بەریتانیا  دوو هەوڵی کرێکاری و بێکاری

ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید

یەکەم:

ڕێژەی بێکاری لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە لەبەریتانیا

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێکارکراون بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمە لەکاتێکدا گوشار لەسەر گوزەران و ژیانی ملیۆنەها خێزان بەردەوامە بەپێی ئامارەکانی کە ئەمرۆ پەردەیان لەسەر هەڵماڵراوە. ژمارەی بێکارەکان ٢٤٠٠٠ زیادی کردووە کە بوەتە یەک ملیۆن و٤٥٠ هەزار کەسی بێکار لە ٣ مانگدا تاکو مانگی یەک (واتە جەنیوەری) پاش بێکاربوونی ٤٦٠٠٠ کەس لەدوایین چارەکی ساڵدا. ئەمەش بەپێی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی. ژمارەیەک لەو رێژە بێکاریە دەگەڕێتەوە بۆ کەسانێک کە لەڕووی ئابووریەوە چالاک نین وەک خوێندکاران، خانەنشینی ناوادە و کەسانی نەساغ و نەخۆش کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ژمارەی بێکاری لەنێو ژناندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە بۆ نموونە ٤٩٠٠٠ ژن بێکاربوون لەکاتێکدا ژمارەی بێکاری لەنێو پیاواندا بە ٢٥٠٠٠ کەس کەمی کردوە.

دووەم:

بەرزبوونەوەی مووچە و هەقدەستی کرێکارانی خزمەتگوزاری تەندروستی بەرێژەی لەسەدا ٦ لەماوەی ٣ ساڵدا

لەمانگی ئەیلولی ٢٠١٥ ەوە تەنها لە مانگی جەنیوەری ئەمساڵ دا بووە کە مووچە بەڕێژەی لەسەدا ٠.١ زیادی کردوە . کەلەڕاستیدا مووچە بەڕێژەی لەسەدا ٠.٢ بەردەوام کەمی کردوە لەبەرئەوەی مووچە هەمیشە کەوتۆتە دواوە لە چاو هەڵاوساندا (تضخم). ئابووری ناسەکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئەو گوشارەی کەهەیە بەهۆی مووچەوە دەگونجێ کەم بێتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان. هەرلەم کاتەشدا حکومەت بڕیاری داوە کە مووچە وهەقدەستی کرێکاران وکارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی (ئێن ئێچ ئێس) لەماوەی سێ ساڵدا بەرزبکاتەوە. پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٧ ساڵ بەرزکردنەوەی مووچە وەستێنرا بوو، ئەم بڕیارە ١.٣ ملیۆن کرێکار وکارمەند دەگرێتەوە. بەپێی ئەم بڕیارە بۆ پەرستاران و کرێکارانی چاودێری تەندروستی وکرێکارانی بارهەڵگر (حەماڵەکان) وە کرێکارانی بەشی فریاکەوتن، لەسەدا ٣ ئەمساڵ بەرزدەبێتەوە وە لەسەدا ٢ لە ساڵی داهاتوودا و لەسەدا ١ یش لەساڵی ٢٠٢٠ دا. بەڵام دکتۆرەکان ڕێژەیەکی جیاوازە کە قەرارە بەلانی کەمەوە ٤ هەزار پاوەند مووچەیان بەرزبکرێتەوە. بەپێ ی رۆژنامەی میترۆی رۆژی ٢٢ی مارسی ٢٠١٨ تا رێژەی لەسەدا ٢٩ مووچە وهەقدەست بەرزدەبێتەوە کە ١.٣ ملیۆن دەگرێتەوە بەڵام ڕاستیەکەی ئەوە نیە ئەمە تەنها کەسانێکی کەم دەگرێتەوە و ١.٣ ملیۆن کرێکار ناگرێتەوە بەڵکو کرێکاران بەرێژەی لەسەدا ٣ مووچەیان ئەمساڵ زیاد دەکات.

 

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *