فەرهەنگی کارگەری کوردستان بۆچی لاوازە‌‌؟!

بەڵێن ئیسماعیل

کەسانێک هەن، وابیردەکەنەوە کە کرێکاران، کەسانێکن کە تەنها لەکارخانەکان و کارگەکاندا کاردەکەن. لەحاڵێکدا ئەمە پێناسەیەکی ناتەواو و چەواشە کراوە کەزۆرتر بۆ داپۆشینی دژایەتی سەرەکی نێوان دوو چینی سەرەکی کۆمەڵگە، واتە چینی باڵادەست و ژێردەست داڕێژراوە. جیاکردنەوەی پەرستار، فەرمانبەر و مامۆستا، دەستفرۆش، تەنانەت بەشیکی زۆر لە پزیشک وئەندازیار لەیەکتری تەنیا سەرچاوە گرتووە لەسیاسەتێک بۆ لیکترازندنی ئەم چینە کۆمەڵایەتیە بەرهەم ‌هێنەرە، کەچینی کڕیکارە. بەشێویەکی گشتی تەواوی ئەوکەسانەی کەناچارن بۆبژێوی ژیانیان کار بکەن و هێزی لەش و زەهنی خۆیان بفرۆشن بە کرێکار بەحسێب دێن، هەر بەم پێناسەیە لەمامۆستایەکەوە بگرە هەتاوەکو و کرێکارێکی شارەوانی هەر کرێکارن، جا یەکێکیان کرێکاری زەهنی و ئەوی دیکە کرێکاری دەستی و کاری جەسەدی دەکات. نیزامی چینایەتی بۆئەوەی بتوانێ دەسەڵاتی خۆی ڕاگرێ، بیروباوەری خۆی زاڵ دەکات و هونەرو ئەدەبیاتی و بیوباوەری ڕەسمی یان دەوڵەتی دەکاتە جێگرەوەی هونەرو ئەدەبیاتێکی ئینسانی. لەلایەکیترەوە کرێکارانیان بەگشتی زەحمەتکێشان بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی وشیاری چینایەتی پیویستەوە یان بەهۆی لە خۆبێگانەبوون بەتایبەت لە هونەرو ئەدەبیاتی ئەم چینە زەحمەتکێشە. بۆ نموونە، سینەمای کڵاومەخمەڵیەکان و درامای بێسەرەوبەرەو چەواشەکارانەکانی تەلەفزێۆن و چاپکردنی چەندین کتێبی نووسەرانی نیشتەجێی باڵەخانەکانی روناکبیری بۆرژوازیدا، کە زۆرتر دەست دەدەنە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە بەرهەمێک بە کە بەزمانێکی زۆرقورس و ئاڵۆز نووسراون و پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی چینی کرێکارەوە نییە.  بگرە لەخزمەت لەپەیوەند لەگەڵ ژیان و بایەخ گەلی باڵادەستی کۆمەڵگادایە. وێنەیەکی هەر ئەم باس و بابەتانەی (بەناومۆدێرنیسم) یان پۆست مۆدێڕن، کە بووە بەباسی کۆرو کۆمەڵی بە نێو رۆشنبیری کۆمەڵگەو پێوەندی بە ژیانی ئەو خەڵکەوە نییە، کە بۆ بژێوی ژیانیکی سادە گیانیان بگاتە سەرلێو. لە شەقامەکانی ئەم شارەدا کرێکارانێک هەن کە هەندێک لەوانە تەمەنیان ١٢ ساڵی تا ٦٥ ساڵیدایە رۆژانە ناچارن ١٢ تا ١٦ سەعات کار بکەن، بەشیکی زۆری ئەو کرێکارانە لەدەرەوەی شار، یان لە شارۆچکەکانەوە دێن!! چەندین جار ئاگام لێبوە پێکەوە گاڵتەو گەپیان لەگەڵ خۆیان کردووە زۆر ئینسانی تر بووە.

بە هەرحاڵ دەردی کرێکارانی ئێمە لە کوردستان، دانەو دوان نییەو بە چاپکردنی بڵاوکراوەیەک یان چەند کتێبێک ناتوانین، کارێکی زۆر گەورە بکەین و ژیان جوان بکەین و بگۆڕین. ڕێکخستنی بنەڕەتی ئێمە کرێکاران و پەرەپێدانی هونەرو فەرهەنگی کرێکاران و زەحمەتکێشان بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی ڕێکخراوەی کرێکارییەوە. هێزی چینی کرێکار لە ڕێکخراوبوونیدایە!

 

تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ٤٢ بەرواری ١٥/١٢/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *