یاسایەکی نوێ لە هەرێمی کیبەک/کەنەدا سەبارەت: بە قەدەغەکردنی داپۆشینی دەموچاو لە کاتی وەرگرتن وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان.

     ئامادەکردنی: ئاراس رەشید   

پەرلەمانی هەرێمی کیبەک لە کەنەدا ڕۆژی ٤شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئۆکتۆبەر٢٠١٧، بڕیارێکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی داپۆشینی دەم وچاو لەکاتی داواکردن یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی گشتی. ئەم کارەش ئامانجی سنووردارکردنی لەبەرکردنی جلی ئیسلامی لە شێوەی( نیقاب و البرقع)ە لە ئیدارات و خزمەتگوزاریە گشتیەکانە.

یاسا تازەکە کە ژمارەی( ٦٢) ی لەسەرە و ناونیشانی( بێلایەنی دینی لە هەرێمی کیبەک) دەرکراوە. لە سەر فەرمانبەرانی ئیداراتە فەرمیەکانی هەرێمی وشارەوانیەکان جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە کە بەرژەوەندی ئەو ئیدارانەیان بۆ گرنگە. یاسایەکە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٨ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

ناوەرۆکی یاسایەکە” هەرکەسێک کە بیەوێت بچێتە فەرمانگەیەکی فەرمی یان سواری ئۆتۆمبیل وپاسی گشتی بێت، یان بچێتە خوێندنگا یان نەخۆشخانە، دەبێت دەم وچاوی کراوە و دیار بێت، بۆئەوەی بە ئاسانی بناسرێتەوە، وە هیچ پارچەیەک زیادەی لە قوماشی جلەکانی بەسەرەوە نەبێت”.

یاسایەکە بەبێ ڕازی بوونی ٣ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکەی لیبراڵ بە سەرۆکایەتی(فیلیب کویلارد) تێپەڕی. کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمە فەرەنسیەکەی کەنەدایە. یاساکە دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژی ٢ ساڵی ڕابردوو هات، و کۆتایی بەم گفتوگۆیە هێنا لە هەرێمەکە.

یاسا تازەکە جەدەل و گفتوگۆی زۆری دروستکرد، و کەوتە بەر ڕەخنەی زۆر و فراوانی دەنگێکێ زۆر، کە پێیان وایە ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ژنانی موسوڵمان هاتووە، ئەمەش هەڵچوون و جەدەل لە هەرێمەکە بەرزدەکاتەوە دەربارەی ناسنامەی ئاینی و قبووڵکردنی یەکتر.

سەرۆک وەزیران هەوڵیدا بۆ داکۆکیکردن لە یاسایەکە و گوتی” ئەم بڕیارەمان تەنیا لەبەر ئەوهۆکارانە وەرگرتوە کە پەیوەندیان بە پەیوەندی گرتن و توانینی دڵنیابوون لە ناسینەوەی کەسایەتیەکان و ئاسایش دەرکردوە، چونکە خزمەتگوزاریە گشتیەکان بۆ هەردوولایە (وەرگرتن و پێشکەشکردن) هەردوولا دەبێت یەکتری ببینن”. لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی” لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتدا دەژین، کاتێک کەسێک قسەم لەگەڵ دەکات، دەبێت دەموچاوی ببینم و ئەویش دەموچاوم ببینێت، مەسەلە بەو شێوەیە بەسادەیی”.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی نیشتمانی موسوڵمانانی کەنەدی( ئیحسان جاردی) گوتی” ئەم یاسایە کۆمەڵگەی موسوڵمانان پتر کەناگیر دەکا، بەتایبەت لەماوەی ڕابردوودا موسوڵمانان بوونەتە ئامانجی ڕقوکینە لە هەرێمی کیبەک”.

ئەم هەنگاوە لەدوای چەند هەفتەیەک هات لە چەند چالاکیەکی هاوشێوە لە هەریەک لە وڵاتانی دانمارک ونەمسا، بە قەدەغەکردنی لەبەرکردنی نیقاب و برقع لە شوێنە گشتیەکان.

کیبەک/کەنەدا

سەرچاوە/ www.aa.com.tr/ar

تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ١٥ی بەرواری ١/١١/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە….www.bopeshawa.net

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *