لە ١٤ تەموزی٢٠٠٠دا ،نەوشیروان مستەفا تاوانێکی تری خستە سەرتاوانەکانی ؟

نووسینی: مستەفا باهیر

نەوشیروان مستەفا کە کەسی دووهەمی یەکێتی نیشستمانی کوردوستانە، لە ساڵی شەست و شەشەوە (٦٦) ەوە لەگەل جەلال تاڵەبانییە، بەشێکی زۆری ئەو تاوانانەی کە جەلالیەکان پێی هەستاون، نەوشیروان تێیدا بەشدار بوەو بەشێکیان بەسەرپەرشتی خۆی کراوە. نەوشیروان تۆمەتبارە بەوەی کە لە بەکرەجۆ زۆر توندتیژی بەکارهیناوە بەرامبەر بە زیندانییەکان کە ئەوکاتە بەشی هەرزۆریان سەر بە مەلاییەکان بوون. نەوشیروان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کاری تیرۆری نەیارانی جەلالییەکان کردوە لەسلیمانی کۆمەڵیکی تیرۆرکردوە لەوانە (نوری حەمەعلی) کە لە ٧٤ دا ئامر بەتالیۆنی پارتی بووە. ئەوکەسەشی کە هەستاوە بەم کارانە لەپاشان بە بریار و ئاگاداری نەوشیروان دەکوژرێت، وەک دەڵێن بە تەور کوژراوە. بە سەرپەرشتی خودی نەشیروان خۆی شوعیەکانی لە پشت ئاشان قەتلوعام کرد. قسەیەکیش هەیە دەڵێن نەوشیروان بە چەکدارەکانی وتوە کە دەبیت پەرێزتان پاک بێت واتە نابێت هیچ دیلێکتان پێبیت و هەرچیتان گرت بیان کوژن. بەگوێرەی قسەکانی تاڵەبانی، نەوشیروان تاوانبارە بەوەی کە بوتە هۆی کیمابارانی هەڵەبجە لە لایەن رژیمی بەعسەوە. نەوشیروان تاوانبارە بەوەی کە لەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردوستان، کۆمەڵێک ژن تیرۆر کران بەبیانوی ئەوەی کە دەستیان هەبووە لەگەڵ ڕژێمی بەعس ودەزگا ئەمنیەکانی ئەو رژێمە. تاوانەکانی یەکێتی گەلێک زۆرن و لەژماردن نایەن، نەوشیروانیش پشکی شێری بەردەکەوێت لەم تاوانانە. لەدوای راپەڕینیش واتە دوای ئەوەی کە خەلکی کوردوستان ڕاپەڕین و بەعسیەکانیان لە کوردوستان وەدەرنا، بۆ بەڕێوەبردنی کوردوستان، خەڵکی خۆیان لە شوراکاندا ڕێکخست، بەڵام پاش ئەوەی کە یەکیتی وپارتی لە ئیرانەوە و گەڕانەوە بۆ کوردوستان. بەهاوکاری دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەو هاوکاری ئەمریکا یەکەمین کارێک کە کردیان داخستنی شوراکان بوو. لە دوای نەمانی شوراکان، کۆمۆنیستەکان لەسالی١٩٩٣ توانیان حزبی خۆیان، حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق دروست بکەن. بەهۆی داکۆکیکردنی بەردەوامی ئەم حزبە لە خەڵکی هەژارو بەشمەینەتی کوردوستان و ڕونکردنەوە بۆیان کە چۆن ئەم حزبە ناسیۆنالیستانە بەتایبەتی یەکیتی و پارتی ناتوان حوکمڕانی کوردوستان بکەن. لەکاتی حوکمڕانی ئەماندا خەڵکی کوردوستان دەبیت چاوەڕوانی کارەسات بکات، چونکە ئەمانە کارەسات بەسەر خەڵکی کوردوستاندا دێنن. حزبی کۆمۆنیست ڕێگای چارەسەری گونجاوی بۆ کێشەکان دەدۆزیەوە. بۆیە هەرزۆر زوو بوو بەجێگای باوەڕی کریکاران و ژنان و لاوان و ئاوارەکان و بەگشتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردوستان و عێراق. رۆژ بەرۆژ بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاریی وحزبەکەی لە پەرەسەندندا بوو. بەهێزبوونی ئەم بزوتنەوەیە ترس و دڵەراوکێی نەک هەر لەلای حزبە ناسیۆنالیستەکانی کوردوستان، بەڵکو لەلای دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە بەتایبەتی جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی ئیران دروست کردبوو. بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاریی. ئێران داوای لەیەکێتی کرد کە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق یاساغ بکات. یەکێتیش لە رۆژی ١٤ تەموزی ٢٠٠٠ دا هەرچەندە وەفدیکی دانوستاندن لەوکاتەدا لەگەل نەوشیروان گەشتبوونە ئەنجام، بەڵام لە پیلانێکی پێش وەختەی داڕیژراودا لە بەردەم ئەمنە سورەکە هێزێکی یەکێتی پەلاماری مەفرەزەکەی هاورێیانی حزب دەدەن و هەمویان دەکوژن. بەعس ئاسا مەیتەکانیان بەدزیەوە تەسلیم بەخاک دەکەن. نایەڵن کەسوکاریان مەیتەکان ببینن و وە ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە نابیت پرسەیان بۆ دانین. بەم شیوەیە نەوشیروان مستەفا و یەکێتی نیشتیمانی تاوانیکی تریان خستە سەرتاوانەکانی تریان.
بەڵام دەبیت دوژمانی کۆمۆنیزم باش بزانن تاچەوسینەرو چەوساوە هەبێت. تا کریکارو سەرمایەدار هەبێت، تا هەژارو دەوڵەمەند هەبیت، ئالای کۆمۆنیزم گەشاوەیە و ئیمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەوڕێگایەی کە هاوڕێیانمان گیانیان لە پیناودا بەخشی.
بەرزوو بەرێزبیت یادی هاوڕیانی ١٤ تەموز
نەفرەت لە تیرۆرو تیرۆریستان.
١٠تەموزی ٢٠١٨

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٣٢ بەرواری ١٥/٧/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *