لەیادی هاوڕیی گیانبەختکردو عوسمان حسن ناسراو بە” ئارام داود” دا

هاوڕی عوسمان یەکێک بوو لە سیما ناسراوەکانی بزوتنەوەی کرێکاریی و کۆمۆنیستی لە ناوچەی پشدەر، کەسایەتیەکی هەڵسوراو خۆشەویست و خەم خۆرێکی نەسرەوتووی بزوتنەوەی کرێکاریی بوو. بەدوای خرۆشانی جەماوەری ساڵی ١٩٩١دا هاورێ عوسمان، لە بزوتنەوەی شورایدا بەشداری چالاکانە دەکات و دەبێتە یەکێک لە هەڵسوراوانی چالاکی ئەو بزوتنەوە شوراییە لە ئۆردوگای بازیان… هەر لەدرێژەی هەڵسورانی خۆیدا و لەساڵی ١٩٩٢دا دەست دەبات بۆ کاری رێکخراوەیی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی کرێکارو کۆمۆنیستیدا، دەست دەبەن بۆ پیکهێنانی مەحفەلێک بە ناوی” مەحفەلی کرێکاریی رابوون” و لەریگای ئەو مەحفەلەیانەوە هەوڵی پەیوەندی لەگەڵ رابەران و هەڵسوراوانی کرێکاریی و کۆمۆنیستی دەدەن و توانایی فکری و سیاسی خۆیان دەبەنە سەرەوە. لەگەڵ دەستپێکردن و هەوڵدان بۆ پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، ئەوانیش بە شورو شەوقەوە لە چاوەروانی پێکهاتنی حزبدا دەبن و بە پیکهاتنی حزب، ئەوانیش وەکو مەحفەلەکەیان پەیوەندی بە حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە دەکەن و لە چوارچیوەی حزبدا، کاری کۆمۆنیستی خۆیان دەبەنە پێشەوە. هاوڕی عوسمان کادرێکی شیلگیر و ماندونەساسی حزب بوو.. وە رۆڵی بەرچاو وبەرجەستەی هەبوو لە پێکهێنانی “یەکێتی بیكاران” و” رێکخراوی سەربەخۆی خوێندکاران و لاوان” دا. بەداخەوە هاوڕی عوسمان لە بەرواری ٢٤/١٠/١٩٩٤ بە کارەساتێکی دڵتەزین گیان لەدەست دەدات… بەرزو بەرێز بێت یادی هاوڕێی گیان بەختکردوو

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *