ئاگاداری: تەمەنێك لە خەبات لەپێناو کۆمۆنیزمدا…

ئاوڕدانەوەیەك لە ژیان و تێکۆشانی هاورێ( جەبار مستەف)

بانگەوازێك بۆ سەرجەم هاورێ و دۆست و کەسوکاری هاورێ جەبار مستەفا!

بەمەبەستی تۆمارکردنی مێژووی ژیان و تێکۆشانی هاورێ جەبار مستەفا، یەکێك لە کەسایەتی و رابەرە بەرجەستەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستان و عێراق و خەباتکاری ماندوو نەناسی رێگای ئازادی و یەکسانی و دنیایەکی باشتر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ئێمە کەناومان لە خوارەوە هاتوە، هەڵدەستین بە ئامادەکردن و چاپکردنی کتێبێك: بەناوی تەمەنێك لە خەبات لەپێناو کۆمۆنیزمدا،ئاوڕدانەوەیەك لە ژیان و تێکۆشانی هاورێ(جەبار مستەفا).

لەو ڕوەوە داواکارین لە سەرجەم هاورێ و دۆستان و نزیکەکانی هاورێ جەبار مستەفا، هەر جۆرە یادەوەریەك، سەرگوزەشتەیەکی خەباتکارانە، هەرجۆرە وێنەیەكی هاورێ جەباریان لایە، یان دەیانەوێ خۆیان لە شێوەی ووتارو بابەتی نوسراودا سەبارەت بە کەسایەتی و خەبات و تێکۆشانی ئەو هاورێیە لەم پرۆژەیەدا بەشداربن، تکایە با راستەوخۆ خۆیان بابەتەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵەی خوارەوە: muhsin_km@yahoo.com

یان ئەگەر هەر پرسیارو رێنماییەکتان هەیە بۆ دەوڵەمەندکردن و باشترکردنی پرۆژەکە دەتوانن پەیوەندی بگرن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
٠٠٩٦٤٧٧٠٠٤٧٥٥٣٣ موحسین کەریم/ ( مۆبایل و ڤایبەر)
٠٠٦١٤١٥٤١٩١١٣ ماردین جەبار / ( مۆبایل و ڤایبەر)
٠٠٩٦٤٧٧٠١٥١١٠٤٣ خەسرەو سایە/ مۆبایل 
٠٠٩٦٤٧٧٠١٥٧٠٠٥٠ نەغەدە عوسمان/ ( مۆبایل و ڤایبەر)

بۆ ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ لەم پرۆژەیەدا بەشداری بکەن لە بەرواری ئەم راگەیاندنەوە تا کۆتایی مانگی(شوبات)ی ٢٠١٩ ئێمە چاوەڕێی گەیشتنی بابەتەکان دەکەین و دوای ئەو بەروارە ئیتر دەست دەکرێ بە ئامادەکردن و دیزاینی کتێبەکەو هیچ بابەتێك وەرناگیرێ.

ماردین جەبار ، رێبوار ئەحمەد، خەسرەو سایە، نەغەدە عوسمان و موحسین کەریم
٢٠/١/٢٠١٩

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *