نامەی سوپاس و پێزانینی خانەوادەی هاوڕێ جەبار مستەفا…

سوپاس و پێزانین…

بە بۆنەی گیان لەدەستدانی “جەبار مستەفا”ی ئازیزمانەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دۆستان، خۆشەویستان و هاورێیانی ئازیزمان، هەروەها چەند لایەنێکی سیاسی، لە رێگای جۆراوجۆرەوە: بەسەردانیکردنمان بۆ ماڵەوە لە شاری سیدنی ئوسترالیا، دەرکردنی ڕاگەیاندن، نووسینی نامە، پەیوەندی تەلەفۆنی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و مەراسیمەکانی ڕێزلێنان لەشاری سیدنی ئوسترالیا، سلێمانی، سوید، بریتانیا، نەرویج و فنلەندا خەم وپەژارەی لەدەستدانی ئەم ئازیزەیان لەگەڵ بەشکردین.

بەبێ هاودەردی و هاوخەمی ئەم ئازیزانە بەرگەگرتنی ئەم کۆستە بۆ ئێمە زۆر سەخت بوو.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەر لێرەدا دەمانەوێ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستە ئازیزانەش بکەین، کە لەماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا چ لەماڵ و چ لە نەخۆشخانە بەردەوام ئێمەیان بەسەرکردۆتەوە و وورەو خۆڕاگریان بە ئێمەو جەباری ئازیزمان بەخشیووە. پالێپشتی و شەونخوونی ئێوە بەدیارمانەوە لە ڕۆژانی ئەخیردا هەرگیز لەیادناکەین و بۆ هەمیشە لەبیرەوەریماندا دەمێنێتەوە.

سوپاسی تایبەتیمان بۆ هاوڕێیانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بۆ دڵسۆزی و هاوخەمی و ئەرک و ماندووبوونیان لە بەرپاکردنی مەراسیمەکانی ڕێزلێنان لە جەباری ئازیزمان لە وڵاتە جیاجیاکاندا.

ئێمە بەکردەوە بینیمان کە جەبار تەنها لە ئێمە نەڕۆیشت، خانەوادەکەی ئەو زۆر لە خانەوادە بچووکەکەی (هاوژین و مناڵەکانی) گەورەترە. ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە دۆست و هاوڕێی دڵسۆزی وەکو ئێوەمان هەیە.

دووبارە سوپاستان دەکەین.

شیرین (هاوژینی جەبار مستەفا)

زاریا، ماردین و لیزا (کچەکانی جەبار مستەفا)

١٥/١/٢٠١٩

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *