کاپیتالیزم بەرەو داڕمان دەچێ؟

نووسینی: سالار حەمە سەعید

ئایا کارل مارکس تۆڵەی خۆی دەسێنێتەوە لە کاپیتالیزم بە رووخانی کاپیتالیزم؟
ئایا ڕاستە کاپیتالیزم کۆتایی پێدێت دوای سەرهەڵدان و گەشەی بەردەوامی کۆمپانیا زەبەللاحەکانی تەکنۆلۆژیا و زانیاری و عەقڵی دەستکرد؟
ئایا پۆست کاپیتالیزم جێگرەوەی کاپیتالیزمی ئێستایە؟
وەزیری پێشووی دارایی یۆنان (یانیس ڤارۆفاکیس) لە زانکۆی UCL دا باس لەسەرهەلدانی کۆمپانیا زەبەللاحەکانی تەکنۆلۆژیا و دەرکەوتنی عەقل و زانیاری دەستکرد دەکات کە بەڕای ئەو دەبێتە هۆی ووردە ووردە لەنێوچوون و نەمانی کاپیتالیزم. بەلام ئایا سەرمایە لەناودەچێ بە جێگرتنەوەی عەقلی دەستکرد وڕۆبۆت لەجیاتی کریکار. ئایا سەرمایە هەر سەرمایە نابێت وکەڵەکەبوون زیاتر نابێت مەگەر، وە لەچنگی کەمینەیەکی کەمتریش دانابێت و زۆرینەی زۆری خەلک بێکار وبێکارتر ونەدار ونەدارتر نابیت مەگەر؟
پرۆفیسۆری پێشووی زانکۆ (ڤارۆفاکیس) کە بەرامبەر دام ودەزگاکانی یەکیەتی ئەوروپا وەستایەوە سەبارەت بەدانەوەی قەرزەکانی یۆنان لەسالی ٢٠١٥.
دەڵێ کە کۆمپانیا زەبەللاحەکانی وەک گۆگل و فەیس بووک، بۆ یەکەمجارە لەمێژوودا کە سەرمایەکانیان لەلایەن بەکارهێنەرەکانیانەوە (بەکاربەرەکان) ئەکڕدرێن و بەرهەمدەهێنرێن. سەرەتا تەکنۆلۆژیاکان لەلایەن حکومەتەکانەوە پشتگیری دەکران وە هەر کاتێ کەدەچیتە سەر گووگڵ ئەوە تۆ یارمەتی سەرمایەی گووگڵ دەدەی. ئەوەی لەوسەرمایەیە دەست دەکەوێ دەبێتە موڵکی گووگل نەک هی تۆ. باشە دەبیتە موڵکی گووگل، بەلام سەرمایەکەی ئەو لەهەر ڕێگەیەکەوە بێت هەر سەرمایەیە وسەرمایەکەی خۆ ناگۆڕێت بۆ شتێکی تر.
گومانی تێدا نیە کە ئێستا سەرمایە بەشێوەیەکی کۆمەلایەتی بەرهەم دەهێنرێ و بەرهەم و دەستکەوتەکەی بەخسووسی دەکرێت (پرایڤەتایزدەکرێت). ئەو زانیاری وعەقلە دەستکردە سەرمایەداری بەرەو لەناوچوون دەبات. باشی چۆن سەرمایە لەناودەچێت وەئەگەر لەناودەچێت دەبێتە چی؟ باشە دوای سەرمایەداری چیە؟ ئایا سۆسیالیزمە یا ئەلترناتیڤی ڤارفاکیس هەر هەمان سەرمایەداریە، بەلام بەناوێکیتر.
کارل مارکس تۆڵەی خۆی دەسێنێت لەو سیستەمە. ئەو دەڵێ مارکس تۆڵەی خۆی لە سیستەمی سەرمایەداری دەسێنێتەوە، بەلام لەجێگەیدا چی دادەنێت؟ تۆڵە لەڕێگەی کۆمۆنیزمەوە دەکاتەوە یان بەدیلی تری هەیە؟ بۆ یەکەمین جار سەرمایەداری لەوەتی دروست بووە، تەکنۆلۆژی تازە و نوێ کار ودەرفەتی کار زیاتر لەناو دەبات تا دروستی بکات. هەر کاپیتالیزمە کە کاپیتالیزم بەرەو هەڵدێر دەبات، چونکە هەموو ئەم تەکنۆلۆژیایە بەرهەمدەهێنێ کە کۆمپانیاکان و هۆکانی بەرهەمهێنانی تایبەت چۆن بێ خاسیەت و بێ کەڵک دەکات. ڤارۆفاکیس ئامۆژگاری حکومەتەکان دەکات کە ئامادەبن بۆ قۆناغی داهاتوو کە پۆست کاپیتالیزمە. ئەو دەڵێ: حکومەتەکان پیویستە ئامادەبن بۆ قۆناغی پۆست کاپیتالیزم (دواکاپیتالیزم) ئەویش لەڕێگەی خستنەڕووی سیاسەتی دوبارە دابەشکردنی سەروەت وسامانەوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ژمارە ١٧ ی بەرواری ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح! دوا بزمار لە تابوتی زایۆنیزم و هاوپەیمانە جیهانیەکانی

بەیاننامەی ژمارە ٦ی سێ حیزبی کۆمۆنیستی- کرێکاری لە ناوچەکەدا: ئەمڕۆ ٧ی ئایار، لە دۆخێکی پڕ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *