ڕێپێوانی ژنان بۆ ٨ی مارس لە لەندەن

سوهام عەلی:

  ئیمڕۆ ٤ی مارسی ٢٠١٨ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕێپێوانێک بۆ یادی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی خەبات و تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بە ناوی March 4 Women کە ڕێکخراوی Care واتە چاودێری بەڕێی خستبوو بەڕێوەچوو.. ئەم ڕێپێوانە سەرەتا لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیاوە دەستی پێکردوو پاشان بە ڕێپێوانی هەزاران کەسی بەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا Theresa May کە لەحزبی” پارێزگارانە” بە وتنەوەی دروشمی بەرگری لە خەبات و مافەکانی ژنان بەردەوام بوون تا ناوەندی شار لە  Trafalgar Square. شایەنی باسە لەم ڕێپێوانەدا چەندین ڕێکخراوی ژنان و کرێکاری و چەپ و کۆمۆنیست و چەندین هەزار کەسی ئازادیخوازو ئینسان ودۆست و یەکسانیخواز و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکتەران و گۆرانی بێژان و شاعران بە گۆرانی و نمایشە جۆراو جۆرەکانیان بەشدار بوون و  هەروەها چەند میدیای بینراو و بیستراوی بەریتانی و بیانی خۆپیشاندانەکایان ئەگواستەوەو هاوکات و بەبەردەوام خەڵکی پەیوەست دەبوون بە ڕێپێوانەکەوە. شایەنی باسە لەم مارشەدا چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر قسەوباسیان کرد دەربارەی وەزعی ژنان و نایەکسانی و نابەرابەریان لە کارو ژیاندا، ئەگەر چی ژنانی ئەوروپا بە خەبات وتێکۆشانی سەد ساڵەیان زۆرێک لە مافەکانیان بەدەستهێناوە بەڵام هێشتا هەڵاواردن ویەکسانن لەکۆمەلگای سەرمایەداریدا. هەروەها لەم ڕۆدا ژنان دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە بەرگری لەو مافانەی بەدەستیان هێناوەو هەروەها زیاتر تێدەکۆشن بۆ ئەو مافانەی کە هێشتا لە کۆمەڵگەو یاساکاندا لە ئاستی خوارەوەدان وەک نایەکسانی لە کرێ و هەڵاواردنی ڕەگەزی. لەو دروشمانەی کە بەرزکرابوونەوە: نا بۆ هەڵاواردنی ڕەگەزی. بەڵێ بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو. بەڵێ بۆ یەکسانی لە کار و کرێدا. با کۆتایی بێت بە ناخۆشیەکانی ژنان. هاوپشتی لەگەڵ خەباتی ژنان لە دنیادا. یەکێک لە قسەکەرانی خۆپێشاندانەکە ژنێکی کرێکاری بەنگلادیشی بوو باسی وەزعی ژنانی ئاسیاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و بەتایبەت خۆی کە لە ١١ ساڵیەوە دەستی بەکرێکاری کردبوو، وە سەرەتای کرێکاری مانگی بە دوو پاوەند کاری کردبوو و دواتر لە ئەنجامی ناڕەزایەتیان کرێکەیان بەرزکرابووەوە بۆ ١٥ پاوەندو دواتر و بە ناچاری و بە زەروری پەنای بردبووە بەر ڕێکخراو بوون لە ڕێکخراوێکی کرێکاریدا و تێکۆشابوو لە پێناوی مافەکانیدا تا ئاستی ڕابەرێکی کرێکاری لە ڕێکخراوەکەدا. لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەش کە ژنان لە جەرگەی ئەوروپادا بەدەستیان هێناوە ئەگەر بەراوردی بکەی بە هەلومەرجی ژیانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئێراق و کوردستاندا نەک هەر قابیلی قیاس نیە، بەڵکو ژنان لەم وڵاتانەدا نەک هەر لەم مافانە بەهرەمەند نین، بەڵکو لە خراپترین جۆری هەلومەرجی ژیان و نابەرابەریدان لە وێنەی پلە دوویی و نایەکسانی لە یاساکانداو، هەڵاواردنی جنسی و کوشتنی ناموسی و ناچارکردنیان بە خۆکوشتن و سەیرکردنیان وەك وەسیلەیەکی کۆمەڵایەتی و منداڵ بەرهەمهێنان. لە کۆتایدا رێپێوانی ناڕەزایەتی ئیمڕۆ، تاکید لەوە دەکاتەوە کە دڵنیا کردنەوەی ژنانی بەشمەینەتی دنیاو ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بۆ کۆتاییهێنان بە چەوساندنەوەو بنەبڕکردنی نایەکسانی و نابەرابەری تەنها بە وشیار بوونەوەی ژنان و ڕێکخراوبوونیانە شانبەشانی پیاوان لە یەکێتیە کرێکاری و حزبە سۆسیالیست و کۆمۆنیستیەکانی چینی کرێکاردا بۆ ژێرەو ژورکردنی نیزام و یاسای سەرمایەداری لە تەواوی دنیادا.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *