لەیادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو وەستا ” عەبدوڵا” و ” کامەران عبدالرحمن ناسراو بە” نازم” دا

هاوڕێ نازم  لەساڵی ١٩٦٧ لە گوندی سەرگەڵو  لەدایک بووە. لەساڵی ١٩٧٥ لەبەر بێ بژێوی ماڵیان گواستۆتەوە بۆ قەزای دوکان ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە،  پاشان چۆتە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەڵاحەدین…

هاوڕێ نازم لەباوەشی خێزانێکی کرێکاریدا ژیاوە، و روبەڕووبونەوەی لەگەڵ مەینەتەکانی نیزامی سەرمایەداریدا زوو ئەو بە مارکسیزم ئاشنا دەکات و لەساڵی ١٩٨٩ دا پەیوەندی دەکات بە رێکخراوەی رەوتی کۆمۆنیستەوە و بەپێی هەلومەرجی ئەوکاتە دەستی داوەتە هەڵسوڕانی سیاسی…

لەساڵی ١٩٩٠دا، لەلایەن دەزگای ئەمنی کۆلێژەکەیانەوە بێیاری گرتنی بۆدەرچووە، بەو هۆیەوە لەساڵی سێهەمی خوێندنیدا ناچاردەبێت خوێندن بەجێ بهێڵێت… شوێنی ژیانی بگوازێتەوە بۆ شاری موسڵ و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا ژیاوە. لەشاری موسڵدا دەست دەداتە کاری بیناسازی و پاشانیش لەکارگەیەکی نایلۆن سازیدا کاری کردووە. لەکۆتایی ساڵی ١٩٩٠دا لە موسڵەوە دەگەڕێتەوە شاری هەولێر و لەناوچەی پیشەسازی دەستی داوەتە کاری ئاسنگەری.   هاوڕێ نازم لەهەموو ئەو شوێنانەی ژیانی تیاکردوەو دەستی داوەتە کار، پەیوەندیەکی خەباتکارانەی لەگەڵ دەوروبەرەکەی دروست کردووەو دەوری رابەری لەخۆی نیشانداوە. و بۆتە خەمخۆری بێبەشان… دوای خرۆشانە جەماوەریەکەی ساڵی ١٩٩١ هاوڕێ نازم چەکی کردۆتەشان، لەبنکەی رەوتی کۆمۆنیست لەشاری رانیە و لەوێ درێژەی بەخەباتی کۆمۆنیستی داوە. دوای ماوەیەکی کورت هاوڕێ نازم دەبێتە کادرێکی چالاک و بەدەربەستی رەوتی کۆمۆنیست و سیمایەکی ناسراو و جەماوەری دەوروبەرەکەیی و خۆشەویستی ناو هاوڕێکانی.    هاوڕی نازم بە ئومێدەوە دەیڕوانیە دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئازاد و یەکسان، بەجۆرێک لە دواین ساتی هەناسەدانی” بژی کۆمۆنیزم” ی دوا وێردی سەر زمانی بوو. بەداخەوە ئەم هاوڕێ ئازیزەمان لە بەرواری ٢/١٠/١٩٩١ بەکارەساتێکی دڵتەزێن بەجێی هێشتین و گیانی خۆی کردە پێناوی رزگاری چینی کرێکار و کۆمۆنیزمەوە…

  • هاوڕێی گیان بەختکردوو وەستا عەبدوڵای بیناسازی، کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی یەکێتی بێکاران ویەکێتی کرێکارانی بیناسازی بوو. لەسەردەمی دەسەڵاتی رەش و ئیستیبدادی بەعسدا، هاوڕێ عەبدوڵا لایەنگری رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست بوو. لەکاتی پەلامارەکانی رژێمی دڕندەی بەعسدا بۆسەر شارەکانی کوردستان بۆ سەر کۆمۆنیستەکان و رێکخراوە چەپەکان رۆڵێکی بەرجەستەی هەبوو بۆ یارمەتی دان و شاردنەوەی هاوڕێیانی مەترسی لەسەر. هاوڕێ عەبدوڵا لەسەردەمی شوراکاندا رۆڵێکی بەرچاوگێڕاو هەڵسوڕاوێکی جدی شورکان بوو. پاشان پەیوەندی دەکات بەرێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست و بەناوی وەستا” عەلی”ەوە لەریزەکانی ئەو رێکخراوە درێژە بە هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی دەدات. بەداخەوە بەرواری ١٠/١٠/١٩٩٤ لە نزیک شارۆچکەی عەربەت لە کاتی کارکردندا توشی کارەساتێکی دڵتەزێن دەبێت و گیان لەدەست دەدات…

بەرزو بەڕێز بێت یادی خەباتکارانەی وەستا عەبدوڵاو هاوڕێ نازم.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ١٣ بۆپێشەوەی بەرواری ١/١٠/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *