بزوتنەوەی یاخی بوونی لەنێوچوون بزوتنەوەیەکی بۆرژواییە…

سالار حمەسەعید…

بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی یە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دا پێکهاتووە و پاشان لەلایەن نزیکەی ١٠٠ کەسایەتی ئەکادیمی یەوە ئیمزاکراوە و بۆ یەکەم جاریش ئاکسیۆنیان لەمانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨دا ئەنجام داوە، ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی بەرگریکاریە بۆ راگرتنی گۆڕان و داڕمانی کەشوهەوا لەڕێگەی بەرگری دوور لەتوندوتیژی بۆ ڕاگرتنی لەدەستدانی هەمەرەنگی بایۆلۆژی وە کەمکردنەوەی مەترسی لەنێوچوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و داڕمانی ئیکۆلۆژی (ژینگە). ئەمە بەپێی پێناسەی خۆیان بۆ بزوتنەوەکەیانە.

داواکانی ئەم بزوتنەوەیە دەشێ پەیوەندی بە تەواوی مرۆڤەکانەوە بێت بەڵام مانای ئەوە نیە کە ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەی خواست و داواکانی زۆرینەی خەڵک بێت، بەڵگەش ئەوەیە ئەم بزوتنەوەیە لەنێو کۆمەڵگادا ڕەنگدانەوەی ڕەنج و ئازارەکانی کرێکاران و خەڵکی کەم دەرامەت نیە. ئەم مەیلە، مەیلێکی بۆرژوایی یە کە بۆرژوایی دەیەوێ لەم ڕێگەیەوە حکومەت و دەوڵەتی ئەم وڵاتە بێنێتە سەر ئەوەی گوێی لێ بگیردرێت و وەلام بە داواکانی بدرێتەوە. ئەم بزوتنەوەیە لەڕێگەی ئەم ئاکسیۆنانەی چەند رۆژی ڕابردوو زیاتر رواڵەت و هێز و دەسەلاتی دەرکەوت. ئەم ئاکسیۆنە توانی لەچەند رۆژێکدا تەواوی لەندەن ڕابگرێ و دەست بگرێ بە یەکێک لەگەورەترین پردەکانی ناو شاری لەندەن کە پردی وێستمنستەرە و لەبەردەم پەرلەمان و داونینگ ستریت دایە کە جێگەیەکی حەیاتیە بۆ ئەم شارە، بەلام توانیان مۆڵەتی بۆ وەرگرن و پۆلیس ڕێگەی دان کە هەڵسن بەم ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیە بەمەرجێک بەشداربوانی ئەم نارەزایەتیانە ژمارەیان سەدان کەس بێت، بەڵام ئاوا هێزیان هەبێت!. لەرۆژی دووەم و سێ یەمی کەمپینەکەیاندا هەڵسان بە گرتنی پردەکانی ”ڤۆکسۆڵ” و پردی ”واترلوو” و هەروەها چەند کەسێکیان هاتن لە نێو جەرگەی ”ئۆکسفۆرد سێرکس” دانیشتن و گرتیان تەنانەت پەنایان بردە بەر فرۆکەخانەی “هیثرۆ” لەلەندەن. ئەمە جێگەی سەرنجە کە چۆن ئەم خاوەن کەمپینە و بزوتنەوە تازە پێکهاتووە توانی وا بەئاسانی پۆلیس و حکومەت و شارەوانی لەندەن ڕازی بکەن و دەست بدەن بەو کەمپینە گەورەیە و کە توانی زەرەرێکی گەورە بدات لە خاوەن کار و سەرمایەکانی ناو شاری لەندەن، ئەوەی شایەنی باسە ئەم ناڕەزایەتی و ئاکسیۆنانە لە رۆژی دوو شەممە ١٥ی ئەپریلی ٢٠١٩دا وە دەستی پێکردوە کە یەکەم رۆژی کارکردنە، نەک لە رۆژانی پشووی هەفتەدا.

کەوایە ئەی بۆ هەرگیز ڕێگە بەوەها خۆپیشاندانی گەورە لەرۆژانی کارکردن دا نەدراوە بەتایبەت لەوەها شوێنێکی پڕبایەخ وگرنگ دا. زۆربەی خۆپیشاندانەکان کەدەکرێ لەلایەن بزوتنەوە و سەندیکا کرێکاریەکان رووبەڕووی ڕێگری گەورە دەبێتەوە و ناهێڵرێ لە وەها شوێن و ڕێگەیەکدا ئەنجام بدرێ لە رۆژانی کارکردن دا.

ئەمە بەیانگەری ئەوەیە کە بۆرژوازی لە پشتی ئەم بزوتنەوەیەیە و باڵێکی ناتەبا بەم باڵەی ئێستای حکومەتی کۆنسێرڤەتیڤ دەیەوێ لەڕێگەی ئەم ناڕەزایەتیانەوە حکومەت ناچاربکات کە مل بدات بە داواکانیان کە داوای زۆرینەی خەڵک نیە، ئەوان دەیانەوێ حکومەت پارە و ئیمکانات لە بوارێکدا کە پەیوەند بە ژینگەیە سەرف بکات تا ئەو باڵەی بۆرژوازی و سەرمایەدارانی سەر بەو باڵە تیا سوودمەندبن. ئەگینا ئەمە خواستی کرێکاران نیە و پەیوەندی بە کرێکارانێکەوە نیە کە هێندە سەرگەمە بە ژیانی رۆژانەیەوە کە ئاگادارنیە چی روودەدات لە دەوروبەری و هۆشیاری یەکەی تەنها مەحدودە بە بارو ڕەوشی کار و گوزەرانی.

١٩ ئەپریلی ٢٠١٩

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *