بۆ ناکرێ لە دەوری پلاتفۆرمیکی سیاسی عەمەلی هاوبەش کۆببنەوە…؟!

قسەیەک لەگەل رابەران و ئەندامانی حزب و سازمانەکانی سەر بە بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری لە ئیران
هاوری یان دەستی خەباتکارانەتان دەگوشم و ماندونەبونی لە ریگای بەدیهینانی ئاسوئامانجەکانتان. کە لە دروشمی ئازادی بەرابەری حکومەتی کارگەریدا بەرزتان کردۆتەوە.
بەریزان!
دوای دەیان ساڵ لە خەباتو تیکۆشانی بیوچانتان ،چ لە چوارچیوەی یەک حزبی کۆمۆنیستی کریکاری بە رابەری مەنسوری حیکمەت ،و چ داوی ساڵیک لە مەرگی ئەو، لە چوارچیوەی چەند حزبو سازمان ،چ وەک هەڵسوراوانی تاکەکەسی، لە دژی رژیمی سیدارەی ئیسلامی ئیران و بو روخانی، ئەمرۆ لە دەروازەی یەک راپەرینی گەورەدان کە خۆبەخۆو بی یەک رابەری لە لایەن هیج حزب و لایەنیکەوە جەماوەر هاتوتە مەیدان و بە ئاشکرا دروشمی روخانی رژیمی ئیسلامیو پیجانەوەی هەمو بالەکانی بەرزکردۆتەوە.
ئەمرۆ دەسەڵاتو کۆمەڵگا لە ئیران بە هەلومەرجیکی تەواو قەیراناویدا تیدەپەری .لە لایەکەوە دەسەڵات ناتوانی لە هیچ رویەکەوە ئەم کۆمەڵگایە بەریوە بەری و، کۆمەلگاش ئەو دەسەڵاتە سەرکوتگەرە تەحەمول ناکا کە مایەی هەمو بیمافی یەکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی یە.بۆیە بە پیی ئەم تیزە مارکسیستی یە لە رووی بابەتی یەوە ئەم کۆمەڵگایە چۆتە رەوەندو هەلومەرجیکی شۆرشگیرانەوەو دەروازەش ئاواڵایە بۆ ئەوەی هەر جولانەوەو حزبو لایەنو دەوڵەتیکی زلهیزی جیهانی و رژیمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە خویان بکەن رابەرو رنیشاندرەی جەماوەری راپەریو و شوشگیری ئیران و بەلاریەکی تری دژی ئینسانی دابەرن.وە لەم هەلومەرجە شۆرشگیرانەیەدا فاکتەری زاتی، کە بریتی یە لە حزبیکی کۆمۆنستی کۆمەلایەتی بەهیز لە مەیداندا نی یە تا رابەری تاسەری جولانەوەی شۆرشگیری جینی کریکارو تویژە ستەمدیدەکان بکات تا روخانی دەسەلات و سەقامگیرکردنی دەسەلاتی ریکخراوی خۆیان لە جوارچیوەی شوراو ریکخراوەکانی خویان.بویە لە نەبونی ئەم بەدیلە بەهیزە سیاسی یە کۆمەلایەتی یە ئەگەری ئەوە هەیە وەک وتمان دەولەتو رژیم و رەوتە بورژوازی یە دژی ئینسانی یە رەشەکان ئیرانیش وەک عیراق و سوریا و لیبیاو یەمەنو زۆری تر بخزیننە ناو سیناریوو هەلومەرجیکی رەشی شەری قەومی ، عەشیرەتی و دینی ،تایەفی و چەندین شیوازی تر. لەهەمان کاتیشدا ئەگەریکی گەورە و ئیمکانی ئەوەیە هەیە تەواو لەو سیناریورەشە دوربخریتەوەو جەماوەری شۆرشگیر، بە تایبەتی چینی کریکارو، بیکاران ، تویژە ستەمدیدەکان ،لە مامۆستایان ،کارمەندان ،بیکاران، دەسفرۆشان ، قوتابیان و لاوانی کجو کوری شۆرشگیرو، تەنانەت سەربازانیش، ئەگەر رابەری کۆمۆنیستی دابین ببی ئەوە روخانی رژیم بەهەمو باڵودەستەکانی و دور خستنەوەی رەوتە بۆرژوازی یەکانی تریش لە دەسەلات گرتن ممکنەو ئەمجارە دەسەلات چەپ بیبا.
بویە لەم کاتە هەستیارەدا هەوڵدان و دەسراگەییشتنتان و کوبونەوەتان لە دەوری پلاتفۆرمیکی سیاسی عەمەلی هاوبەش ،ئەگەر نەشتانخاتە سەر راستەریگای دەسەلات و بەدیهینانی دروشمی ئازادی بەرابەری و حکومەتی کارگەری، ئەوە لانی کەم دەتوانن رۆلی کاریگەرتان هەبی لە دور خستنەوەی تەواوی کۆمەلگا لە سیناریورەشەکان کە وەک ئاماژەمان پیدا ئەوە دەیان سالە توشی زۆریک لە کۆمەلگاکانی دەرودراسیی ئیران بوە.وە تەنانەت مەنسور حکیمەتیش نزیک بە دوو دەیە لەمەوبەر مەترسی ئەو رۆژەی خستە بەردەم کۆمەڵگاو لایەنە سیاسی یەکان و هۆشداری پیدان. وە لە پیناوی ریگرتن لەم رۆژە ئامادەبو بە شیوازی جوراو جۆر لەگەڵ، نەک هەر لایەن چەپو کومونیستەکان ، بەڵکو لەگەل زۆر لایەن و کەسایەتی کە سەر بزوتنەوەی کۆمۆنیستییش نەبون ،لەدەوری پلاتفورمی هاوبەش کۆبیتەوە. پرسیارەکە ئەوەیە بۆ ئیوە ئیستا ناکرێ لە دەوری پلاتفۆرمیکی سیاسی و عەمەلی هاوبەش کۆببنەوە کە هەموتان تا ئیستا خوتان ناوزەد دەکەن بە کۆمۆنیزمی کریکاری و لایەنگری بەرنامەی یەک دونیای باشتر و تەواوی دروشمەکان و خەتە گشتی یە فکری و ساسی یەکانی کۆمۆنیزمی کریکارین؟!
هاورییان ئەگەر ئەم دورەیە تیپەری و بەهەر شیوازیک یەک لا یی بیتەوە، بە تایبەتی ئەگەر کۆمەڵگای ئیران بکەنە جوارچیوەی سیناریوکی رەشی وەک عیراق سوریاو لیبیا کە وەک وتمان یەکیکە لە ئەگەرەکان ،ئەوە بەرپرسیاریتی یەکی گەورەتان دەکەویتە ئەستو کە هەرگیز میژووی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی لیتان نابوریت .
بویە دلینام وەک جون ئەمە دیدو هەڵویستی منە بۆ ئەم دۆخەو بۆ بەرپرسیاریتی گەورەیەی هەموتان بەرامبەری ئەم دوخە، ئاواش دیدو هەڵویستی سەدان و هەزاران کومونیستو ئینسانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازە چ لە ناو ریکخستەکانی خۆتان چ لە دەرەوە کە بەهەر رادەیەک ئاگاداری بونی کاروچالاکی ئیوە بو بی لە دەیان ساڵەوە تا ئێستا.ئیمە کۆمۆنیستەکان لە عیراق و کوردستان سەرەرای ئەوەی بارودۆخەکە لە چەندین سالی رابردووە بەهەمان شیوەی ئیران نەبو بەلام هەر هەندی دەرفەتمان لەدەسداو، ئیوەش هەمیشە رەخنەو سەرنجی خوتان لەسەر ئیمە ووتوە .ئیستا کاتی ئەوەیە ئیوە ئەو دەرفەتەی کە هاتوتە پیشەوە لە ئیران لە دەسنەدەن بەر لەهەر چینو تویژیکی تری ناو کۆمەلگا کە بانگەوازیان دەکەن بو یەکگرتن و ریکخراو بون لەپێشەوە خوتان لانی کە لە دەوری پلاتفۆرمیکی هاوبەش کۆبننەوە.
هاوری یان لە کۆتا قسەمدا پرسیارەکەم وەڵامی دەسبەجی و عەمەلیتان لێدەخوازێت.
سەرکەوتو بن لە کارو خەباتتان لە پیناوی بەدیهینانی ئازادی بەرابەری حکومەتی کارگەری کە لە بەرنامەی دونیایەکی باشتردا خۆی دەبینیتەوە کە تا ئیستا بەرنامەی هەموتان،.

موزەفەر عەبدوڵا

١٠١٢٠١٨

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *