ئەمڕۆ هەولێر کش و ماتە …

ئەکرەم محمود

22 ساڵ لەمەو بەرو لە رۆژێکی وەک و ئەمڕۆدا ، شاری هەولێر جمەی ئەهات لە چالاکی و لافیتە نوسین و تراکت و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە کە خۆ ئامادە کردن بوو بۆ مەراسیمی  یەکی ئایار. کۆڵان و سەرجادەو دیوار نەمابوو کە نوسراوی لێ نەدرابێت، کەسانێکی زۆر لە کوڕان و کچانی دڵپڕ لە هیوا بەدەوری یەکەوە بوون بۆ نمایشی هێزی لەبن نەهاتووی خۆیان، هەموو ئەوکارانە بەسەرپەرشتی کەسانی دڵسۆزو لەخۆبردووی وەک شاپورو قابیل ئەنجام ئەدرا.

شاپورو قابیل نەک رابەری راستەقینەی ئاوارەکانی کەرکوک بوون لە هەولێر بەڵکو خەم خۆرو بەتەنگەوە هاتنی کێشە کۆمەڵایەتیەکانیشیان بوون، هەربۆیە هەموو ئەوانەی کە لەدەوروبەریان  بوون گوێیان بۆ ئەگرتن و پرس  و رایان پێئەکردن و متمانەیان پێیان بوون.

هەولێر ئەو سەردەمانە وەک هەولێری ئەمڕۆ نەبوو، ئەمڕۆ  هەولێر کش و ماتە و  هیچ لافیتەیەک و بانگەوازێک و راگەیاندنێکی تیا نابینیت کە باس لە خواست و ئارەزووە ئینسانیەکانی ئەو کۆمەڵگایە بکات و خاوەنی رێکخراوی خۆیان بن و هەرکات بیانەوێت کۆ ببنەوەو  برژێنە سەر جادەو فشارو  بۆ پارێزگاری هەولێر بهێنن. هەولێر ئەمڕۆ  بێ دەنگی سایەی بەسەردا کرددووە ، وەک ئەوەی  کۆستێکی گەورەی کەوتبێت و بیەوێت یادی ئەو دوو ئینسانە بکاتەوە کە 22 ساڵ لەمەوبەر  بەدەستی ئیسلامیەکانی کوردستان تیرۆریان کردن.

تەنها ئیسلامیەکان نەبوون کە بوونە هۆی تیرۆرکردن و  گیان لەدەستدانی شاپورو قابیل بەڵکو ئەوە پارتیشە کە جەوێکی خولقاند و دەرگای بۆ مەلا بەشیرەکان کردەوە هەم لە مزگەوت و هەم لە دەزگا راگەیاندنەکانەوە فتوای تیرۆری  کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکان بەگشتی و ئەو دوو ئینسانە لەخۆ بردەیە بەتایبەتی بدەن .

چەندە رەوتە ئیسلامیەکان تاوانبارن بەکوشتنی ئەو دوو هاورێیەمان بە ئەندازەی ئەوان پارتی و دەزگاکانی تاوابنارن چونکە لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا و لە دووری 400 مەتر لە دەزگای ئاسایشی هەولێر ئەوان توانیان بە رۆژی روناک ئەو کارە ئەنجام بدەن .

پارتی بۆیە رێگەی دا بە ئیسلامیەکان کە بەئاشکرا و بەرۆژی روناک ئەو کارە بکەن تا ئەو شارە بێ دەنگ و خامۆش بێت، چونکە ئەیزانی هەولێر بە بێ شاپور و قابیل هەولێریکی ترە.

لەخۆرا نەبوو کە پاریزگاری ئەوکاتەی هەولێر بە هاوڕێ شاپوری وتبوو یان من لەم شارە یان تۆ ، چونکە شار ئەبێت یەک پاریزگاری هەبێت .

ئەوەی پارتی ئەیویست ئەوە ئەمڕۆ هاتۆتە دی، کە هەولێر کش و مات بێت کەس نوزەی نەیەت لە چاو ئەوکاتەی کە ئەو هاورێیانەی تیا ئەژیا . ئەو ئەیزانی شاپور و قابیل نە ترس ئەیانگرێتەوە نە دوو دڵبوون لە کارەکەی خۆیان، هەر ئەوەش وای کردبوو کە بە هەزارەها کەسی ئاوارەی شاری کەرکوك کەلە هەولێر و سلێمانی نیشتەجێ ببون ئومێدیان پێیان هەبێت و بیان کەن بە قسەکەر و دەم راستی خۆیان و  ئۆتۆریتەیان قبوڵ بکەن .

شاپور و قابیل لە رەئسی رێخراوێکی کۆمەڵایەتی فراواندا وەستابوون بۆیە ئیسلامیەکان و پارتیشی خستبووە دڵە ڕاوکێ. ئەوان ئەیانزانی کە لاشەو بەدەنەی ئەو رێکخراونە بە سەرێکەوە گرێ دراوە کە پەیوەستە بەم دوو هاورێیانەمانەوە بۆیە بڕیاری لەناوبردنیان ئەدەن .

لەوەتەی ئەم دوو هاوڕێیە تیرۆرکراون لە هەولێر، پارتی و ئیسلامیەکان زیاتر دەستیان ئاوەڵا بووە بۆ پەیڕەوکردنی بەرنامەو پرۆگرامی خۆیان. ئەوەی ئەمڕۆ پارتی هەولێری بە ئارامی بەدەستەوەیە بەهۆی نەبونی شاپور و قابیلەکانە کە خەڵکی رێخراو بکەن و ئاسۆ و ئومێدێکی تر بدەن بە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی کە لەکۆمەڵگادا قوڵپ ئەدات .

ئێستا هەولێر کش و ماتەو  بێدەنگی بووەتە سیمای ئەو شارە، بەڵام سەردەمانێک بوو کە ئەوکات شاپور و قابیلی لێ ئەژیا، دەسەڵاتداران و رەوتە ئیسلامیەکان بەبێ دڵەڕاوکێ نەیان ئەتوانی سەربخەنە سەر سەرین و  ئومێدی رۆژێکی ئارامیان ئەخواست .

شاپور و قابیل خۆشەویست و خۆنەویست بوون، رابەر بوون  چاونەترس و دڵپڕ لە هیوابوون. ئومێدو و هیوایەکی بێ سنوریان هەبوو لەو سەردەمەدا کە نائومێدی سایەی کردبوو بەسەر کۆمەڵگادا و خاوەن ئۆتۆریتەیەکی بەهێز بوون. ئەم دوو ئینسانە ئومێدو ئاسۆ و گڕو تینێکیان ئەبەخشیەوە بەسەر هەموو ئەوانەی کە لەدەوریان بوقن و ئەیان ناسین، هەر بۆیە هەم ئیسلامیەکانیان نیگەران کردبوو  هەم دەسەڵاتیش .

حیزبە ئیسلامیەکان و دەسەڵاتی پارتی  لەگەڵ ئەوەی کە خاوەنی ئەم هەموو دەزگا راگەیاندن و بڵاوکراوەو هێزی چەکدار بوون لە هەولێر کە بەرامبەر ناکرێت بەو ئیمکاناتەی کە لەبەردەستی بزوتنەوەی یەکسانی و  ئازادیخوازیدایە کە شاپور و قابیل لە رابەرایەتیەکیدا بوون . لەگەڵ نەبونی ئیماکانات و پێداویستیەکانی ژیانیان، چالاکی و هەڵسوڕانیان بەو ئەندازەیە گەیشتبوو کە ئیسلامیەکانی نیگەران کردبوو  لەژورە تاریەکەکاندا دابنیشن و نەخشەی کوشتنی ئەم دوو  ئینسانە کە بێجگە لە بیروباوەڕی خۆیان و ئومێدو ئارەزویەک کە بویان و سوربونیان لەسەر ئەو ریبازە هیچی تریان لەبەردەستدا نەبووە. ئەمە گەورەیی و جەسوری و چاونەترسی باوەڕبونیان بە خۆیان و بزوتنەوەکەیان دەرئەخات، کە ئەم دوو ئینسانە لەخۆبوردەیە کەسانێک بوون توانیبوویان جێپەنجەیان لەشاری هەولێر دیار بێت.

هەولێر ئێستا شارێکی مات و بێدەنگە، پارتیش هەر ئەوەی ئەویست کە ئەو ناوچەیەی کە خۆی تیا باڵادەستە هیچ رەقیبێکی ئاوا ئازا و چاونەتسری لێنەبێت. لەدوای نەمانی ئەو دوو هاورێیەو داخستنی دەرگای رێکخراوەکانیان و بەرتەسک کردنەوەی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی  و ئازادیخوازی ئومێد بۆ بەدیهاتنی داخوازیەکان و فشارهێنان بۆ دەسەڵات ئەچێت بە هەواداو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت خۆی نەگرتۆتەوەو نەکەوتۆتە سەر رێچکەی ئاسایی خۆی. ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر رووئەدات بەرهەمی ئەو پلان و نەخشەیەیە کە پارتی ماوەیەکی زۆرە ئومێدو ئارەزوی بووە، ئەوە ئێستا بەرەکەی ئەچنێتەوە کە هەولێر شارێکی کش و مات بێت، دیارە ئەوەش بە هۆی زەبرو زەنگی هێزەکەیی و پشتیوانی رەوتە ئیسلامیەکان بەدەستی هێناوە.

تیرۆر لەو مەملەکەتە بووەتە دیاردە، نەزیر عمر و سەردەشت عوسمان و  کاوە گەرمیانی و 5 کادیری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەسلێمانی و دەیەها کەسانی تر کە رەنگە  لیستەکە ئەوەندە درێژ بکاتەوە نەتوانین لێرەدا هەمویان تۆمار بکەین کە لەلایەن حزبە کوردی و ئیسلامیەکاندا  تیرۆر کراون.

لەدەستدانی ئەو دوو هاورڕێیەو پێچانەوەی رێکخراوەکانیان ئەو راستیە دووپات ئەکاتەوە کە بەدەستهێنانی داخوازی و ئاڵوگۆر بۆ ژیانێکی شایستە بە ئینسان و کۆتایهێنان بە تیرۆر، بەبێ بونی رابەری جەسور و بەرچەستەو خاوەن ئوتۆریتە و  رێکخراوبون بێجگە لە خەیاڵ لێدان هیچی تری لێ بەرهەم نایەت.

18/4/2020

 

Check Also

Best Totally free Revolves Gambling enterprises Will get 2024 No-deposit Slots

Blogs N1bet Gambling establishment Added bonus Requirements Casino: 25 No-deposit Bonus Do i need to …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *