بارودۆخی پەنابەران لە تورکیا لە چاوەڕوانی یوئێن لەوپەڕی خراپی دایە

ڕۆژ عەزیز…تورکیا:

تا دێت بەهۆی شەڕو کاولکاری ونا ئارامی و خوێن ڕشتنەوە پەنابەران زۆرتر وڵاتانی خۆیان جێ بهێڵن و بەشوێن جێگەیەکی ئارامدا بگەڕێن ، بەڵام بەداخەوە لەمافی وەرگرتنی پەنابەریشدا شانسیان کەمترە بۆ وڵامدانەوەو زوو بەڕێ کردنیان بۆ وڵاتی سێیەم . جەنگێک لە سوریا عێراقی گرتۆتەوە زۆرترین پەنابەرانی ئەو دوو ولاتەن روویان کردۆتە تورکیا یاخود خۆیان داوەتە دەست قاچاخچیەکان و ڕێگای دەریاکان وسنورەکان هەڵدەبژێرن و دوا جاریش بەشێکیان لە دەریاکانی تورکیا یۆنان یاخود ئیتالیا دەخنکێن یان گیان لەدەست دەدەن ، بەشێکی دیکەی زۆریشیان دێنە تورکیاو داواکاری مافی پەنابەری یاخود کەیسەکانیان دەدەنە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری ئەنقەرەی تورکیا و چاوەڕوانی وڵامی کەیسەکانیان دەکەن تا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی لەدوای قبوڵ بوونی کەیسەکانیان رەوانەی ووڵاتی سێیەم بکرێن .
من لەم ڕاپۆرتەمدا هەوڵ دەدەم لەسەر بارودۆخی پەنابەرانی عێراقی و بەگشتی پەنابەرانی کورد بکەم چونکە بەهۆی بارودۆخی نا ئەمنی و سیاسی و ئابوریدا پەنابەرانی کوردی کوردستانی عێراقیش روویان لەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردوە یاخود بەنیازن بێنە تورکیاو داواکانیان بدەنە ئەو ڕێکخراوەو تا وڵام بە بە کەیسەکانیان بدەنەوە . بۆیە من پێویستی زانی لەسەر بارودۆخی پەنابەران لەتورکیاو وەرگرتنیان لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەتورکیا لەم ڕاپۆرتەمدا چۆنێتی وەرگرتن و وەزعیەتی پەنابەران ئەمە ئامادە بکەن .
هەر پەنابەرێک دێتە تورکیا سەرەتا ئەگەر بەڕەسمی هاتبێت جەواز یاخود جنسیەو ئەحوالی مەدەنی پێ بێت تەسلیمی ڕێکخراوی(ئاسام) دەکات لە ئەنقەرە کە ئەم ڕێخراوە سەربە یوئێنەو فەرعێکە تەنها بۆ ناو نوسینەو چەند پرسیارێک دەکات کە داخۆ بۆچی هاتوویت و کێشەکەت چیە ، ئەگەر کەسێکیش بەقاچاخ بێت هەر دەتوانێت خۆی ناونوس بکات بۆ ئەم ڕێکخراوە ، بەڵام بەمەرجێک ناسنامەی وڵاتی خۆی پێ بێت.
ڕێکخراوی (ئاسام) تەنها بۆ خۆ تۆمار کردنە ئەو چەند پرسیارەی لێت دەکەن چاوپێکەوتن نیە ، بۆ زانیاری هەموو لایەک ئەم ڕێکخراوە تەنها چەند پرسیار دەکات ودوای وەرەقەیەکت پێ دەدات کە ناو ژمارە کەیسی خۆت و ناوی ئەو شارەی تورکیای لەسە رە کە بۆی دیاری کردویت ، دەبێت بچیتە ئەو شارە کە بۆت دیاری کراوەو خۆت رادەستی پۆلیس بکەیت یان دائیرەی کۆچی ئەو شارەو هەفتانە ئیمزات هەبێت یان پەنجە مۆربکەیت بۆت نیە بچیتە شارێکی دیکەو ئیمزا یاخود پەنجەمۆرت نەبێت ، ئێستا بەهۆی مەسەلەی داعش وتیرۆرەوە وەزعیەت پەنابەران وەک پێشتر نەماوە گەر بە قاچاخ دابنیشیت پەنجەمۆری پۆلیس نەکەیت رەنگە دیپۆرتت بکەنەوە . بەڵام بچیتە ئەو شارەی بۆت دیاری کراوەو پەنجە مۆر بکەیت هەفتانە ناسنامەی دائیرەی کۆچ یاخود هەویەکت پێ دەدەن جا شار هەیە دائیرەی کۆچی تێدا نیە پۆلیس ناسنامەت بۆ دەکات و بۆ هەر شاڕێکیش بتەوێت بچیتە سەردان یاخود بۆ سەردانی هاورێ یا خزم یا بۆ گەشتوگوزار بچیت موافەقەتی پۆلیس دەبێت وەربگریت .
لەتورکیا کاتێک کە لەو شارەی خۆت کە بۆت دیاری کراوە پەنجەمۆر دەکەیت ئیتر لەوێ یاخود لەهەموو تورکیا نەخۆشخانەو دەرمان بەنرخێکی کەمە پێت دەدەن بەمەرجێک (کملیکت) هەبێت واتە هەویەی دائیرەی کۆچت هەبێت ئەو ناسنامەیە ٦مانگ جارێک تازە دەکرێتەوە هیچ پارەیەکی تازەکردنەوە یاخود پارەی ئیقامە نادەیت .هەموو ئەوانەی سەرەوە تایبەت بوو بەقانون ئیجرائاتی یاسایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ پەنابەر.
سەبارەت بە یوئێن و چۆنێتی جواب بەکەیسەکان و بەرواری چاوپێکەوتن
هەرکەس کە خۆی تۆمار دەکات لە ڕێکخراوی (ئاسام) لەسەر وەرەقەکەی پێی دەدەن بەرواری چاوپێکەوتنیان بۆ دانراوە هەرچەندە خودی رێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئەو بەروارە دەقیق نیە چونکە بەروارەکان زۆربەیان بۆ ٢٠٢٣ یاخود کەمتر یان زیاتر دانراوە ، بەڵام رەنگە لەدوای چاوەروانی ٢ساڵ چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەنجام بدەن ئەویش سەبارەت بەکەیسی کوردستانی عێراق ، دیارە کەیسی کوردستانی عێراق و وەسەت و جنوبی عێراق جیاوازیان زۆرە ، کەسی خواروی عێراق ئەگەر دوای ٢ساڵ چاوپێکەوتنت بۆ ئەنجام بدەن رەنگە چاوپێکەوتنی دیکەت نەکەن وقبوڵیت پێ بدەن .
بەڵام کەیسی کوردستانی عێراق ئەگەر دوای ٢٢ساڵ چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەنجام بدەن جارێکی دیکە بەرواری چاوپێکەوتنی دیکەت بۆ دیاری دەکەن کە ڕەنگە ٨ مانگ کەمتر یاخود زیاتر بێت لە دوای چاوپێکەوتنی دووەمیش ئیتر چەند مانگ دەبێت چاوەڕێ بکەیت تا جواب وەردەگریت ، لەدوای قبوڵ بوونی ئەم کەیسانەش دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاوەکو یوئێن وڵاتی سێیەمت بۆ دیاری دەکات، ئەویش مەعلوم نیە چەند مانگ یاخود چەند ساڵ دەخایەنێت بەبڕوای من هەرکەس بیەوێت بێتە تورکیا دەبێت نزیک ٤ساڵ بۆ خۆی دابنێت ئەگەر شانسی قبوڵ بوونی هەبێت .هەندێک کەس دەڵێن من کەیسی باشم هەیە یاخود لەتورکیاش مەترسیم لەسەرە ، کەیسی باش و واقعیش کاریگەری نیە بۆ زوو جواب دانەوەو زوو قبوڵ بوون یاخود زوو ڕەوانەکردن بۆ وڵاتی سێیەم ، چونکە یوئێن دەڵێت لەتورکیا لەڕووی ئەمنیەتیەوە ژیانت پارێزراوە دەڵێت هەرشتێک بوو سەبارەت بە مەترسی لەسەر ژیانت پۆلیسی لێ ئاگادار بکەرەوە ، هەرچەندە بەداخەوە من کەیسم لایە لێرەش کەسوکاریان لێیان داوە یاخود بەشوێنیدا گەڕاون هێشتا یوئێن زوو ڕەوانەی نەکردون ماوەیەکی زۆر چاوەروان بوو تا رەوانەی وڵاتی سێیەم کراون..
لەتورکیا پەنابەران هاوکاری مادی ناکرێن دەبێت لەسەر حسابی خۆیان بژین نەزانینی زمان قورسە تا کارت دەست بکەوێت هەرجەندە خاوەنکار پارەی پەنابەر زۆر جار نادەن وپەنابەر لەم بارەیەوە مافی شکات کردنیشی نیە چونکە کار کردن بۆ پەنابەر قاچاخە و مافی خۆت ناتوانیت بەیاساو لەرێگەی دادگاوە وەربگریت . وە چاوەڕوانی ٤ساڵ بەیار یوئینەوە بارودۆخی دەروونی خراپ دروست دەکات لەسەر پەنابەرو لەبارودۆخی ئێجگار خراپدا دەژین ، کە زۆر جار ناچار بەگەڕانەوە دەکرێن کە وەزعیەتی ئابوری نەفسیان خراپ دەبێت وخۆیان داوا دەکەن بگەڕێنەوە عێراق ، وە کاتێکیش بیانەوێت بگەرێنەوە عێراق دەبێت عەریزە بدەن و ئیمزای بکەن لەسەر داواکاری خۆیان دەگەڕێنەوە عێراق ، هەرکەسێکیش گەرایەوە عێراق تا پینج ساڵ بۆی نیە بێتەوە تورکیا جا ئەگەر بە تڕانزێتی تورکیاشی هەبێت و بچێتە وڵاتێکی دیکە یاخود بیەوێت بەسەردانی بگەرێتەوە تورکیا ڕێگەی پێ نادەن و دواتر هەر بەهەمان فرۆکە دیپۆرتی عێراقی دەکەنەوە .
بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کاتێک دەتەوێت بگەڕێیتەوە عێراق و بۆ ئەوەی مەنعی پێنج ساڵی تورکیات بۆ لەناو یاخود جەوازەکەت نەدەن دەتوانیت کە کاتێک دەگەڕێیتەوە عێراق هەر لە فرۆکەخانەی تورکیا دەچێتە بەشی خەزێنەو لەوێ غرامەکەی دەدەیت کە بەپێی ساڵ ومانگە غرامەکە دەدەیت وئیتر بۆت هەیە بگەڕێیتەوە تورکیاش . بەڵام جارێکی دیکە بێیتەوە تورکیاو ناوی خۆت تۆمار بکەیتەوە لەیوئین بێگومان دیسان دەبێت لەسفرەوە دەست پێ بکەیتەوەو چاڕێ بکەیت و بگرە لەلایەن یوئێنەوە کەیسەکەشت بێ ئیعتبار دەبێت چونکە سەرەتا دەڵێیت من لە ولاتی خۆم ڕامکردوە ئێستا مانای چیە ڕۆیشتویتەوەو دیسان هاتویتەوە .
شانسی قبوڵی قبوڵی و زوو جوابدانەوە بەکێ دەدرێت
کەیسی ژنی تەنها لە یوئێن باشترە چونکە دەزانن لەکوردستانی عێراقدا بەهەزاران ژن کوژراوە بەبیانوی جۆراوجۆرەوە و وە دەزانن لەکوردستاندا ژنان کێشەی نەبوونی ئازادیان هەیە و وە دەزانن ژنێک بێتە تورکیا بەتەنها بێت چەند ژیانی سەختە بۆیە بڕێک بەرواری چاوپێکەوتنەکەی زووترەو وە شانسی قبوڵی وبگرە زوو رەوانەکردنیشی هەیە رەنگە وەک کەیسەکانی دیکە ٤ساڵ درێژە نەکێشێت تا رەوانەی وڵاتی سێیەم دەکرێن .
ئەوانەی نەخۆشیشیان پێیە یوئێن مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ دەکات و کەمێک بەرواری چاوپێکەوتنەکانیان بۆ نزیک دەکاتەوە یاخود زووتر ڕەوانەی وڵاتی سێیەمیان دەکات بەمەرجێک ڕاپۆرتی پزیشکیان هەبێت و نەخۆشی درێژ خایەنیان هەبێت رەنگە بەسێ ساڵ کەمتر یاخود زیاتر رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن .
ئەوەی لەم ڕاپۆرتەمدا باسم کردوە واقیعەتی وەزعیەتی پەنابەرانە لەتورکیا هیوادارم هیچ کەس بە قسەی قاچاخچی یاخود هەندێک کەسی نەشارەزا هەڵنەخڵەتێت کە کە دەڵێن دەچیتە یوئێن خۆت تۆمار دەکەیت و موقابەلە دەکرێیت بە ساڵ یاخود ساڵ و نیو دەڕۆیت ، ئەوەی ئاسام موقابەلە نیە تەنها خۆ تۆمار کردنە و هیچیتر ، وە ئەوەشی دەڵێن بچن وەرەقەی یوئێن وەربگرەو من بەمانگ مانگ و نیو بە چەند دەفتەردۆلار ڕەوانەی وڵاتی کەنەدات دەکەم لەڕێگەی یوئێنەوە ، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نیەو تەنها قاچاخچین خەریکی فێڵ کردنن لەخەڵکی کە هیچ شارەزایەکیان نیە…

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *