ئەرشیفی بابەتەکان

دەرگیربونی عێراق لەنێو دانوستانی ئەمریکا و ئێراندا

عوسمانی حاجی مارف لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا عێراق جێهێڵرا بۆ پاوانخوازی و باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و چۆنیەتی پێکهاتنی حکومەت و ململانێی و رێکەوتنی هێزە سیاسیەکان دانا. کۆمەڵێک حیزب و میلیشیا کە بەئاشکرا پاشکۆی ئێرانن وەک “چوارچێوەی هەماهەنگی”، پرسی حوکمڕانیان بۆ خۆیان یەکلاییکردەوە. …

Read More »

کۆمەڵگا پێویستی بە هاتنەمەیدانی چینی کرێکار هەیە!

یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدانی ئۆردوی کارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. ڕۆژێکە کە کرێکاران سەربەخۆ لە ناسنامەی نەتەوەیی و دینی و ئایدیۆلۆژی و ڕەگەزی، لە سەرانسەری جیهاندا، وەک چینێکی کۆمەڵایەتی و جیاواز هێزی خۆی نمایش دەکات. ئەمساڵ کرێکاران لە دۆخێکدا بەرەو پیری ئایار دەچین کە سەرمایەداری …

Read More »

پلینۆمی ٣١ی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کۆتایی هات

لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی نیسان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزب و بە بەشداری هاوڕێ سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلینۆمی (٣١) ی خۆی بەست. سەرەتا پلینۆم بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ٢٧ هەمین ساڵیادی …

Read More »

ئیسرائیل و دەستپێکردنەوەی جینۆسایدی خەڵکی فەلەستین

 بەیاننامەی سێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ناوچەکە: لە هەلومەرجێکدا کە سێبەری جەنگی ئابووری ئەمریکا لەدژی جیهان لەپێناو پاراستنی باڵادەستی خۆیدا، پەرەی سەندووە، لە بارودۆخێکدا کە ملیارەها ئینسان لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵ کاریگەرییە خراپ و وێرانکەرەکانی ئەم جەنگە لەسەر ژیانیان و ترس لە قووڵبوونەوەی نائەمنی ئابووری و هەڵاوسان و گرانی و …

Read More »

ئۆپۆزیسیۆن و مەسەلەی پێکهاتنی حکومەت!

موحسین کەریم نزیکەی (٦) مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا حکومەت پێكنەهاتووە! مەسەلەی پێکهاتنی حکومەت وەکو هەموو جارێکی دیکە بەستراوەتەوە بە کۆبونەوەکان و رێکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆست و بەشیان لە دەسەڵات و داهاتی کوردستاندا. ئەم دوو لایەنەش، دوای چەندین کۆبونەوەو دانیشتن پێکەوە، هێشتا نەیانتوانیوە لەسەر دابەشکردنی کێکی …

Read More »

سودانی دەتوانێت چی بکات لە تورکیا ؟

عوسمانی حاجی مارف ئامادەکاری محەمەد شیعە سودانی بۆئەوەی لەم ماوەیەدا سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام بدات، لەکاتێکی هەستیاردایە، چونکە ناوچەکە شایەتی گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیە گەورەکانە، کە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ نیگەرانی هەردوو تورکیا و عێراق دەخاتەڕوو. دیارترینیان پەرەسەندنی دەخالەتی ئیسرائیلە لە سوریاو ناوچەکە و بەردەوامی شەڕی غەززە، زیادبوون و هاتنەناوەوەی …

Read More »

” کۆسپی بەردەم سەرمایە خودی سەرمایەیە”

لەپەراوێزی ڕێکارەکانی دونالد ترمپدا کاوە کەریم بەر لەسەدو پەنجا ساڵ کارل مارکس لە ڕەخنەیدا بەرانبەر  لۆژیک و دینامیکی ناوخۆی سەرمایەداری، ئاماژەی بەوەدا کە ” کۆسپی بەردەم سەرمایە خودی سەرمایەیە”! ئەمەش بەو مانایەیە کە پێکهاتە و گەشەسەندنی سەرمایەداری خۆی مەیلی دروستکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەیە کە گەشە و سەقامگیری خۆی سنووردار دەکات. …

Read More »

دامەزراندنەوەی دەسەڵاتی بێئیرادەکردنی خەڵک لە سوریا!

عوسمانی حاجی مارف کاتێک باسی هەیئەی تەحریر شام یان بەناو “سوپای نیشتمانی سوریا” دەکرێت، باس لە پێکهاتە سەربازیە ئایدۆلۆژیە ئیسلامیە توندڕەوەکان دەکرێت کە لە شوێنە جیاوازەکانەوە پەیوەستبون بە سوپاوە. ئەم گروپانە ئەگەر بەبێ پشتیوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تورکیا نەبوایە نەدەگەیشتنە ئەم ئاستەی ڕاگەیاندنی “سوپای نیشتمانی” کە بریتیە لە چەکدارکردنیان و …

Read More »

گۆڕانکاریە جیهانی و ناوچەییەکان،  ئایندەی کێشەی کوردا و رێگاچارەی کۆمۆنیستی کرێکاری!

موحسین کەریم جەنگی ئۆکرانیا، کە بەکردەوە جەنگی ناڕاستەوخۆی نێوان روسیا و ناتۆ بوو بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کۆمەڵێك گۆڕانکاریی گرنگی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێنا. پرۆسەی شکڵگرتنی جیهانی فرەجەمسەری هەنگاوی گرنگی بڕیوە.  شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی دنیای تاکجەمسەری  و ڕاگرتنی هەژمونی خۆی وەکو تاکە زلهێزی ئابوری- سیاسی و سەربازی …

Read More »