هەواڵی توندوتیژی لە بەرامبەر  ٢ ژن لە هیندستان و ئیرلەند، بەهۆکاری داب و نەریتی ئایینی

ئامادەکردن و وەرگێرانی: شوان عەزیز

“مێردە موسڵمانەکەم فشاری بۆ دەهێنام ببم بە موسڵمان، منیش لە بەرئەوەی نەم دەویست، دەستی کرد بەلێدانم”

١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧

پەمێڵە گێڵەر/ http://www.ptinews.com/news

ئەو کچە جوان و شوخو شەنگەی کە لەو وێنەیەدا دەیبینن، پێشتر خۆی مۆدڵ بووەو خەڵکی هیندوستانە و هیندوسی بووە. لەو کاتەدا شوی بەکەسێکی موسڵمان کردووە لە هیندوستان، مەرجی ئەوەی لەگەڵ کردووە کە فشاری بۆ نەهێنێت ببێت بە موسڵمان و خۆی دەیەوێت ئایینی خۆی هەبێت. هەردوولا بەم مەرجە ڕازی بوون.

زۆرەملێ کردن بۆ گۆڕینی ئایین لە تەواوی وڵاتانی موسڵمان باوە لەلایەن زوربەی زۆری شوێنکەوتوانی ئایینی ئیسلامدا. بۆ نموونە زۆرکردن لە خەڵکی نا موسڵمان بۆئەوەی ببن بە موسڵمان، لە بواری بە شودانی ئافرەتان دا، لە کاتی مارەکردنی کچان لە تەمەنی منداڵیدا. ئەو دیاردەیەش لە نێو ئەو گرووپەدا بە جیهاد حیسابی بۆ دەکرێت وە پاداشتی لەسەر وەردەگیرێت لەڕۆژی دواییدا.

مۆمبای/ هیندوستان

پرێس ترەستی هیندوستان(Press Trust of India ) ئەو هەواڵەی  بڵاوکردەوە لە ١٧نۆڤەمبەری ٢٠١٧ دا لەژێر ناونیشانی : “ژنێک کە پێشترمۆدڵ بووە دەڵێت کە ” مێردەکەی ئیجباری کردووە ببێت بە موسڵمان”

ژنێکی پێشتر مۆدڵ ڕایدەگەێنێت” کە مێردەکەی فشاری خستۆتە سەر تا ئایینی خۆی بگۆڕێت و ببێت بە موسڵمان. وە لە ئەنجامی ئەوەدا کە ئەو بەرهەڵستی کردووە ئەوکارە بکات تووشی لێدان بۆتەوەو پێی گوتراوە کە ماڵەکە بەجێ بێڵێت”.

پۆلیسی مۆمبای ڕایگەیاند کە ئەوان دۆسیەیان کردۆتەوە بۆ کەیسی ئەو ژنەو هەروەها هاوڕێی مێردەکەشی کە ڕەشمی دەڵێت ئەویش پەلاماری داوەتێ لەڕووی جنسیەوە. هەروەها پۆلیس ئەوەشی” ڕاگەیاندووە  کە ئەو ژنە ٤٢ ساڵە بە ناوی ڕەشمی، برینداربوون بە جەستە و قۆڵیەوە دیارە کە بەهۆی لێدانی مێردەکەیەوە بووە!

ڕەشمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بەدەنگ و ڕەنگی تۆمارکراوە دەڵێت “مێردەکەم لەو ماوەیەدا ژنێکی تری هیندی کە بەقەدەر نیوەی تەمەنی خۆی دەبێت مارەکردووە. منیش بەڕەچەڵەک هیندۆسیم و وازم لە ئایینی خۆم نەهێناوەو دەیەوێت بەزۆرەملێ بم کات بە موسڵمان”.

ڕەشمی دەڵێت “من ١٢ ساڵ پێش ئێستا شووم بە ئاسیف کردوو لەسەر ئەوەش ڕێک کەوتین کە من بتوانم ئایینی خۆم بپارێزم، بەڵام دوای ١٢ ساڵ و بە تایبەتی کە من کوڕێکم بوو ئیتر ئاسیف دەستی کرد بە فشار خستنەسەرم بۆ ئەوەی ئایینی خۆم وەک هیندۆسی بەجێبێڵم و ببم بە موسڵمان”. هەروەها دەڵێت: “مێردەکەم پێی گوتم ئەگەر نەبم بە موسڵمان ئەوە ئیتر سەرجێیم ناکاو ئیتر من ژنی ئەو نابم. هەروەها کورەکەشمی وا مێشک شۆردۆتەوە کە منی ناوێت و ڕێگە نادات من تەنانەت دەستیشی بکەمێ. من کوڕی خۆمەو دەمەوێت. هەروەها مێردەکەم پێی گوتم ئەگەر داوای هاوکاری لە پۆلیس بکەم و ئەو شتە بڵاوبکەمەوە ئەوا دەمکوژێت. ڕەشمی گوتی کە مێردەکەی پێی گوتووە “ئای کە چەند جیهاد کردنم خۆش دەوێت”.

مێردەکەم نۆڤەمبەری ١٧، ٢٠١٧ پێی گوتم ” دەبێت ماڵ بەجێ بێڵم. کە وتم بۆ؟ ئەو وتی ئەگەر نەبیت بە موسڵمان ئەو شتانە ڕوودەدەن”!

سەنجای کەدەم نوێنەری پۆلیسی مۆمبای بە پرێس ترەست هیندوستانی ڕاگەیاند کە کاری سەرەکی ئەوان ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە لەوە بکەن کە ئاسیف گوتویەتی ” من جیهادم پێ خۆشە” .

“جیهادم خۆش دەوێت” دەستەواژەیەکە کە بەشێک لە موسڵمانە هیندیەکان فێرکراون و سوودی لێ دەبینن بۆ مارەکردنی کچانی هینۆسی تا ببن بە موسڵمان و ئایینی خۆیان بگۆرن. وە پیاوە موسڵمانەکان کە سەرکەوتن بەدەست دێنن لەوبوارەدا  ئەم کارە بە بەشێک لە جیهاد دەزانن و لە لە لایەن خوداوە پاداشت وەردەگرن..

شایەنی گووتنە کە تا ئەم لەحزەیەش هیچ کۆمێنتێک لە لایەن مێردی ژنەکەوە نیە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ژمارە ١٧ ی بەرواری ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح! دوا بزمار لە تابوتی زایۆنیزم و هاوپەیمانە جیهانیەکانی

بەیاننامەی ژمارە ٦ی سێ حیزبی کۆمۆنیستی- کرێکاری لە ناوچەکەدا: ئەمڕۆ ٧ی ئایار، لە دۆخێکی پڕ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *