لەم مانگەدا هاوڕی عەلی قادر و دایە ئامینە بۆ هەمیشە چاویان لێک ناو ئیمەیان جێ هێشت…

 هاوڕێ عەلی قادر یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی کە گەلێک خزمەتی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی کردووە بە تایبەتی لە دەهەی هەشتاکاندا. هاوڕێ عەلی یەکێک بوو لە تیکۆشەرانی ڕۆژگاری سەختی خەبات لە دژی رژێمی بەعس وەکو هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ لە مەترسیە. لەو سەردەمەدا ماڵی هاوڕێ عەلی یەکێک بوو لە پەناگاکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی. جگە لە خۆی و هاوژێنەکەی هەروەها کچ و کوڕەکانی پشتوپەنایەک بوون بۆ بزووتنەوەکە.

هاوڕێ عەلی جگە لەوەی دڵسۆز بزووتنەوەکە بوو، کەسێکی چاونەترس و پڕ لەجۆش و خرۆش و تەنانەت هەندێک جار سەرکێشی دەکرد لە هاندانی خەڵک دژی رژێمی بەعس و تەبلیغ بۆ لایەنگری لە چەپ و کۆمۆنیزم. هەمیشە کێوێک بوو لە ئنێرجی بۆ کارکردن. هەمیشە ئامادە بوو بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک کە پێی سپێردرابێت، هاوڕێ عەلی لەم ساڵانەیی دوایدا بەهۆی دۆخی سەختی کوردستان و باری قورسی گوزەرانەوە، هەروەها بە تایبەتیش بەهۆی دوچاربوونی بە نەخۆشی، لە کاری سیاسی و هەڵسوڕانی حزبی دوورکەوتەوە. ویستگە جیاجیاکانی ژیانی ئەو نیشانیداوە کە بەو ئەندازەیەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی پێویستی بەو هەبوو، ئەویش پێویستی بە کۆمۆنیزم هەبوو بۆ ئەوەی ژیانێکی  پڕباری هەبێت. بەداخێکی گرانەوە نەخۆشی و مەرگ لەم مانگەدا یەخەی پێگرت و بەیەکجاری بەجێی هێشتین…

دایە ئامینە، ژنیكی میهرەبان و دایکێک بۆ هەمووان، یەکێک بوو لە ژنە کۆمۆنیستەکان، کە خۆشەویستی و دلسۆزی بۆ کۆمۆنیزم و تیکۆشەرانی یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بوو، دایە ئامینە لە رۆژانی سەختی سەردەمی درندەی بەعسدا ماڵەکەی شوێنی داڵدەدانی کۆمۆنیستەکان و ژینگەیەکی ئارام بوو بۆ کۆمۆنیستەکان تا کۆبونەوە و نەخشەو کاری هەڵسورانی کۆمۆنیستی تیادا بەرنە پیشەوە… لەو کاتەشەوە کۆمۆنیزمی کرێکاریی بووە خاوەنی حزبی خۆی، دایە ئامینە هیواو ئومیدەکانی خۆی بەو حزبەوە گرێداو خۆشەویستی ئەو بۆ حزب و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کرێکاریی و کۆمۆنیستی، تا ئەو رادەیە بوو، بە هەموو هەواڵ و چالاکیەکی کۆمەڵایەتی حزب دەگەشایەوەو بە هەواڵی نەخوازراو  لەدەسچوونی فرستەکان لە لایەن هاوڕییانی کۆمۆنیستەوە، نیگەران و خەفەتبار دەبوو… هەروەها هەرکەسێک بۆ یەکجار دایە ئامینەی دیبێت، بۆتە هاوڕێ و دۆستی و وەکو دایکیکی میهرەبان، مامەڵەی لەگەڵ دەکرد… و هەموو ئەوانەشی ئەویان دەناسی وەکو دایکێکی خۆیان بۆیان دەر‌وانی…بەداخەوە دایە ئامینە لە ٢٠ ئەم مانگەدا بۆ یەکجاری بەجێی هێشتین..

بەرزو بەرێز بێت یادی خەباتکارانەی دایە ئامینە و هاوڕێ عەلی قادر.

بۆپێشەوە

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *