برسییەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان دەست پێکردەوە…

لەزۆریک لە شارە گەورەکانی ئێران، خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری دەستێ پێکردۆتەوە، هۆکاری ئەو خۆپیشاندان و نارەزایەتیانە، دارمانی ئابوری و داتەپینی بری بەهای تمەنە لەگەڵ دراوەکانی تر و چوونەسەری نرخی کاڵاکانە، بەڵام ئەمە تەنها دیوێک و هۆکارێکی ئەو راسانە جەماوەرییەیە کە شەقامەکانی زۆرێک لەشارەگەورەکانی ئێرانیان وە لەرزە خستۆتەوە، هۆکاری بناغەیی تر نارەزایەتییە بەدەسەڵاتی سەرکوتگەرانەو دژی ئازادی جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی و لە ناوەرۆکدا نارەزایەتی سیاسیە، بە سەرجەم دەسەڵاتی سیاسی سەرمایە لە ئیراندا. وە بزوتنەوەی نارەزایەتی نەپساوەیەی پێشتری خۆیەتی، کە لەکۆتایی ساڵی رابردوودا پێی نایە ئاستێکی تر لە پێشرەوی و خۆنواندن. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ خۆپیشاندانەکان بەرینتر دەبنەوەو شیوازی تری وەکو مانگرتن و داخستنی دوکان و بازارەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەرچی دەسەڵاتی پارێزەری سەرمایەشە لە ئێران لەبەرامبەر بە خۆپیشاندانی رەوای خەڵکی ئێراندا، هێزە چەکدارو سەرکوتگەرەکانیان بۆ خامۆشکردنەوەی نارەزایەتیەکان و چاوترسێنکردنی رابەرانی ئەم بزوتنەوە نارەزایەتیە، دەست پارێزی ناکەن. یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی خۆپێشاندانەکان“ نان، کار، ئازادییە“…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٣١ بەرواری ١/٧/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *