نزیکەی مانگێکە؛ بزووتنەوەیەکی بێوێنە لە فەرەنسا پەرەدەسێنێ…!

نووسینی/ لیۆن کریمیۆ

ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید

لە ١٧ی نۆڤەمبەرەوە، نزیکەی ٢٥٠٠ بەربەست لە چوار ڕیانی ڕێگاکان داندراون. بەپێی وتەکانی پۆلیس نزیکەی ٣٠٠ هەزار “ئێلەگی زەرد” کۆکراوەتەوە. خۆپیشاندەران ئێلەگی زەردی سەلامەتیان لەبەرکردوە( ئەو ئێلەگانە لە کاتی ئاساییدا بۆ سەلامەتی کاتی کارکردن لەبەر دەکرێن). هەفتەی دوای ئەوە، بەربەستەکان لە دەوری شارەکان و ناوچە دێنشینەکان بەردەوامی هەبوو. رۆژی شەممە ٢٤ی نۆڤەمبەر، سەرلەنوێ هەستان بەژمارەیەکی زۆر چالاکی: پتر لە ١٠٠ هەزارکەس بەشداریکرد، لە ناویاندا ٨٠٠٠لە پاریس لە شانزلیە، لەگەڵ ١٦٠٠دانانی  بەربەست لە ناوچەکە.

لەو بزووتنەوەیەدا هیچ حزب و نەقابەیەک دەستپێشخەری نەکردووە. بەتەواوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەستیپێکرد، دژ بە زیادکردنی باجی کاربۆن لەسەر وزە و سووتەمەنی، لە ڕێگەی بەکاربردنی ناوەخۆیی لەسەر بەرهەمەکانی وزە (TICPE) کە بڕیارە لە ١ی جەنیوەری ٢٠١٩دا بڕی ٦.٥سەنت بۆ هەرلیترێک دیزل(گاز) و ٢.٩ سەنت بۆ لیترێک زیاد بکرێت  SP95 . ساڵی ٢٠١٨ بڕی ٧.٦ سەنت باج لەسەر هەرلیترێک لە دیزل زیادیکرد، بەمجۆرە نرخی بوو بە ١.٤٥€. دەوڵەت لە لە ئێستادا نزیکەی ٦٠%ی باج وەردەگرێت، واتە نزیکەی ٨٥.٤ سەنت. حکومەت نەخشەی هەیە بۆ زیادکردنی زیایتر لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بە بڕی ٦.٥ سەنت لە ساڵێکدا. ئەمەش گەورەترین ڕێژەی باجە لەسەر دیزڵ لە ئەوروپا لە دوای بەریتانیا و ئیتاڵیا. لە فەرەنسادا، بەپێچەوانەی زوربەی وڵاتە ئەوروپیەکانیتر، دیزڵ گرنگیەکی زۆرتری هەیە، و ٨٠% سووتەمەنی بەکارهێنراوە. دیزڵ بە ڕێژەی ٢٣% لەم ساڵدا زیادیکردوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بانگەواز دژ بەزیادکردنی ئەم باجە کرا، و لە بڵاوکراوەی لۆباغیزیان Le Parisien دا بڵاوکرایەوە، کە ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگ و پێشەنگە، و سەدان هەزار واژۆ لە ناوەراستی ئۆکتۆبەر و پتر لە ملیۆنێک لە کۆتایی نۆڤەمبەر کۆکرایەوە. لەوکاتەوە؛ سەدان گروپی فەیسبووک لەسەرتاسەری وڵات پێکهات. کرتەی ڤیدیۆیی دژ بە باج ملیۆنان جار نیشاندران و بینران لەسەر ئەنتەرنێت( لەناویاندا یەکێک لە نوێنەرە ناوخۆییەکانی گروپی ڕاستی توندڕەوەکان” فەرەنسا هەستە”   Debout la France) ەوە ئامادەکرابوو. ڕۆژی ١٧ی نۆڤەمبەر شوفێرێک بانگەوازی گرتنی ڕێگای بازنەیی پاریسی کرد. لەوکاتەوە، مێژووی ١٧ی مانگ ئەو کاتە بوو کە هەموو گرووپەکان هەڵیانبژارد لە پێناو گرتنی ڕێگا ناوەخۆییەکان و چوارڕیانەکان، ئەمەش لەلایەن دوو لەوانەی ئێلەگی زەردیان لەبەرکرد بوو، لەسەر ئەنتەرنێت بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەیان کردبوو. دەزگا سەرەکیە ڕۆژانەکان لە سەروویانەوە BFM TV ئەو پشکۆیەی هەڵگیرساند و هانی گەورەکردنی ئەو دیاردەیەیدا.

بزووتنەوەکە وەک ئاگری ناو پووش بڵاوبۆوە، بە واژۆیەک دەستیپێکرد.

سروشتی ئەو بزووتنەوەیە چۆنە یان چیە؟

ئەم بزووتنەوەیە حکومەت و بەرپرسان و نەقابە و سیاسیەکانی توشی شۆک کرد! بڵاوبوونەوەی لەناو توێژی جەماوەری زەحمەتکێشدا، هاوسۆزی فراوان و سەرسوڕهێنەری بوو. بەتایبەت بەڵێندەرەکان، و هاوپشتی زۆری دانیشتوان( سەرلەئێوارەی ١٤ی نۆڤەمبەر گەیشتە نزیکەی ٧٠%). دروستکردنی کاریکاتێر لە زۆرێک لەناو چەپ و هاوارکردنیان بە تێکەڵکردنی هەمووشتێک، دژ بە خاوەن کارانی ڕێگاوبان و گواستنەوە و دەستی ڕاستی توندڕەو. سەرەڕای ئەوەش، هەموو نەقابە و خاوەن کاری گواستنەوە و ڕێگا ئیدانەی ئەو بەربەستانەیان کرد، و داوایان لە حکومەت کرد  کەلایانبەرن.

سەبارەت بە باڵی ڕاستی توندڕەو، ڕاستە کە نیکۆلاس دوبونت ئاینان رابەری بزووتنەوەی “فەرەنسا هەستە “لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر بانگەوازیکرد، و بە ئێلەگی زەردەوە لە ڕاگەیاندنەکان دەرکەوت. بەهەمان شێوە( بەرەی نیشتمانی سەر بە مارین لۆبان) پشتیوانی ڕاگەیاند و ئیدانەی دانانی بەربەستی سەر ڕێگاکانیکرد… بەڕۆشنی زوربەی ڕێکخەرانی ئێلەگە زەردەکان هەوڵیاندا خۆیان بەدووربگرن لەو پشتیوانیە هیلاک کەرە. کۆماریەکان و حزبی سۆسیالیستی بەبێدەنگی هاوسۆزیان بۆ بزووتنەوەکە دەربڕیبوو. لەبەرامبەردا، بەرپرسان لە( حزبی یاخی فەرەنسا)ی وەک جان لۆک میلانشون یان فرونسوا غیفان هەروەها ئۆلیفی بۆزنسنۆ( ئەو حزبە تازەیەی دژ بە سەرامایەداریە) لە زۆرێک لە وتارەکانی سەر تەلەفزیۆنیاندا، کۆک بوون لەسەر پشتیوانی لە بزووتنەوەکە، هەموو نەقابە گەورەکان نەک تەنها CFDT و FO بەڵکو CGT و Solitaires پشتیوانیان لە خۆپیشاندانەکان ڕەتکردەوە، جەختیان لەوەدەکردەوە کە ئەوە یاریەکی باڵی  ڕاستی توندڕەوە و ڕێگاکانیان گرتووە.

لە راستیدا ئێلەگە زەردەکان ڕەنگدانەوەی بزووتنەوەیەکی قووڵترە لە توێژی جەماوەری زەحمەتکێش. رۆژانە ١٧ ملیۆن کەس لە دەرەوەی شارەوانیەکانی خۆیاندا دەچنە سەرکار، واتە ٢لەسەر ٣ی دانیشتوانی کرێکار، ٨٠% ئۆتۆمۆبیلی خۆیان بەکاردەهێنن. بۆیە؛ دڵەڕاوکێ لە نرخی سووتەمەنی دڵەڕاوکێیەکی کۆمەڵایەتیە. لە ناوچەی پاریسی گەورە( تەنانەت لە پاریس، لە هەر ٢ فەرمانبەرێک تەنیا یەکێکیان ئامرازی گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکار).

پرسی باجی زیادە، واتە زوربەی زۆری کەم دەرامەت و هەژارەکان؟

کەم دەرامەتەکان، بەتایبەتی خێزانەکان، ناچار دەبن زیاتر لە دەرەوەی ناوەندی شار و شارستانیدا بژین.  چونکە کەم دەرامەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی کار بەهێزدەکات. لە ناوچەی پاریس، ٥٠%یان ئۆتۆمۆبیلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ چوونەسەرکار، بۆیە ناچارن لە دەوروبەری شاردا بژین، یان لە سەعاتکاری جیاجیادا کاربکەن.

نرخی هاتوچۆ بە ئۆتۆمۆبیل تەقیەوە، بەتایبەت دیزڵ، ئەمەش بەپێی هەڵاوسان و بەرزنەبوونەوەی هەقدەست.

ئێلەگ زەردەکان توڕەیی جەماوەری بەشێوەیەکی چینایەتی ڕۆشن ڕاکێشدەکەن، ئەوەش سەبارەت بە توانای کڕین و مووچە هەقدەستەکانیان.

نەمانی متمانە بەحکومەت، ئەو نەفرەت و تووڕەییەی زیادکردووە، هەروەها هێرشکردنە سەر توانای کڕین و مووچەی خانەنشینی، لەبەرامبەر ئەو دیاریە زۆرانە بۆ دەوڵەمەندان و سەرمایەداران. بەمجۆرە متمانە بەو حیزبە سیاسیانەی کە بەرپرسن لەم هەلومەرجە، کاتێک بە نۆرە ئیدارەدانی وڵاتیان بەدەستەوە بووە.  ماکرۆن سوودی لەم بێمتمانەییە وەرگرت و هەڵبژێردرا، ئەویش ئێستا بەپێچەوانەوە ئەنجامەکانی تاقیدەکاتەوە.

لەسایەی چاکسازیەکانی باجی حکومەت( لابردنی باج لەسەر سامانی ISF، و باجی جێگیر لەسەر داهاتی سەرمایە)، داهاتی  دەوڵەمەندەکان کە ڕێژەیان تەنیا لە ١%ی کۆمەلگەیە، بە ڕێژەی ٦% بەرزبۆتەوە، داهاتی ٠.٤%ی دەوڵەمەنتر توانای کڕینیان بە ٢٨٣٠٠€، و ٠.١% دەوڵەمەنتر بە ٨٦.٢٩٠€ بەرزبۆتەوە). لەوکاتەشدا، ٢٠%ی کەمتر دەوڵەمەند کەمی کردووە، ئەوەش لە نەمانی زیادکردنی قەرەبووکردنەوەی کۆمەڵایەتی، و چاکسازی قەرەبووکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون، کەمکردنی مووچە، لەهەمان کاتدا زیادبوونی نرخی شتومەک.

جەماوەری نەبوونی حکومەت و قەیرانەکانی..

بۆ ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوان، ماکرۆن پسپۆرە بۆ دەوڵەمەندەکان و زۆر دەوڵەمەندەکان. زیادکردنی باجی سووتەمەنی کاریگەری زۆری لەسەر ئەوانە داناوە کە مووچەیان کەمە.!  دانی دیاری زۆر بۆ چینە داراکان.

سەرەڕای ئەوە؛ لە هاوینی ڕابردووەوە، حکومەتی ماکرۆن چووە ناو قەیرانێکەوە، بەهۆی سیاسەتی چینایەتی و لەدەستدانی متمانەوە. پرسی بینالا Benallaفەزیحەی هاوینی ئەمساڵ. ئەلکسەندەر بینالا، پیاوی ئاسایشی  تایبەتی ماکرۆن، تاوانبارکرا بە دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران لە ١ی مانگی مەی ڕابردوو، ئەو فەزیحەیە بە فیتی سەرۆکایەتی ئاشکرابوو و تۆمەتبارکرا. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی دەوڵەت لە پێناو بەرژەوەندیە شەخسیەکان، لەگەڵ پاداشتکردنی هاوکارانیان. ئەوەش بەشێوەیەکی جیاواز فەزیحەی ئێوارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیمان بیردێنێتەوە.

بەدوای فەزیحەی بینالا، دەستلەکارکێشانەوەی هۆلت هات( بەرپرسی ژینگەی ماکرۆن)، ئەمەش دوای دەستبەرداربوون لە ژمارەیەکی زۆر لە بەڵینەکانی لە خزمگەت ژینگە. لەو سەروبەندەدا کلۆمب، لە سەرەتای پاییز، وەزیری ناوەخۆش دەستیلەکارکێشایەوە، ئەوەش لەگرنگترین پاڵپشتەکانی سەرۆک بوو. ئەم قەیرانە ناوەخۆییە یەک لەدوای یەکانە، بوونە هۆی خوێن بەربوونی ئەم حکومەتە، و لاوازبوونی قاعیدە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی. هەموو ڕاپرسیەکان دەریدەخەن کە ئاستی  جەماوەری ماکرۆن کەمترە لەوەی فرانسۆ هۆلاند هەیبوو دوای ماوەی سەرۆکایەتیەکەی، بەبەراورد بەهەمان کات.

داواکاری ئێلەگ زەردەکان؟

لەهەموو نامەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ئێلەگ زەردەکان  ولەسەر بەربەستەکان دەردەکەوێت، کە داواکاریان هەڵوەشاندەوەی زیادکردنی باجی سووتەمەنیە! بەڵام پترە لە تەنیا تووڕەیی لە گرانی، داواکاری گەڕانەوەی باج لەسەر سامانە(سەروەت دارەکان)… زۆرجار داواکە بەڕاشکاوی و بەسادەیی بریتیە لە دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆن!!

بۆ پاساوهێنانەوەی زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی؛ بەکارهێنانی پشتیوانی جەماوەری بۆ  حکومەت بیانووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەکارهێناوە. لەهەمانکاتدا، نەهێشتنی ئەو گازانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تەنە هەستیارەکان. قسەکەری حکومەت بەنیامین جریفۆ پێیوایە کە سەرنجی پشتیوانی چەپی ژینگەیی ڕادەکێشێ و ڕوولەوانە دەکات کە ” ئەوانەی جگەرە دەکێشن و سواری ئۆتۆمۆبیلی دیزڵ دەبن”. بەڵام تەنانەت لە دەنگدەرانی ناو ژینگەییەکانیشدا، زیادکردنی باج سەدای نەبوو، ئەو بانگەوازە زەلیلەی حکومەت نەیجوڵاندن.

هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، کە سیاسەتی حکومەت وەکو ئەوانەی پێشەخۆی، پشتیان لە پێویستیە ئیکۆلۆجیە هەنووکەییەکان کردوە( مەبەستی پیسبوونی ژینگەیە): دوای پڕوپاگەندەکردن بۆ بەکارنەهێنانی ئۆتۆمۆبیلی دیزڵ، هیچ کارێکیان نەکردووە بۆ گەشەپێدانی ئامرازی گواستنەوەی گشتی لەناوچە لادێیەکان و دەوروبەری شارەگەورەکان. لەکاتێکدا چینە زەحمەتکێشەکان زۆرتر و زۆرتر لە شوێنی کار و ناوەندە شارستانیەکان دوور دەکەونەوە. ملهوڕیەکی حکومی زۆر هەیە بۆ دژایەتی وڕقی زۆرتر لەو خەڵکانەی کە ناتوانن شێوەی هاتوچۆ و گوستنەوەیان بگۆڕن… یان ئۆتۆمۆبیلەکانیان بگۆڕن!

لەگەڵ هێرشی حکومەت بەدژی هێڵی ئاسنینی SNCF، حکومەت دەیەوێت پتر لە ١١هەزار کم لە هێڵی ئاسنین لابەرێت، بەشێوەیەکی گەورە قوربانی بە شەمەندەفەر داوە لە بەرژەوەندی ڕێگای سەرزەوی. لەهەمانکاتدا، کۆمپانیای نەوتی” توتاڵ” بەدەرکراوە لە دانی باج، و ئازادی تەواوی هەیە لە بەردەوامبوونی لە پاڵاوتنی نەوت. لەوەش زیاتر، لە گفتوگۆیەکی بابەتی داراییدا بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئەوە ئاشکراکرا کە پتر لە ٥٠٠ملیۆن لە باجی کاربۆن بەکارناهێنرێت بۆ گۆڕانی ئیکۆلۆجی. بەڵام بۆ ڕزگارکردنی کورتهێنان لە بودجەی ٢٠١٩ بۆ لابردنی باجی سامان( مەبەست لەسامانی دەوڵەمەندەکانە) بەکار هاتووە!!

بەدرێژایی ئەم چەند هەفتەیە، حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵیانداوە کە متمانەی ئەو بزووتنەوەیە لەکەداربکەن، لەگەڵ ناتۆرەنانەوە بۆیان؛ وەک” فەرەنسای فەرامۆشکراو”، و ” ناوچە لەبیرکراوەکان”، لەکەدارکردنی بە”جاک” واتە( گێرەشێوێنی و توندڕەوی). بەخەڵکی نەخوێندەوار و ناهۆشیار بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوایان ناوزەد دەکەن( بڕوانە شیکاری جیرارد نۆیریڵ).

ئەی چی درەبارەی بزووتنەوەی کرێکاری رێکخراو؟

بزووتنەوەی کرێکاری و رێکخراوەکانی نەبوون کە دەستیپێشخەری بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان بکەن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی خۆی هەیە لەئێستا کاریگەری لە زۆرێک لەوناوچە و کەمپی کارانەدا نەکردوە. وەک ئەوەی بەرپرسێک لە کۆمەڵەی ئەتاک ATTAC و دەزگای کۆبرنیک Copernic لە ڕۆژنامەی لۆمۆندا گووتی’ لە ئەنجامی شکستی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ساڵانی ڕابردوو. هەروەها ئارەزوو بوون لە دانانی بەربەستەکان و هەستان بەئەنجامدانی کاری ڕاستەوخۆ، لە ئەنجامی ئەوە هاتووە کە هەموو شێوە تەقلیدیەکانی پێشووی خۆپیشاندنان ڕەتدەکەنەوە، بەڵام بەردەوامی چالاکی دانانی بەربەست، کە لەم ساڵانەی دوایی کەرتە کۆمەڵایەتیە خەباتکارەکان بەکاریان هێناوە.

لەسەروی ئەوانەوە؛ ئەو سیاسەتانەی ڕابەری نەقابە کرێکاریەکان پیادەی دەکەن و لاوازی پێشڕەوانی بزووتنەوەی جەماوەری لەم جۆرە، کێشە و ئەشکالیەتێک دێنێێتە گۆڕێ؟. گرتنەبەری ئەم سیاسەتە لەبەرامبەر ساتوسەودای باڵی راستی توندڕەو یان ئیرادەی” بەکەم زانین”ی بزووتنەوەی ئێلەگە زەردەکان گیراوەتە بەر. بەڵام هەروەک بەرپرسەکان لە ATTAC و Copernic لەهەمان ڕۆژنامەدا گووتیان” نە دژایەتی ئەو بێهودانە دەکەین، نە ئامرازی توندڕەوی ڕاست بەکاردەهێنین، و نە مەترسی دژایەتی باج، بە پیادەکردنی سیاسەتی کورسی بەتاڵ و ئیدانەی خۆپیشاندەران. بەڵکو بەپێچەوانەوە، پرسەکە پەیوەندی هەیە بەفەراهەمکردنی ئامرازەکان بۆ کارکردن لەناو بزووتنەوەکە و بردنەوەی جەنگی ڕۆشنبیری و سیاسی لەناوەوە، دژ بە باڵی ڕاستی توندڕەو و ئەو هێزەی دەیانەوێ ملکەچیان بکەن”.

ژمارەیەکی زۆر لە هەیکەلەی نەقابە و شۆڕشگێرەکان دوودڵ نەبوون لە پێشکەشکردن و بانگەوازکردن لە چالاکی ئێلەگ زەردەکان: بەتایبەت نەقابەی CGT پیشەسازی پۆڵا و ئاسن، نەقابەی SUD ی پیشەسازی و نەقابەی FO گواستنەوە. زۆرێک لە بانگەوازی یەکگرتووی ئیداری کە دەستپێشخەریانکرد بۆ داواکردنی زیادکردنی هەقدەست، و دژ بە باجی ناڕاستەوخۆی سەر زەحمەتکێشان لەپێناو داهاتی باجێکی چڕ. بەگشتی هەموو ئەم بانگەوازانە بە ڕۆشنی باجی سەر سووتەمەنیان ڕەتدەکردەوە،  لەگەڵ ڕوناکی خستنە سەر پێویستی پیادەکردنی سیاسەتێکی ئیکۆلۆجی ڕاستەقینە کە فشار بخاتە سەر کۆمپانیای توتاڵ. و پێشخستنی ئامرازی گواستنەوەی گشتی و هێڵی ئاسنی لەبەرامبەر گواستنەوەی سەرزەوی.

هەموو ڕاپۆرتەکان، لە تۆڕە شۆڕشگێڕەکان، تەنانەت لە ڕاگەیاندنەکان، ڕووی ڕاستەقینەی ئەم بزووتنەوە جەماوەریە دەخەنە ڕوو کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەمدەرامەت و خانەنشینەکان پێکهاتووە، بەیەکڕیزی لەگەڵ  کرێکارانی سەربەخۆ و خاوەن پڕۆژە بچووکەکان، واتە هەموو ئەوانەی داهاتیان کەمە و هێرشەکانی حکومەت کاریان لێدەکانت. خەباتکارانی حزبە نوێکەی دژایەتی سەرمایەداری دەکات، لە بەشداریان کردوە لە دانانی بەربەستەکان و تەنانەت لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە لە پێشوازی باش و بەتایبەت پێکهاتن لەسەر پێویستی گەڕانەوەی باج لەسەر سامان و کۆتایی هێنان بە دیاری باج بۆ دەوڵەمەندە گەورەکان.

ئامانج ئاسۆی بزووتنەوەکە؟

کەواتە ئامانجی سیاسی گەورە بۆ ئەم بزووتنەوەیە هەیە ، سەرەڕای بوونی بەربەست. یەکێکیان؛  بەبێ دەستبەسەراگرتنی لەسەرەوە، وای لێکردوە ڕێکخراوێک بێت بەشێوەیەکی دیموکراتی  و لە ڕێکخراوەکانی بزووتنەوە کرێکاریەکانی دەیانەوێت ئەو جەنگە بەهاوبەشی بکەن نزیک ببنەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی گشتی لەگەڵ دەسەڵات.

هیوای حکومەت ئەوەیە کە بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان هەورێکی هاوینە بێت و تێپەڕبێت پێش گەرانەوە بۆ ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی” سروشتی”. دوای ڕۆژی ١٧ی نۆڤەمبەر، هەموو دەزگاکانی ڕاگاەیاندن بەشێوەیەکی گەورە جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەکان دەکرد، هەروەها بریندارەکان لەسەر بەربەستەکان، و کوژرانی یەکێک لە ئێلەگ زەردەکان، کاتێک بەرئۆتۆمۆبیل کەوت. جەختیان لەکاری ڕەگەزپەرستی( بەڵام زۆر لاوەکی) و قبوڵنەکردنی هاوڕەگەز، ئەم هەوڵانە بەگشتی بۆ ناوزڕاندنی بزووتنەوەکە بوو.

هەرچەندە زۆر ئاگاداربوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکە، بەڵام دەسەڵات ئەم ڕۆژانەی دوایی زۆر توندوتیژ بوو لەسەرکوتکردنی بەربەستەکان، بەتایبەت خۆپیشاندانی شانزلیزیەی شەممەی ڕابردوو ٢٤ی نۆڤەمبەر.

حکومەت بەهیوایە وێنای ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە و نزیکبوونەوە لە ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵ ببێتە هۆی لەناوچوونی بزووتنەوەکە.

ئەگەر بزووتنەوەی کرێکاریش هەمان بڕای هەبێت، ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت!. سەرەڕای لاوەکی بوونی، باڵی ڕاست کەوتۆتە ناو کەمینی ئەو بزووتنەوەیە، و بەهیوایە کە دژایەتی بۆ سەرمایەداری دەرنەکەوێت و ئاسۆیەکی بەرکەوێت.

زنجیرەی“Forconi” ساڵی ٢٠١٣لە ئیتاڵیا، کە ئێلەگ زەردەکان خاڵێ  لێکچوونیان هەیە، دەبێت بەرهەڵستکارانی سەرمایەدای وەئاگا بهێنن کە دەیانەوێت تووڕەیی جەماوەری بگۆڕن، نەک تەنیا دژ بەحکومەتی دەوڵەمەندەکان، بەڵکو ڕێخۆشکەربێت بۆ هێرشی دژ بە سەرمایەداری و هەڵگری ئازادی بێت.

سەرچاوە/ http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=619705

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *