وتەیەک و چەند یاداوەری لاوژە جەواد لەیادی ١٤/٧/٢٠٠١

بۆ هەمو دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە كوردستان

پێویست ناكات ئەمساڵیش تەنانەت بە كورتە هەواڵێكیش یادی 14-7/2000 ئەمڕۆژەی كە ڕوی ڕاستەقینەی دیموكراسیەتی لە كوردستان نیشاندا بكەنەوە، گرنگ نیە حیزبێكی سیاسی لە كوردستان سەركوتكراو كارو چالاكی قەدەخە كرا، پۆلێك ئینسانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز لەناو جەرگەی شار قەتل و عامكران گرنگ ئەوەیە كە كۆمۆنییستەكان بۆ ئامانج و بەرژەوەندی ئێوە مەترسیدارن و ە هەروەها لە قەبریشدا ترسی دڵشكاندی ئاغاكانتان هەیە.
یەكێك لە گەورەترین درۆكانی نیزامو سیستەمەكەتان

ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی و ڕادەربڕینە.

 

  • هاوڕێی هەمیشە لە دڵ زیندوم، هاوڕێ عبدالباسط محسین ناسراو بە شێخ عبدول، کاتێک دەربارەی تۆ بیردەکەمەوە نازانم لەکام سیفەتەوە دەستپێبکەم، لە دڵسۆزیت، میهرەبانیت، حیزبیەتت ئیجتماعی بونت و چەندین سیفەتی ئینسانی ترت.

ئەوەندە حیزبی بویت و حیزب و کۆمۆنیزم بەلاتەوە گرنگ بوو هەمیشە کارت دەکردوو هەرگیز ماندوبون بەچاوتەوە نەدەبیندرا. حیزب ئامادە نەبوو داهاتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان بەناوی بودجە بۆ کاروباری حیزبی بەکاربهێنێت و شەریک بێت لە دزینی پارەی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش. لەکاتێکدا کە ئەحزابی سیاسی کوردستان هێزە گەورەکانیان بەهۆی ڕێکنەکەوتنیان لەسەر دزینوو دابەشکردنی داهاتی کوردستان کۆمەڵگایانن توشی شەڕێکی کۆنەپەرستانەی ناوخۆیی کردبۆوەو ببونە هۆی بەدبەختی و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان و حیزبە بچوکترەکانیش ببونە پاشکۆی ئەحزابی دەسەڵاتدار بۆ ئەوەی بودجەی زیاتریان پێبدەن. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ئیعتمادی مالی لەسەر کۆمەکی دۆستانی حیزبوو خەڵکی ئازادیخوازوو یەکسانیخوازی کوردستان بوو. بەهۆی جێگەو ڕێگەی کۆمەڵایەتیتەوە شێخ عبدول هەمیشە سەرگەرمی هێنانی کۆمەکی مالی بویت بۆ حیزب.

شێخ عبدول ئەندامی سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بوو، کاتێک پێویستمان بە پسولەی کۆمەکی ماڵی دەبوو، دەبوایە پەیوەندیمان بە ئەو بکردبایە، ئەوەندە جدی بوو لە کارەکانی، دەبوایە کارتی ئەندامیەتی حیزبمان پێبدایە، ناوی سیانی، ژمارەی کارتە حیزبیەکانمان، کۆمیتە، ژمارە تسەلسولی پسولە ماڵیەکەو عددی لاپەرەکانی لای خۆی تسجیل دەکردوو دوای دوو حەفتە لێی دەپرسینەوە، بۆ ئەوەی پسولەکان و کۆکردنەوەی کۆمەکی ماڵی بۆ حیزب بە خراپ بەکارنەهێدرێت.

 

  • چەند بیرەوەریەک لەگەڵ هاوڕێی گیانبەختکردوی 14/7/2000 هاوڕێی ئەزیزم هاوڕێ لەتیف.
    هاوڕێی خۆشەویستم هاوڕێ لەتیف، ئەو کوڕە منداڵکارو ڕوحسوکەی کە دەورەیەک دوای من لەهاوینی ١٩٩٦ پەیوەندی بە هێزی عسکری حیزبەوە کرد، لەبیرمە یەکەم ئێوارەی کە هاتبووە مکتب عسکری لە ناو باخچەکە بەیەکەوە دانیشتبوین و کەوتینە قسەکردن، شێوەی زۆر منداڵ هاتە بەرچاومو لێم پرسی چەند ساڵی هاوڕێ گیان؟ وتی ١٦ ساڵم لە دوو مانگی ڕابردودا چەندین جار ویستم پەیوەندی بە هێزی عسکریەوە بکەم بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نەبوبم بە ١٦ وەریان نەگرتم، وتی خۆشبەختانە هەفتەی ڕابردو بوم بە شازدەو، توانیم لە دەورەی ئەوجارە بەژداری بکەم.

لێم پرسی چ شتێک وای لێکردی کە ئەوەندە بەپەلەو شورو شەوق بیت بۆ ئەوەی بێیتە هێزی عسکری حیزبەوە؟ وتی هەموو جارێک لەهەر شوێنێک گوێم لە قسەکانی هاوڕێ ناسک احمد دەگرت، ئەوەندە قسەکانی خۆشبوو دیفاعی لە ژنان، منداڵان و هەموو چەوساوەکانی کۆمەڵگا دەکرد، حەزم دەکرد ببم بەچەکداری ئەو حیزبەو پارێزگاری لەگیانی هاوڕێ ناسک بکەم.

هاوڕێ لە زستانی ساڵی ١٩٩٧ توشی ئیلتهابێکی زۆر بوو لە گوێچکەیدا، دکتۆرەکان وتیان دەبێت هەردوو گوێچکەی عملیات بکرێت و پاک بکرێتەوە.

ئەو زستانە زۆر ساردو سەخت بوو، هاوڕێ بەو نەخۆشیەوە ئامادە نەبوو کە پۆستەکەی بەجێبهێڵێت، کاتێک دەمانوت تۆ نەخۆشیت و نابێ حەرەسیات بگریت ناڕحەت دەبوو دەیوت ئامادەنیم بەو سەرمایە کارەکەم بە هاوڕێیانم بسپێرم، من دەبێت کارەکەی خۆم جێبەجێ بکەم.

  • هاوڕێی گیانبەختکردوی تاوانی 14/7/2000 ئومید نگبین

هاوڕێ ئومید نگبین کە لەدایکبوی شاری سنەی کوردستانی ئیران بوو، بەهۆی سەرکوتو ئیستبداد، نەبونی مافەئازادیو مەدەنیەکان، نایەکسانی و نەبونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، یەکێک بوو لە نەیارانی سەرسەختی جمهوری ئیسلامی کۆنەپەرستی ئێران و بەو هۆیەوە ناچارببو بەوەی کە ئێران جێهێڵێت و دوای چەند ساڵێک لە کوردوستانی عیراق پەیوەندی بەهێزی چەکداری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق بکات و دیفاع لە دەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات.
هەرچەندە هاوڕێ ئومید ماوەیەکی کەم لەهێزی چەکداری حیزب بوو بەڵام بە لێهاتویی، دڵسۆزی و ڕوحسوکی جێگەی خۆی لەڕیزی هێزی چەکداری حیزب بکاتەوەو، ببێتە جێگەی ئیعتمادی هاوڕێیانی حیزب.

لاوژە جواد

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *