جه‌مال موحسین
یادی ٢٠٠ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر له دایكبوونی كارڵ ماركسدا، بووه مانشێتی زۆربه‌ری هه‌رزۆری میدیاكانی دنیا. به‌ڵام ترس له خۆشه‌ویستی ماركس له دڵی كرێكاران و بێبه‌شانی جیهاندا، وای له میدیاكان و سه‌رانی بۆرژوازی كردووه هه‌ر یه‌ك به جۆرێك ماركس له شۆڕشگێڕێتی و له پرۆلیتاریا داببڕن. ماركس زۆرێك له‌و وه‌سفانه نییه كه له‌م ڕۆژانه‌دا گوێبیستی بووین. ماركس ڕه‌مزی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینێكه كه دنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌ڕێوه‌ئه‌چێ و شۆڕشی كۆمۆنیستیش ئه‌و چینه به‌رپای ئه‌كات.
له‌م یاده‌دا (كه به داخه‌وه فرسه‌تی كاری زیاترم نه‌بوو)، وتارێكی كۆن كه هی ساڵی ٢٠١٤ یه ئه‌خه‌مه‌وه به‌رده‌م له ژێر ناوی (تارمایی ماركس)دا. ئه‌و ژمارانه‌ی له‌و وتاره‌دا هاتوون هه‌مووی هی ئه‌و ساڵه‌ن و ئێستا بێگومان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. لینكی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه له سایتی هاوپشتیدا بڵاوكرایه‌وه. وێنه‌كه‌ش په‌یكه‌ری ماركسه له شاری ترایه‌ر كه ئه‌مساڵ په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابرا.
٨ ی ئایاری ٢٠١٨