۆ كی ئه‌به‌ن.
كۆمۆنيزمى كرێكارى بزووتنه‌وه‌يه‌كى فراوانه. ته‌نها بينايه‌يه‌ك نييه له سلێمانى. نۆره‌ى ئێمه‌و خه‌ڵكه. سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تايه‌فه‌كان‌و داروده‌سته چه‌كداره‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ته جياجياكان به‌سه‌ر چووه.
بڕيارده‌ر‌و جێبه‌جيكه‌رانى كوشتنى هاورڕێیانى ئێمه ده‌بێ ده‌سبه‌جێ بناسێنرێن‌و له‌پێشچاوى خه‌ڵك‌و له‌لايه‌ن دادگا خه‌ڵكییە‌كانه‌وه دادگايى بكرێن. يه‌كێتى نيشتمانى ده‌بێ له سياسه‌تى كۆنه‌په‌رستانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌و ته‌نگه‌به‌رى دروستكردن بۆ حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق ده‌ست هه‌ڵگرێت. خه‌ڵكى كوردستان، له‌دژى ئه‌م تاوانانه‌و جێبه‌جێكه‌رانى بێنه‌مه‌يدان. ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه له‌جێگاى خۆيان دابنێنه‌وه. په‌شيمانيان بكه‌نه‌وه. بێنه ناو ريزه‌كانى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريه‌وه.
سڵاو له يادى پاكى ئه‌و كۆمۆنيستانه‌ى كه بۆ به‌رگرى له بێبه‌شان‌و بۆ ئازادى‌و سۆشياليزم
له شه‌قامه‌كانى سلێمانيدا خه‌ڵتانى خوێن كران!
نه‌نگ‌و نه‌فره‌ت بۆ بڕيارده‌ران‌و جێبه‌جيكه‌رانى ئه‌م تاوانه چه‌په‌ڵه!
بژى حزبى كومونيستى كرێكاريى عێراق!
مەنسوور حیکمەت- ئه‌ندامى حزبى كومونيستى كرێكاريى عێراق
١٦ى جولاى ٢٠٠٠