هیچ پێکوتەیەک (ڤاکسین) بۆ بەرگرتن لەڤایرۆسی کۆڕۆنا پێویست نییە! …

سەنتەری گڵۆباڵ بۆ لێکۆڵێنەوە ٤ ئەپریل ٢٠٢٠
وەرگێڕانی لەفارسیەوە: خەسرەو سایە

بەپێی ڕاپۆرتێک کەلە ڕۆژی٣٠ ئازاردا لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ ڕاگەیاندنەکەی پێشوی خۆی لەبارەی کۆتایی قەرەنتینەوە، کەبەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بڕیاری لێدابوو، وەرگرتەوەو ماوەی قەرەنتینەکەی بۆ ١٢ی ئەپریل درێژکردەوە، هەروەها لەباتی ئەوەی کەپێشتر دەیوت “کاتی ئەوە هاتووە کە بیرێک لەگەڕانەوە بۆ سەرکارەکان بکەینەوە”، ئێستا وەبیرمان دێنێتەوە کەڕەنگە درێژکردنەوەی ماوەی قەرەنتینە تاکۆتایی مانگی ئەپریل پێویست بێت!، وە ڕەنگە تاکۆتایی مانگی ٦ی درێژەی هەبێت!. ئەم گۆڕانکاریە لەبەرواری کۆتاییهاتنی قەرەنتینەدا، بەرئەنجامی ئەو ڕاوێژکردنانەیە کەترامپ لەگەڵ دکتۆر ئەنتۆنی فاسی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ حەساسیەت و نەخۆشیە درمەکان لەئەمریکا (NIAID)، کەسەر بەپەیمانگای نیشتمانی تەندروستیە(NIH)، کردویەتی.
ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ تائێستا زۆر کەمتر لەئەنفلۆنزای ئاسایی، کەلەم ساڵانەی دواییدا سەری هەڵدا، بڵاوبۆتەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە٣٠ ئازاری ساڵی رابردوودا٧٥٠ هەزار حاڵەتی توشبوونی لەجیهاندا راگەینادووە کە لەو ژماریە ٣٦ هەزاریان گیانی لەدەستداوە. ئەم ڕێژەیە لە ئەمریکا گەیشتووە بە ١٦١ هەزار حاڵەت بە٣ هەزار قوربانیەوە. ئەمە لەگەڵ ئەو ئاگاداریەدا کەدکتۆر ئەنتۆنی فاسی دەیڵێت، ڕەنگە ملیۆنەها کەس لەئەمریکا توشبن بەڤایرۆسی کۆرۆنا ولەم ژمارەیەش ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار گیان لەدەست بدات. بەڕێکەوتیش بیڵ گەیتس هەمان ژمارەی ئاماژەپێداوە. هەموو ئەم هەواڵانەش تەنها بۆ ئەوەیە کەپێکوتە (ڤاکسن) داسەپێنن بەسەر خەڵکدا.

پێکوتە (ڤاکسن)ی چەند ملیار دۆلاری پێویست نییە!
پەیمانگای نیشتمانی بۆ حەساسیەت و نەخۆشیە درمەکان لەئەمریکا، هاوکارە لەگەڵ دامەزراوەی بیل ملیند گیتسدا، تاپێکەوە پێکوتەیەک لەدژی کۆڤید١٩ دروست بکەن.
لەلایەکیترەوە چین نیشانیداوە کەدەتوانێت جڵەوی کۆڤید١٩بەتێچونێکی کەم و بەکۆنترۆڵیکی دڵنیاکەرەوە، لەڕێگای دەرمانە باوەکانەوە بگرێت. واتە بەهەمان ئەو دەرمان و هەنگاوانەی کەچەندین سەدەیە بۆ بەرگری و چارەسەری نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان بەکارهێنراون. بەرلەهەر شتێک ڤاکسینی دژ بەکۆڤید ١٩وە یا هەر ڤایرۆسێکی کۆرۆنا (چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەساڵ لەمەوبەرەوە لەچەندین جۆردا ناسێندراوە) ڤاکسینێکە لەدژی ئەنفلۆنزا. بەڵام ئەم ڤاکسینە خۆی لوقاحێک نیە بۆ چاک بوونەوە، تەنانەت لەباشترین حاڵەتدا ڤاکسینەکانی دژی ئەنفلۆنزا هەر دەتوانێ بەر بەڤایرۆس و هەوکردنی بگرێ. واتە هەمان ئەو ئاستە لەچارەسەر کەئەتوانرێ بەبێ پێکوتەش بەدەست بێت. تواناو کاریگەریەکانی ڤاکسینەکانی دژی ئەنفلۆنزا، بەگشتی لەنێوان ٢٠ بۆ٥٠ لەسەدا خەمڵینراوە. (ئەتوانین ئەو ئەنجامەبگرین کە) ڤاکسینەکان بەرلەهەرشتێک فرسەتێکی گونجاو و خوڵقێندراوی کۆمپانیاکانی دەرمانسازیە وچاوی قازانجی بازرگانی لەسەرە. لەم پەیوەندەدا وەرن با ئاماژە بەچەند دەرمانێک بدەین کەکاریگەریەکانی دەرکەوتووە، بەبێ ئەوەی ڕێگای ڤاکسینی تێدا بەکاربێت:
*/ پڕۆفیسۆرێکی فەرەنسایی، دیدیە ڕائۆڵت، کەیەکێکە لەپێنج زانا باشترەکانی جیهان، لەبواری نەخۆشیە درمەکاندا، ئەو سودی لەهایدرۆکسی کلۆرۆکین، یان پلاکنیل وەرگرتووە، کەدەرمانیکی سادەی ناسراو و کەم مەسرەفە، بۆ ڕاوەستانەوە بەدژی مەلاریا، هەر ئەم دەرمانە توانای کاریگەریەکانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشوو لەجۆری سارس سەلماوە. لەنیوەی مانگی فەبریوەری ٢٠٢٠ دا تاقیکردنەوە دەرمانیەکانی ئەم پرۆفیسۆرە، لەیەکێک لەدامەزراوە تەندروستیەکاندا لەوڵاتی چین، ئەوەی دەرخستووە کەئەم دەرمانە ئەتوانێ بەشێوەیەکی باڵا خۆسازدانەوەی ڤایرۆس کەم بکاتەوە و ببێتە مایەی باشبوونەوەی نەخۆش. زانا چینیەکان یەکەمین تاقیکردنەوەکانی خۆیان لەڕێگای ئەم دەرمانەوە لەسەر زیاتر لە١٠٠ نەخۆش بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند کە لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین پێشنیاردەکات کە کلۆرۆکین وەک ڕێکارێکی تازی دەرمانی بۆ نەخۆشانی توشبوو بە کۆڤید١٩ بەکار بهێنرێت.
*/ چین و کۆبا سود لەئینترفرۆن ئەلفا ٢بی، وەک دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی وەردەگرن کەزۆر کاریگەر بووە و ٣٩ ساڵ پێش ئێستا لەکوبا دروستکراوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆی ئەمریکاوە لەسەر ئەم وڵاتە، ئەم دەرمانە بە نەناسراوی ماوەتەوە. ئینترفرۆن ئەلفا ٢ بی، کاریگەریەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبووەنەوە لەدژی ڤایرۆسی کۆڤید١٠ دەرخستووە و هەر ئێستاش ئەم دەرمانە لە کوباو چین بەرهەم دەهێنرێت.
*/ لە “ئایۆرودا، ئۆفیسی زانستی تەقلیدی هندستان”، سود لەدەرمانێکی سروشتی وەردەگیرێت بەناوی کورکۆمین، (کەلەناو زەردەچەوەدا هەیە) کۆمپانیاکانی دەرمانسازی هندستان، ئەم دەرمانە ئاڵتونیە لەشێوەی کەپسولدا بەرهەمدەهێنن و وەک تەواوکەری خۆرک بەکاردێت. ئەم پێكهاتەیەش دژی هەوکردن و دژە ئەکسیدانە و سەرکەوتوانە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، هەوکردن و هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سودی لێوەردەگیرێت.
*/ دەرمانگەلێکی سادە و کاریگەری تر هەن لەوانە ڤیتامین سی، ڤیتامین دی٣ و هەروەها سود وەرگرتن لەگیراوە وردە خۆراکیەکان “میکرۆ نوتریمان” لەدژی هەوکردن، بەتایبەتی کۆمەڵەی ڤیتامینەکانی (A, B, C, D, E ). .
*/ ئەو بەرهەمانەی هەڵگری مادەی “كلۆیدی سلڤەر”ن، دەرمانگەلێکن کەهەزاران ساڵ لەمەوبەر چینیە کۆنەکان، ڕۆمانیەکان و میسریەکان سودیان لێوەرگرتووە، ئەم دەرمانە لەدۆخی شلیدا یان لەڕێگای دەمەوە دەخورێتەوە، وەیان بەلێدانی دەرزی لەپێست، سودی لێوەرگیراوە، تا ئۆرگانی بەرگری لەشی پێ بەهێزبکرێت. ئەمەش لەدژی بەکتریا وڤایرۆس وئاسنکاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان بەکار‌هێنراوە، هەروەها وەک دەرمان لەدژی شێرپەنجە، ئایدز (ڤایرۆسی دژە بەرگری لەش)، نەخۆشیەکانی عەدەسەی چاو، هەوکردنی پرۆستات و کۆڤید١٩ سودی لێوەردەگیرێت.
*/ دەرمانێکی سادە وکەم مەسرەف کە لەجەوهەری نەعنا بەدەستدێت و لەگەڵ پێکهاتەیەکی تر بەناوی مانتۆلاتۆم، وەک دەرمانێک سودی بۆ چارەسەری نیشانەکانی ئەنفلۆزاو سەرمابردویی سودی لێوەردەگیرێت. ئەم مادەیە بۆ تەڕکردنی لوت بەکاردەهێنرێ بۆ ڕێگەگرتن لەهەوکردن و چوونە ژوورەوەی تەنی زیانبار وجۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناو کۆئەندامی هەناسەدان.
*/ لەسەروی ئیتالیا و نیو ئۆریانلیزەوە، ئەوە ئاشکرابووە کە کە بەشێوەیەکی نائاسایی ژمارەیەک لەنەخۆش لەنەخۆشخانەکاندا، لەبەشی چاودێری تایبەتدا ٢٤ کاتژمێر بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە٩٠٪ لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردابوون، کەچی هەندێک لەنەخۆشەکان کاردانەوەی ئەوتۆیان نەبووە و لەبەرئەنجامی کەمی هەنسادان مردون.
ڕاپۆرتەکان ڕێژەی مردوویان بە لە٤٠٪ دیاریکردووە. ئەمدۆخەش ئاماژەیە بۆ سەختی هەناسەدان لەنەخۆشەکاندا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەسیەکانی نەخۆشەکە ئاوی تێدا کۆبۆتەوە. کاتێک کەئەم دۆخەش سەرهەڵدەدات، دکتۆر دیدیە ڕاۆڵت وهاوکارانی شێوازێکی تایبەت لەبەرامبەر نەخۆشانی توشبوو بە کۆڤید١٩دا دەگرنەبەر، کەبریتیە لە “نوستن بەدانیشتنەوە”، تا ئەوکاتەی نەخۆشەکە باشتر بێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر. ئەم شێوازە دەبێتە مایەی بەتاڵکردنەوەی سییەکان لەو ئاوەی تێیچوە. کاریگەریە سەرکەوتوەکانی ئەم شێوازە یەکەمجار لەسەردەمی ئەنفلۆنزای ئیسپانیدا، ساڵی ١٩١٨ خۆی سەلماند.
*/ سەرەنجام، لێکۆڵیارانی چینی بەهاوکاری لەگەڵ زانا کۆبایەکان و روسیەکاندا گەیشتون بەقۆناغی ئامادەکردنی ڤاکسینێک کەبکرێ لەنزیکترین کاتدا ئامادەبێت بۆ ئەزمونکردن. ئەم ڤاکسینە نەک تەنها ئەتوانێ بۆ پەلاماردانی جۆرێک لەڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار ببرێت، بەڵکو بۆ هێرش بردنە سەر جینۆمەکان و بنەماکەی RNA ، واتە بۆسەر ترشەڵۆکی ریبۆنوکلیل، بۆ بەرگرتن لە خۆگۆڕکێی جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەپێچەوانەی ڕۆژئاواوە، کەتەنها بۆ بەدەستهێنانی قازانج کاردەکەن، ڤاکسینی چینی وکوبایی و روسەکان بەنرخیکی زۆر کەم دەخرێتە بەردەم جیهانەوە
***
دەبێ ئەو راستیەش ئاشکراکەم کەهەموو ئەم دەرمانە بەدیلانەی باسمانکردن، ناتوانرێ لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە بەدەست بێن، چونکە لەژێر کۆنترۆڵی توندی کۆمپانیا گەورەکانی دەرمانسازیدان. خۆ ئەگەر لەئەنتەرنێت بەدوای ئەم دەرمانانەدا بگەڕێیت، ئەوا پێتان دەڵێت “ئەم دەرمانانە کارامەبوونی خۆیان نەسەلماندوە”، وەیا پێتان دەڵێت” ئەم بەرهەمانە زیانبارن و خۆپارێزیان لێبکەن” بەڵام هەرگیز باوەڕبەمە مەکەن. ئەم دەرمانانەو ئەم ڕێکارانە زیانبەخش نین. بۆ ئاگاداریتان لەنێو ئەو دەرمانانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردوون، زۆربەیان دەرمانی سروشتین وهەزاران ساڵە سودیان لێوەردەگیرێت. هەروەها ئەوەش لەبیر مەکەن کەئەوە وڵاتی چینە زاڵبوونی خۆی بەسەر کۆڤید١٩دا، بەسود وەرگرتن لەم دەرمانانەوە و بەتێچویەکی کەم وەرگرتووە. پزیشکانێک کەبەم دەرمانە سادەو کەم تێچوە ئاشنان لەجیهاندا زۆرن، بەڵام دەزگاکانی میدیا کەلەلایەن کۆمپانیاکانی پێشەسازی دەرمانەوە لەژێر فشاری توندان، هاوکات ژێربەژێر ڕێکخراوەکانی سەر بەدەوڵەت بەڕێوەیان دەبەن، ئەم زانیاریانەیان سانسۆرکردووە و ئەو توانایەی لەکۆمەڵگا بڕیوە کەبکرێ بەسادەیی ئەم دەرمانانە لەبەردەست هەمواندا بێت.

ڕۆڵی بیل گیتس و قەرەنتینە.
ڕەنگە بیل گیتس یەکێك لە”ڕاوێژکاران”ی ترەمپ بوبێت وکاتی “دووبارە گەڕانەوەی بۆسەرکار”، لانیکەم تا کۆتایی مانگی ئەپریل درێژ بێتەوە، تەنانەت ئەگەر بیەوێت تاکۆتایی مانگی ٦هەروا بمێنیتەوە، بەڵام هەرچۆنێک بێت دواتر ئەو راستیە ڕۆشن دەبێتەوە کە بیل گیتس کارەکتەرێکی زۆرزۆر بەهێزە:
لەزمانی سی ئێن بی سیەوە:”بیل گیتس دەڵێت ئەمریکا ئەو فرسەتەی لەدەستدا کەبتوانێ دەست بۆ قەرەنتینەکردن نەبات، بۆیە دەبێ ڕاگرتنی کاری کۆمپانیاکان درێژەی هەبێت”.
ڕۆژی سێ شەممە سەرۆک ترامپ رایگەیاند کەدەبێ کۆمپانیاکان بەر لەجەژنی ئیستەر، واتە ١٢ ئەپریل بکرێنەوە تا دەرهاویشتە زیانبارە ئابوریەکان کەم ببنەوە. هەمان ڕۆژ بیل گیتس وتی: “تەریکەوتنەوەی ئابوری کارێکی موسیبەتە، بەڵام لەراستیدا حاڵەتی مامناوەند بونی نیە” بەم پێیەش ئەو درێژ کردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی کۆمپانیاکانی بۆ ٦ بۆ ١٠ هەفتە پێشنیارکرد.
دامەزراوەی بیل ملیند گیتس، کەنیهادێکی سەرەکی و ڕێکخراوی ڤاکسیناسێۆنی گشتیە، (ڕێکخراوێکە هەڵدەستێ بە لێدانی پێکوتەی نەخۆشیەکان وەک خزمەتگوزاریەکی گشتی) دەبێ لەسەردەمانی دوای قەرەنتینەدا ڕێگا بگرێتەبەر. ئەم نیهادە هاوپەمانێتیەکی ڤاکسیۆنیستەکان کە بۆ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ڤایرۆسە جیهانیەکاندا، پێکهاتوە و شێوە ڕێکخراوێکی نا حکومیە، کەپەیمانگەی نیشتمانی لەدژی نەخۆشیە درمەکان بۆ چاودێری کردن بەسەر بەرنامەی دەرزی لێدانی ئەم نەخۆشیانە لەئەمریکادا، ڕاسپێرداوە، ئەویش بەپشتیوانی بیل گیتس، بۆتە بەشێک لەیەکیەتی جیهانی و ڤاکسیناسۆنەکانی جیهان، کەخودی بیل گیتس داهێنەری بووە و دواتریش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بەشێوەیەکی فراوان پشتیوانی لێکراوە. هەروها لەلایەن دامەزراوەی بیلگیتس و بانکی جیهانی و یونیسێف و چەندین کۆمپانیای دەرمانسازیەوە سەرچاوەی دارایی بۆ دابینکراوە.
سەرەڕای ئەمانە بیل گیتس بەتوندی پێشنیاردەکات کەدەبێ هەموو گەشتیارێک بەر لە چونە ناو فڕۆکەوە، وەیا دوای دابەزینی لەهەر وڵاتێکدا، هاوشانی پاسپۆرتەکەی دەبێ بەڵگەی کوترانی لەدژی پەتای ڤایرۆسی نیشان بدات. بەڕێوەبردنی پڕۆژەی ڤاکسینەکردن، جگەلەوەی بەپێی بەرنامەیەکی جیهانی ناسنامەی ئەلەکترۆنی پێویستی بۆ دادەنرێ، کەڕەنگە لەڕێگای سیمکارتی نانۆ وە بۆ هەر ڤاکسنێک دابنرێ، هاوکات ئەگەری ئەوەش هەیە کەکەسە کوتراوەکە لەلایەن ئاژانسێکەوە بەپێی بەرنامەیەکی نەناسراوی وەک ID2020 بخرێتە ژێر چاودێریەوە، خودی ئەمەش دیسانەوە یەکێکە لەداهێنانەکانی دامەزراوەی بیل گیتس.
هەروەها بیل گیتس، وەکو یەکێك لەلایەنگرانی ڕۆشن و ڕاشکاوی کەمکردنەوەی توند وکوێرانەی دانیشتوانی جیهان ناسراوە. بەم زانیارایانەوە کەدەیان زانین ئیتر چ کەسێک متمانە بەهەر ڤاکسینێک دەکات کەبەئیمزای بیل گیتسەوە ئامادە کرا بێت!؟. بەڵام هیوا هەڵچنین بەم جۆرە پڕۆژە شەیتانیە کەهێشتا بەئەنجام نەگەیشتووە، ئەنجامێکی گرنگی ئەوتۆی بەدواوە نابێت. ئێمە دەبێ تاکۆتایی هێواداربین کەلەکۆتاییدا ئەم پڕۆژەیە بێئاکام بمێنیتەوە و کەمکەم ڕۆشنایی تاریکی بسڕێتەوە.

تێبینی:
• پیتەر کۆیینگ ئابوری ناسو لێکۆڵیارێکی ژیۆپۆڵیتیکە. هاوکات پسپۆڕە لەبوری سەرچاوەکانی ئاو وژینگە. ئەو زیاتر لە٣٠ ساڵ لەبانکی جیهانی وڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەراسەری جیهاندا کاری کردووە، ئەمە جگەلەوەی کەلەفەلەستین لەبواری ژێنگەو ئاودا، کاری کردووە. ئەو لەزانکۆکانی ئەمریکاو ئەوروپا وئەمریکای خوارو وتاری پێشکەش کردووە. پیتر کۆیینگ یەکێکە لەئەندامانی سەنتەری گلۆباڵ بۆ لێکۆلینەوە. ئەو لەبەشێک لەسایتە زانستیە ناودارەکانی جیهاندا وتار دەنوسێ وخاوەنی کتێبی “تەقینەوە”یە، کەلەبارەی بەسەرهاتی ئابوری ترسناکی جەنگەکان و داڕمانی ژێنگە و چاوچنۆکی کۆمپانیاکانەوە دەدوێ. کتێبکە گەرچی بەسەرهاتێکی خەیاڵاویە بەڵام پشتی بەستووە بەڕاستیەکانی ٣٠ساڵ لەپسپۆڕی و کارکردن لەبانکی نێودەوڵەتیدا. هەرەوەها بەهاوبەشی لەگەڵ کریستۆفر بلۆکدا، کتێبێکیان نوسیوە بەناوی “سیستەمی جیهانی و شۆڕش”.
• ئەم بابەتە سەرەتا لە”گاهنامە هنر و مبارزه١٠ئەپریل ٢٠٢٠” دوای وەرگێڕانی بۆسەر زمانی فارسی بڵاوکراوەتەوە، دواتر سایتی ئازادی بەیان لە١١/٤/٢٠٢٠دا پەخشکراوەتەوە. ئێمەش لەبەرگرنگی وناوەڕۆکی بابەتەکەو دانی زانیاری بەسود، دوای کورتکردنەوەو لابردنی سەرچاوەکان، بەباشمان زانی بۆسەر زمانی کوردی وەری بگێڕین. بەو هیوایەی زانیاری سودبەخشمان خستبێتە بەردەست.

Check Also

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح! دوا بزمار لە تابوتی زایۆنیزم و هاوپەیمانە جیهانیەکانی

بەیاننامەی ژمارە ٦ی سێ حیزبی کۆمۆنیستی- کرێکاری لە ناوچەکەدا: ئەمڕۆ ٧ی ئایار، لە دۆخێکی پڕ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *