بەشداری چالاکیەکانی ئایار بکەن لەدەرەوەی وڵات

     حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخراوی دەرەوە یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار بەرز ڕادەگرێت

      یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنوسی، رۆژی توندکردنەوەی خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە بەڕووی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری، یەکی ئایار ڕۆژی هیچ نەتەوەو ئاینێک نییە، بەڵکو رۆژی بەرجەستەکردنەوەی ناسنامەی جیاوازی چینایەتی کرێکارە، بەرامبەر بەدەسەڵاتی چینی بۆرژوازی لە جیهاندا..

ئەمڕۆ هێزە بۆرجوازیە ئیمریالیستیەکان بەهۆی قەیرانێکی کوشندە کە یەخەی گرتوون و ئاکامەکانی رۆژ بەرۆژ لە سەری خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیشدا دەشکێننەوە لەوپەڕی ململانێی سەختدان بۆ سەرلەنۆی دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان خۆیاندا لە پێناو قازانج و سودی سەرمایە بەو هۆیەوە جەستەی ملوینەها ئینسانیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کردۆتە خۆراکی جەنگ و کێشەکانیان وهەروەها بەردەوامن لەسیاسەتی برسی کردن و لێگرتنەوەی ئابورری چ لەناوخۆی وڵاتەکانی خۆیان چ لەوولاتانەی ژیردەستیاندا ،یەکی ئایار رۆژی راوەستانەوەیە بەرامبەر بەسیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری و بەربەریەتێک کە ئەمڕۆ رووبەڕووی کۆمەڵگای بەشەریەتیان کردۆتەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان رێکخراوی دەرەوە بەبۆنەی یەکی ئایارەوە لە وڵاتەکانی بەریتانیا، ئوسترالیا، فنلاند، ئەلمانیا و ژمارەیەک وڵاتی تردا چالاکی ئەنجامدەدات.

بەریتانیا

بەشداری کۆبوونەوەو مارشی یەکی ئایار بکەن

رۆژی یەکی ئایار لەسەر بانگەوازی یەکێتیە کرێکاریەکان و ژمارەیەک لە رێکخراوە سۆشیالسیت و کۆمۆنیستەکان، وەک ساڵانە لەبەردەم کتێبخانەی مارکس سەر لەبەیانی کۆدەبنەوەو لە نیوەڕۆدا بەمارشێکی گەورە بەناو شاری لەندەندا بەرەو ناوەندی شار ترافڵگار سکویر دەڕۆن و لەوێدا قسەوباسی رابەرانی کرێکاران دەست پێدەکان، وە بەدەیان چالاکی و دانانی مێزکتێب بەردەوامی دەبێت.

رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری دەکات و بانگەوازی هەموو لایەک دەکات بۆ بەشداریکردن.

کات: رۆژی سێ شەممە ١ی ئایاری ٢٠١٨  لەکاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیەوە

شوێن:

ASSEMBLE CLERKENWELL GREEN EC1R 0DE

Nearest tube Farringdon

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١  و ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦

ئوسترالیا:

بەشداری مناسەبەکانی ئایار بکەن

چالای یەکەم:

 رۆژی  شەممە ٢٨/٤/٢٠١٨

بژی یەکی ئایار

یەکی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران، رۆژی ئێمەیە

رۆژی یەکی ئیار رۆژی هەموو ئەو مرۆڤە شەریف و رەنجکێشەیە، کە هەموو بەرهەم و پێویستی کۆمەڵگا بەهێزی کاریان دروست دەکرێت بەڵام خۆیان لەو بەرهەمە زۆر کەمیان بەردەکەوێت.

ئەم رۆژە رۆژی ناڕەزایەتیە بە جیهانێکی هەڵگەڕاوە، ناڕەزایەتی بەدژی سیستەمی سەرمایەداری و بانگەواز بەئایندەیەکی رۆشن، خۆشگوزەران، ئازادو یەکسانی.

بەم بۆنەیەوە رۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکارانەوە، مەراسمێک دەکرێت جگە لەخوێندنەوەی بەیان و وتارو پەیام و نیشاندانی فیلمی بەڵگەنامەیی و سرودو مۆسقاو گۆرانی، هەروەها خواردن و خواردنەوەی جۆربەجۆریش ئامادەیە بەنرخێکی هەرزان.

کات: شەممە ٢٨/٤/٢٠١٨ سەعات ٧ی ئێوارە بۆ ١٢ی شيو

شوێن: ٢ لاین ستریت ۆنتۆر سڤیڵ

نرخی بلیت ١٥$ لە خوار دە ساڵەوە بەخۆڕاییە

تەلەفون: تاهر پڕتوی ٠٤١٣٤٨٩٤٢٠

کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئایار ٢٠١٨

سدنی – ئوسترالیا

چالای دووەم:

رۆژی  یەک شەممە رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٨٧

بەشداری رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە مناسبەی یەکی ئایاردا کەلەلایەن ئیتحادیە کرێکاریەکانەوە ساز دەدرێت. وە ئەم مناسەباتانەش دەتوانن بەشێوەی زیندوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیبسووکەوە ببینن.

کات یەک شەممە رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٨٧ سەعات ۱۲_۳ پاش نیوەرۆ لە ناو شاری سدنی

فنلاندا:

بژی ١ی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار!

سەرلەبەیانی یەکی ئایار حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بەشداری لە مارشی ئایاری حزبە چەپ و نیقابە کرێکاریەکان بە لافیتە و شیعاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراقەوە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی لە خەیمەکەمانەوە دەکەوینە رێ بەرەو شوێنی مارشەکە، لەخەیمکەماندا کە مێزکتێبی تیا دائەنێین و هاوڕێیان وەڵامی چاوپێکەوتن و مقابەلەکانی میدیاکان ئەدەنەوە.

 کات:  یەکی ئایار سەعات ٨ی سەرلەبەیانی تا سەعات ٣ی پاش نیوەرۆ

 شوین: سەنتەری شاری هیلسینکی

ئەدرەس:

Rautatientori-Aleksis kiven patsast

Vilhonkat, Helsinki             

  بە هێوای بەشداری هەموو ئەوانەی شاری هێلسینکی و دەوروبەرەکەین!

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

ئاڵا فەرەج    ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩           ئیبرایم حسێن : ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨      سروە  حەوێز ٠٤١٥٣٢٨٤٧١

 

ئەڵمانیا: کالسرو

بەشداری رۆژی ١ی ئایار بکەن

ساڵانە لەشاری کالسرو ئیتحادیە کرێکاری و حزبە سۆسیالسیت و کۆمۆنیستەکان و کەسایەتی ئازادیخوازو یەکسانیخواز بەشداری یەکی ئایار دەکەن، ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی

بۆ ژیانێکی باشترو بۆ باشترکردنی شوێنی کارو یەئمینی پێکەوە ژیانێکی توندوتۆڵ و هاوپشتی و دادوەری کۆمەڵاتی لەرۆژی یەکی ئایارد سەر لەبەیانی کاتژمێر ١٠:١٥ ی سەر لەبەیانی لە پێش

بو ژیانیکی باشترو بو باشتركردني شويني  كار وه ته ءمينكردنی پيكه وه ژيانيكي توندوتول بو هاوپشتی و هاوره نگی و دادوه  ری کومه له يه تی تی ده کوشين له روژی يه كی ءايار له و روژه کاتی ۱۰٫۱۵ ده قه ی به یانی ریپوان له پێش St. Stephan – Erbprinzenstr.14  کۆدەبنەوەو بەرەو باخی شار دەڕۆن و کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ مەراسیمی یەکی ئایار بە ئاهەنگ و خواردن و بەرنامەی منداڵان و مۆسیقا و قسەوباس و دانانی مێزکتێب و چادر لێدان دەست پێدەکات. هاتنە ژوورەوە بۆ باخی شار تا کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ بێ بەرابەرە.

ساڵانە هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم شارە بەشداری چالاکیەکانی ئایار دەکات و بانگەوازی هەموو لایەک دەکات بۆ بەشداریکردن.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە بەکر حەمە  ٠١٧٢٥٧٩٩١٧٠

 

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *