ڕێگرتن لەخۆپیشاندانی دژی بارزانی لە سلێمانی پێشێلکردنی ئازادیە!

ئەمڕۆ ٢٠ ی ئەیلول بەهۆی سەردانی مەسعود بارزانیەوە بۆ سلێمانی لەچوارچێوەی کەمپینی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دا، فەزای سەربازی بەشێوەیەکی بەرچاو بەسەر شاری سلێمانیدا سەپێنرابوو. هەروەها هێزەکانی ئاسایش بۆ پێشگرتن لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی سەردانەکەی بارزانی، کە ژمارەیەك کەس بڕیاربوو ئەنجامی بدەن، لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، چەند کەس دەستگیر دەکەن و ئاستەنگی بۆ تیمەکانی ئین ئار تی دروست دەکەن کە دەیانویست روماڵی سەردانەکەی بارزانی بکەن.

ئێمە لە کۆمیتەی سلیمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە توندی ئیدانەی هەرجۆرە سەرکوتگەری و پێشێلکردنی ئازادیەکی میدیایی و رێگرتن لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژی بارزانی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەکەین. داسەپاندنی کەشوهەوای سەربازی بەسەر شاری سلێمانی دا و رێگری لە دەنگی ناڕازی بە سەرکوتی ئازادی سیاسی و تەنگ کردنەوەی هەلومەرجی بەرپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازاد دەزانین کە مەرجێکی گرنگە بۆ دەستبەرکردنی ڕای ئازادانەی خەڵكی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی سیاسی و پەیوەندی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی. هەروەها داواکارین دەستبەجێ سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٠/٩/٢٠١٧

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *