خراپی هەلومەرجی ژیان، و گرانبوونی گوزەران!

وەرگێران و ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید

ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ڕووبەڕووی خۆپیشاندان بوونەوە دژ بە حکومەتەکانیان. ئەمەش هۆکاری سەرەکی هەلومەرجی خراپ و گرانی گوزەرانی هاووڵاتیان بوو. هەروەها بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی خۆراکە سەرەکیەکان، بۆیە لە زۆرێکیاندا بە (خۆپیشاندانی نان) ناو دەبران.

هەرێمی کوردستان:

لە مانگی دیسەمبەری ٢٠١٧، زنجیرەیەک لە کاری توندوتیژی و خۆپیشاندان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ئەوەی خۆپیشاندەران و ناڕازیان ئاستی داواکاریەکانیان بەرزکردەوە بۆ ڕووخانی حکومەتی هەرێم، ئەمەش لە ئەنجامی پێڕەوکردنی حکومەتی هەرێم بۆ سیاسەتی سک هەڵگوشین و لەبەرگرتنەوە، و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەدانی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم. خۆپیشاندانەکان لە شاری سلێمانی و رانیە و کۆیە و قەڵادزێ و چەند شارۆچکەی دیکە دەستی پێکرد، بە بەشداری هەزاران خەڵکی ناڕازی لە ناویاندا مامۆستا و فەرمانبەر و چالاکوانان.
لەو خۆپیشاندانانەدا ٣ کەس بوونە قوربانی و پتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون. ڕێگەی زۆرێک لە ڕێگای سەرەکی شارەکان و شەقامەکان گیرابوون. هەروەها خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکی حیزبەکانیان سووتاند لەگەڵ هەندێک دەزگای حکومی. شایانی باسە کە دەسەڵاتداران و هێزە ئەمنیەکانیان لە سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر بینای تەلەفزیۆنی ئەهلی NRT و دوای سووتان و تاڵانکردنی زۆرێک لە ئامرازەکان، پەخشی ئەو کەناڵەش بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگیرا.
ناجێگیری لە هەرێمی کوردستان پاش ئەوە زیاتر بوو کە حکومەتی مەرکەزی عێراق، ئەنجامدانی ریفراندۆمی کردە پاساو بۆ هیرش ملهوری نواندن بەرامبەر خەڵکی کوردستان، لەچوارچیوەی ململانێییان لەگەڵ دەسەڵاتی بزوتنەوەی  کوردایەتیدا.

عێراق:

پایتەختی عێراق بەغدا، لە مانگی فێبریوەری ٢٠١٧ دا ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی ڕوویاندا. دەیان هەزار کەس لە خەڵک و هەوادارانی مقتدی سەدر بەشداریان تێدا کرد. داوکاریەکان لە بەرامبەر( گەندەڵی حکومەت، و گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان) بوو. هەواڵەکان جیاواز بوون لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکاندا. وەزارەتی ناوەخۆی عێراق، کوشتنی یەک پۆلیس و ٧ بریندار لە لە هێزەکانیان، بەڵام ژمارەی کوشتن و برینداری خۆپیشاندەرانی ئاماژە پێنەکردبوو. ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ڕەوتی سەدر، ئاماژەیان بە کوژرانی ٥-٧ کەس وبرینداربوونی پتر لە ٣٢٠کەس دابوو. ڕووبەڕووبوونەوە لە کاتێکدا لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا بوو، کە خۆپیشاندەران هەوڵیاندا لەو پردە بپەڕنەوە کە دەچێتە ناوچەی سەوز. هێزە ئەمنیەکان دەستیانکردبوو بە بڵاوکردنەوەی گازی فرمێسکاوی و تەقە لە خۆپیشاندەران. پاشان سەدر سەرۆک وەزیران( عبادی) تێدا بەرپرس کرد، لەوەی ڕوویداوە، و هۆشداری دا لە وەڵامی شۆڕشگێران کە بەهێزتر دەبێ لە داهاتوو.

جەزائیر:

لە ٩ی جەنیوەری ٢٠١٨ دا خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە. لە سەرەوەیاندا، پزیشکەکان و هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، دوای ئەوەی هێزەکان ڕێگریانکرد لە گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆبەردەم پەرلەمان. داواکاریەکانیان بریتی بوون لە( هەڵوەشاندنەوەی خزمەتی مەدەنی و سەربازی، و دژ وەستانەوە لە بەرامبەر بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندان لە شەقامی شارە گەورەکان، بەبێ مۆڵەت). لە ئەنجامدا ٢٠ پزیشک بریندار بوون، و ژمارەیەکیش لە پۆلیس بریندار بوون(بەپێی ڕێخکەری پزیشکانی موقیم لە جەزائیر). بەخێرایی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی وەهران و قوستەنتینە و عنابة دەستی پێکرد. بڕیاری حکومەت قەدەغەکردنی هاوردنی سەدان بەرهەم لە سەرەتای ئەمساڵ، هۆکار بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زۆرێک لە کاڵا سەرەکیەکانی وەک( سەوزە، شیرەمەنی، مەوادی بینا، ئامێری کشتوکاڵی و شتی تر، کە بووەتە هۆی کەم بوونی لە بازاڕەکان، وبەرزبوونەوەی نرخەکانیان.

سودان:

بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک کاڵای سەرەکی و خۆراک لە سەرەتای ئەمساڵ، بۆ %١٠٠ ی نرخەکانیان، بووە هۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە سەرتاسەری وڵات. دوای ئەوەی حکومەت بڕیاریدا کە واز لە هاوردەکردنی گەنم بهێنێت، وبەجێی بهێڵێت بۆ کەرتی تایبەت بۆئەوەی ئەو کارە بکات. سەدان هاووڵاتی خوێندکاران لە شاری الدمزین لە یەکەم هەفتەی جەنیوەری  ئەم ساڵ هاتنە سەر شەقام، بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان لەم ئاوسانە ئابووریەی، کە بوەتە ئەرکێکیتر بەسەر شانی هاووڵاتیانی سودانی، کە خۆیان دەرگیری کەمی داهاتن، بەڵام دەسەڵاتداران سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتیانەیان کرد، بە ڕشتنی گازی فرمێسکاوی، کە بوە هۆی گیان لەدەستدانی خوێندکارێک، و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، لە شاری الجنینة.

تونس:لە تونس، گەنجێکی تونسی لە دووەم هەفتەی جەنیوەری ئەمساڵدا گیانی لەدەستدا، لە ناڕەزایەتیەکانی دژ بە حکومەت لە شاری تەبەربە. ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و دەسەڵاتدارانی حکومی، بەهۆی زیادبوونی، نرخی کاڵاکان، و بەرزبوونەوەی باجی تازە لەسەر هاووڵاتیانەوە بوو، کە هاوڵاتیان خۆیان گیرۆدەی کەمی داهاتن. ناڕەزایەتیەکان فراوان بوونەوە لە تالە و قەسرەین، بۆ نزیکەی ١٠ شار و شارۆچکەی دیکە لە تونس. لە ناویاندا(بو زید، بوحجلة،.. ولوسلاتیة، و فیانة و الکاف). بووە هۆی برینداربوونی ٥ کەس لە ئەنجامی بەکارهێنانی هێز و گازی فرمێسک ڕژێن، لە لایەن دەسەڵاتەوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران. ئەم خۆپیشاندانانە لە ٧ی جەنیوەری ئەمساڵ، لە شاری تالە دەستیپێکرد. بەدواییدا توڕەیی شەقامی تونسی لە ئەنجامی بەرزبوونەوە گرانی هەلومەرجی گوزەران و خراپی ژیان، لە ئەنجامی زیادبوونی باج، کە حکومەت لە سەرەتای ئەمساڵدا بڕیاری لەسەردا ٢٠١٨. هەر لەسەرەتای ئەمساڵیشدا دەستکرا بەجێبەجێکردنی. حکومەت دەڵێ” ئەم باجە تەنها کاڵا بەکارهێنەرە هاوردەکان دەگرێتەوە، و توخنی کاڵا سەرەکی و خۆراکیەکان ناکەوێت.

ئێران:

ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایانەی ئێران لە شاری مەشهەد دەستی پێکرد (کە دووەم گەورە شاری ئێرانە)، دوایی بۆ شارەکانی دیکە بڵاوبۆوە. هۆکاری سەرەکی و راستەوخۆ لە شاری مەشهەد گوایە( داخستنی ٣ دەزگای گەورەی قەرز وەرگرتنە). هەروەها شکستی پرۆژەیەکی زەبەلاح، کە دروستکردنی شارێکی تازەیە نزیک مەشهەد، کە بوە هۆی زیان لێکەوتنی هەزاران لە سەرمایە گوزاران و بەشداربوان لە پارەکانیان. هۆکاری دیکەش هەن بۆ فراوانبوونەوەی ناڕەزایەتیەکان بۆ شارەکانی دیکە گرنگترینیان:
بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی سەرەکی، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری بەڕێژەی ١٢.٤% ، بەزیادی ٤.١%  لە ساڵی ڕابردوو، بەپێی ناوەندی ئاماری ئێرانی. هەروەها دیاردەی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان، و بەرزبوونەوەی هەلاوسان و گەیشتنی بە ٨%. بەجۆرێک ڕێکەوتنی ناوکی ئەتۆمی و لابردنی سزا ئابووریەکان، نەبوونە هۆی کەمکردنەوەی هەڵاوسان بە ڕادەی چاوەڕوانکراو. خۆپیشاندەران ئەم شیعارانەیان دەگوتەوە، کە تێیدا ئیدانەی دەستێوەردانی سەربازی ئێرانن لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە وەک(سوریا، غەززە، لوبنان، یەمەن و عێراق…).شیعاری( نە غەززە و نە لوبنان، ژیانی ئێمە لە ئێران) دەگوترایەوە. شایانی باسە، ئیستا خۆپیشاندانەکانی ئێران پێیان ناوەتە قوناغی باڵاترەوە هەم زوربەی شاروشارۆچکەکانی گرتۆتەوە و هەم خواستی خۆپێشاندەران چۆتە ئاستی باڵاترەوە لە پاڵ داخوازی بۆ نان و کارو ئازادی، خواستی روخانی رژێمیش هاتۆتە ئارا…

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٠ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/١/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *