گوڵزار، سیمای خۆشەویستی یەکسانیخوازی ژنان و کۆمۆنیست جێیهێشتین

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کەنەدا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کەنەدا

ژنە کرێکار و کۆمۆنیست و خۆشەویست و میهرەبانی ناو هاوڕێیانی حزب و دۆست و ئاشنایانی، ماڵئاوایی کرد لەم دنیا پڕ لە ناعەدالەتیە. لە دنیایەک تا دوا ساتەوەختەکانی ژیانی ماندوو، غەمبار و تێکۆشەر بۆ گۆڕینی خەباتی کرد بۆ گۆڕینی بۆ دنیایەکی باشتر.
هاوڕێ (گوڵزار حەمە ڕەفیق عارف) بەدڵە گەورەکەی هەموومانی ئەمجارە غەمبار کرد، کە لەهیچ کاتێکدا ئەو کارەی نەکردوە. چونکە ئەو هەمیشە ئارامبەخش بوو بۆمان. هاوڕێ گوڵزار شەوی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ کاتژمێر ١٠:٣٠ ی شەو دوای ئەوەی لە باوەشی کۆمەڵێک هاوڕێ ماڵئاوایی دەکات بە هۆی ڕووداوی هات و چۆوە گیانی لە دەستدەدات.
دوا قسەی کە بەڕەسمی پێشنیاری کرد ٤ ڕۆژ پێش ئێستا ئەوەبوو” هاوڕێیان بۆ کۆبانی توانیمان کۆمەک و یارمەتی بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقەوماو کۆکەینەوە، بۆیە پێشنیار دەکەم کە بتوانین بۆ ئاوارەکانی دووزخورماتوو و کەرکوکیش کارێکی وا بکەین”.
لەدەستدانی هاوڕێ و ئینسانێکی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیستی وەک هاوڕێ( گوڵزار)ی ئازیز هێنانە دی ئاواتەکانیەتی لە دروستکردنی دنیایەکی باشتر، کە ئەو زۆری تەمەنی لەو پێناوە بەختکردووە.
ئێمە لە هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان/ کەنەدا سەرەخۆشی لە سەرجەم هاوڕێیانی حزبی دەکەین, بۆ ئەو خەمە گەورە لە کەناری هاوڕێ هیوا جەمیلی هاوژینی و کاکە تۆڵاز و تەواوی خانەوادە و دۆست و ئازیزانی دەوەستین، و دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەوپەڕی توانا لە ئامانج و بڕواکانی ئەم هاوڕێیەمان بڕاوانین و دنیایەکی باشتر بۆ ئینسانەکان بێنینە دی.
بەرزو بەڕێز بێت ژیان و خەباتی هاوڕێ گوڵزار

١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *