حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تۆڕێ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت!

لەدۆخی ئێستای کوردستاندا کەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین هاوڵاتی نەکاتە قوربانی وخێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان نەخاتە بەردەم سەختی و لێواری مەرگەوە، لەدۆخێکدا کە حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتدار، بێدەربەستی خۆیان بەرامبەر بەسەلامەتی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەرامبەر بەم پەتا نەگریسە و کاریگەریەکانی لسەر ژیانی خەڵك نیشانداوە، ژمارەیەک لەهەڵسوڕاوانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و پزیشک و پەرستارانێکی دڵسۆز، بەکۆمەک وهاوکاری ئینساندۆستان، ماوەیەکە “تۆڕەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی” و “تۆڕی هاوکاری تەندروستی”یان لەشارەکانی کوردستان پێكهێناوەو دەستیان بەهەڵسورانی خۆیان کردووە. تائێستا کۆمەکیان بەکەسانێکی بەرکەوتووی ڤایرۆسی کرۆنا کردووەو دەستی کۆمەک و فریاکەوتنیان بۆ چەندین خێزانی هەژارو کەمدەرامەت درێژکردووە، ژمارەیەکیش لە نەخۆش و بەرکەوتوانی کۆرۆنا لەلایەن پزیشک و پەرستارە دڵسۆزەکانی ئەم تۆرانەوە، بەخۆرایی وبێ هیچ بەرامبەرێک چارەسەریان بۆ کراوە. هەروەها تۆڕی هاوکاری تەندروستی بەهانای نەخۆشخانەی هیواوە چووە و ئەوەی لەدەستیان هاتوە کۆمەکیان پیکردوە..

ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، هەموو ئەم هەوڵ و تێکۆشانە بەرز دەنرخێنین و بەتەواوی تواناوە پشتگیری لێدەکەین، خۆمان بەبەشێک لەم هەوڵ و تێکۆشانە ئینساندۆست و دڵسۆزانەیە دەزانین. هاوکات ئێمە پێمانوایە، لەگەڵ ئەوەدا کەدەبێ یەخەی دەسەلاتداران و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بگیڕێ و بەرپرسیار بکرێن بەرامبەر بە سەلامەتی تەندروستی و بژێوی هاوڵاتیاندا، ئەوە ئەرکی ئێمە و هەر ئینسانێکی ئازادیخواز و ئینساندۆستە کەپێکەوە لەکەنار یەکدا ڕاوەستین و دەستی هاوکاری و هاوپشتی بخەینە نێو دەستی یەکەوە. پێکەوە لەبەرامبەر ئەم بەڵایەو ئاسەوارەکانیدا ڕاوەستین. هەر لەم سۆنگەیەشەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان داوا لەهاوڕێیان و دۆستانی حزب دەکات پشتیوان و هاوکاری ئەم تۆڕانە بن، لەڕیزەکانیدا چالاکانە هەڵسوڕێن.

هەروەها بانگەوازی سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی دەکەین، پشتیوانی و هاوکاری خۆیان لەڕێرەوی فراوانبوونەوە و بەهێزبوونی تۆرەکانی هاوکاری کۆمەلایەتی و تۆڕی هاوکاری تەندروستی دەرببڕن.

پایەدار بێت خەبات و تێکۆشان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی تەندروست و سەلامەت و ئاسودەو خۆشگوزەران .

١/٨/٢٠٢١

Check Also

گیان له‌ ده‌ستدانی حسێن مورادبیگی (حه‌مه‌ سوور) خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ حسێن مورادبیگی (ناسراو به‌ حه‌مه‌ سوور)مان بیست، كه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *