تارمایی کۆمۆنیزم ئەوروپا دادەگرێ لە ٢٠١٨ دا

ئامادەکردنی: سالار حەمە سەعید

٢٠٠ ساڵ پاش لەدایک بوونی ئەم فەیلەسوفە (مارکس) پیشەسازیەکی بچکۆلانە پەرەدەستێنێ، لە پلان بۆ ڕووداوێکی گەورە و گرنگ لە ”تریر”ەوە، ئەوشارەی لەسەر ڕووباری ‘مۆسێل’ ئەو شوێنەی کە “مارکس” ی تیا لەدایک بووە، بۆ گەشتێکی نوێی شەقامەکانی مانچستەر کە تیایدا ئەو لەگەڵ فریدریک ئەنگڵز پیاسەیان تیا کردوە و باسی بارو ڕەوشی ئەو چینە کرێکارەیان کردوە کە تازە خەریکە سەرهەڵدەدا لە شارەکەدا.

جەژنی ٢٠٠ ساڵەی مارکس لە ٥ی ئایاردا بەکردنەوەی پیشانگا و کۆڕ وکۆنفرانس و چیرۆک و ڕۆمان دەگێڕدرێت. کتێب و نووسراو کەڵەکە دەکرێن، ژمارەی نوێی مارکسیزم، ڕێنمای گرافیکی بەهاوکاری لێکچەرە (محازەرە) فەلسەفیەکانی  ”روپێرت ودفن” و هونەرمەندی کۆمیدی ”ئۆسکار زارات” و کۆمەڵێک کاری تایبەت سەبارەت بە مارکسیزم بەڕێوەن.  لەوانە چاپکردنەوەی پەرتووکە نێودارەکەی تیۆریسین ”تێری ئیگڵتن” لەژێر ناونیشانی ”بۆچی مارکس ڕاست بوو”. هەروەها لەگەڵ چاپێکی نوێی ”مانیفێستی کۆمۆنیست”دا. کەبە وتە بەناوبانگەکەی مارکس ” تارمایی” یەوە دەست پێدەکات لەگەڵ پێشەکیەکی وەزیری پێشووی دارایی یۆنان ”یانیس ڤاروفاکیس”.

کتێبی ”بکوژەکەی وارن ستریت” کەلەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە چاپ کراوە و لەلایەن مێژوونووس ”مارک مولهۆلەند”ەوە نوسراوە و لەکۆتایی مانگی ئایار بڵاوکراوەتەوە. نووسەر پەیمان دەدات کە چیرۆکی ”ئیمانوێل بارثێلمی” بەدکار بگێڕێتەوە، چیرۆکی ” ئەو کەسەی کە ویستی مارکس بکوژێ”.

بیرو بیرۆکەکانی مارکس لە شۆڕشی ڕوسیاوە تاکو ئەمڕۆ، خاڵی سەرەکی کتێبی ”مارکس و مارکسیزم” دەبێت، کە کتێبێکی نوێیە لەلایەن ” گرێگری کلەیس” ی مێژوونوسی بەناوبانگی بەریتانیەوە نووسراوە. کاریگەری حزبی ” لەیبەر/کرێکاران” لە ژێر ڕابەرایەتی ”جێرمی کۆربن” هەروەها فاکتەری تری وەک ئەگەری چوونە سەرەوەی ڕێژەی بێکاری و خواستی بەرەنگاربوونەوەی ”ئۆستێرتی/تەقەشووف” بەڕای ”کلەیس” یارمەتیدەربووە بەدووبارە ڕووهێنانەوە بۆ مارکس.

کلەیس دەڵێ: نووسینە شێوە پەخشانەکانی مارکس تا ئەندازەیەک سادە و وشک و برینگ لای خوێنەری مۆدێرن دەردەکەوێ. گریمانی بنەمایی مارکس- کە ئاشکراترین و توندترین شێوازی چەوساندنەوە و بەهرەو سوود وەرگرتن دەکرێ لەژیانی ڕۆژانەدا نەهێڵرێ و لەنێو ببرێ- کە بەهێزی و هاوتایی یەکی بەجەرگ دە‌هێڵێتەوە کە لای هیچ بیرمەندێکی مۆدێرنی تر نییە.

واقیع و ئەفسانە هاوڕێی یەکترن، ”مارکس دەگەڕێتەوە”نووسراوێکی ”جەیسن بارکەر”ە قەرارە لە ٢٣ی شوباتدا لەچاپ بدرێ و بڵاوبکرێتەوە، وا تۆمارکراوە کە تێکەڵەیەک بێت لە ئەفسانەی مێژوویی و ڕازی سایکۆلۆژی و فەلسەفە و دەرهاتوویەک لە کارە هەڵبژاردەکانی مارکس و ئەنگڵز بۆ دووبارەهێنانەوە بەرچاوی سەردەمی مارکس.

لە نێو کۆڕوکۆبوونەوەو کۆنفرانسە زۆر و زەوەندەکاندا کەلەلایەن گروپ وکەسایەتی چەپەوە سازکراوە، لەوانە ”مارکس ٢٠٠” ە کە لەمێژە لەچاوەڕوانی دەرکەوتن دایە، کە بریتییە لە کۆبوونەوەیەکی سەرەکی کە قەرارە سازبکرێ لەلایەن کتێبخانەی یاداوەری مارکس لە زانکۆی سەواسی لەندەن. ”جۆن مکدۆنێڵ” ی وەزیری خەزانەداری حکومەتی سێبەر، ناسراوترین مارکسیستی بەریتانیا لەسەر بابەتی ”بەرەو سەدەی ٢١ : مارکسیزم وەک هێزێک بۆ ئاڵوگۆڕ لەمڕۆدا”. لەگەڵ میوانگەلێکی زۆری تر وەک ”سیتارام یاچوری” سکرتیری گشتی حزبی شیوعی هیندستان وە ” لیو وێندۆنگ ” پرۆفیسۆر لە ئەکادیمیای چینی زانستە کۆمەڵایەتییەکان.

مەیریەن جەمپ، بەرپرسی ئەرشیفی کتێبخانەی یاداوەری مارکس دەڵێ گرنگی پێدان بەمارکسیزم لەدوو ساڵی ڕابردوودا زیادی کردوە ئەمە لەکاتێکدا ”محازەرەکان/ لێکچەرەکان” سەبارەت بە مارکسیزم وە لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە لە هۆڵەکانی کتێبخانەدا بەرەو زیادبوون چووە. هەروەها دەڵێت کە لەپاییزدا لە بیناکەماندا جێگە وڕێگەمان نەبووە کە ناچاربووین خەڵکانێک کە هاتوون بۆ لێکچەرەکانمان بۆ ئاهەنگ گێران بە بۆنەی ١٥٠ ساڵەی بڵاوکردنەوەی ”داس کاپیتال/ سەرمایە” ڕێگەی هاتنە ژوورەوەیان پێنەدەین لەبەرنەبوونی جێگە. هەروەها مەیریەن جەمپ دەڵێ ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەوکەسانەی کە لەدەرەوەی ”مارکس هاوس” نۆرە دەگرن تا بێنە ژوورەوە ژمارەی هەرە زۆریان خوێندکاران ولاوانن.

پیشانگاکان لەوانە ” گالری گەنجینەی کارل و ئیلیانۆر مارکس ” لە مانگی مایس (ئایار) ەوە بۆ سەرەتای مانگی ئاب لە کتێبخانەی بەریتانی دەکرێنەوە، ئەو پیشانگایە ئامانجەکەی پشکنین و دۆزینەوەی رۆڵی ژووری خوێندنەوەی مۆزەخانەی بەریتانی یە (دامەزراوی پێشووی کتێبخانەی بەریتانی) لەژیان و کارەکانی مارکس و کچەکەی دا.

ئەو بابەتانەی کە دەخرێنە ڕوو لە پیشانگاکەدا بریتی دەبن لەو نامە و نامە نووسینانەی لەلایەن مارکس و خێزانەکەی و فردریک ئەنگلزەوە نووسراون کە کاروباری شەخسی و سیاسی دەگرنە خۆ. هەروەها ڕوونووسی (کۆپی) دەگمەن و یەکەمین چاپەکانی نوسینەکانی مارکس کە زۆرێکیان پێشکەش کراون بە کتێبخانەکە. لەنێو ئەو ڕوونوسانەدا چاپی یەکەمی وەرگێڕدراوی فەرەنسی ” داس کاپیتاڵ/ سەرمایە ” کە پەراوێزەکان بە دەستنووسی مارکسەوە دەردەکەون.

میوانەکان دەتوانن دیدەنی پیشانگایەکی بەردەوامی نوێی مۆزەخانەی کارل مارکس هاوس بکەن وە پەیکەرێکی برۆنزی مارکس یش کەلەلایەن چینەوە پێشکەش کراوە. ئەوانەی کە ناتوانن ئەو گەشتە بکەن دەتوانن گەشتێکی پیادەڕەوی ” لەدایک بوونی ٢٠٠ەمین ساڵەی مارکس” بکەن بە ناو ” مانچستەر ” ئەو شوێنەی کە ئەنگلز نزیکەی ٣٠ ساڵ ناوبەناو تیاژیاوە و لەلایەن مارکسەوە سەردان کراوە.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *