ئەرشیفی بابەتەکان

تراژیدیای عــــێراق لەناو سیاسەتی ئارایشدانەوەی ناوچەکە لەلایەن ئامریکاوە!

مەحمود حەلاق دوو دیوی لێکدراو دیوی یەکەم نەخشەی وێرانکردنی خۆرهەڵاتی ناوین بەناوی نەخشەی نوێی جیهانەوە لەلایەن ئامریکاو لەڕێگای ئیسرائیلەوە، لەمێژە دیراسەکراوەو لەهەگبەی سیاسەتەکانی ئامریکادا ئامادەکراوە بۆ ئەمڕۆو سەرەتاکانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەوێرانکردنی غەززەو لوبنان دەستی پێکرد.. لەم ڕاستایەشدا لەئاکامی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕوسیادا ئەسەدیان لابردو لەماوەیەکی کورتی زەمەنیشدا دەرپەڕاندنی ئێران و …

Read More »

پرسیارەکانی کۆمۆنیزم و شۆڕشی سۆسیالیستی

سیروان حەمەڕەشید ئەوەی سەرەوە  ناونیشانی پەرتوکێکە لەفەڕەنسیەوە، لەلایەن ئازاد عەبدوڵاوە وەرگێردراوە بۆسەر زمانی کوردی ، ناوەڕۆکی کتێبەکە بریتییە لەڕوانگەی بیروباوەڕی چوار سەرکردەی دیارو کاریگەری مارکیسستیەوە ( ترۆتسکی، لۆکسمبورگ، گرامشی و لینین). کتێبەکە خوێندنەوەو شیکاری بۆڕووداوە دراماتکییەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیزم وشۆرشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ و ڕۆڵ ونەخشی حیزبی بەلشەفینزمی کردوە. ئەم ڕێبەرانەی کۆمۆنیزم …

Read More »

کارەبای ٢٤ کاتژمێری و بازرگانەکانی کوردایەتی!

موحسین کەریم کێشەی کارەبا، وەکو چەندین کێشەی دیکە، لەگەڵ دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتیدا دەستی پێکرد. لەماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا، دەسەلاتی ملیشیایی بۆرژوازی کورد، نەیتوانی کێشەی نەبوون و کەمی کارەبا چارەسەر بکات، بەڵام توانی هەر لەوماوەیەدا چەندین ملیاردێر و سەدان ملیۆنەری دۆلار لە بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانی …

Read More »

تورکیا.. شەپۆلێک لەخۆپیشاندانی خەڵک یەخەی حکومەتەکەی ئۆردوگان دەگرێ!

         گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەوسایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئۆکتۆبەر: بەدوای دەستگیرکردنی  سەرۆکی شارەوانی ئەستنەبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، شەپۆلێک لەخۆپیشاندانی خەڵک لەناوەندی شاری ئەستەنبول وهەندێک شاری تر یەخەی بەحکومەتەکەی ئۆردوگان گرتوە کە تائیستاش کەم تا زۆر درێژەی هەیە… چوارچیوە و هۆکارەکانی ئەم خۆپیشاندان و نارەزایەتیەی خەڵک لەکوێوە سەرچاوەدەگرێ؟ …

Read More »

لە لێواری پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا

عوسمانی حاجی مارف لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان شاهیدی ڕاشکاوانەی بنبەستی ڕاوێژ و دانوسان  و کۆبونەوەکانی نێوان زۆنی زەردو زۆنی سەوز بووە، کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وە بەڕێوەچوو، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، تائێستا گفتوگۆکان نەیانتوانیوە ئەنجامی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەیان بکات، بەڵام لەم ڕۆژانەدا وەها ڕادەگەیەنن، …

Read More »

شوراکانی کوردستان بزوتنەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی جیاواز لە بزوتنەوەی کوردایەتی!

نوری بەشیر پاش ٣٤ ساڵ کە یادی رووداوەکانی ئازاری ١٩٩١ی کوردستان دەکەینەوە، هەلومەرجەکە لەئاستی دنیاو ناوچەکەو کوردستاندا زۆر گۆڕاوە، هەلومەرجی ئەوکاتە، سەرەتای ڕاگەیاندنی دنیای تاکجەمسەری بەڕابەری ئەمریکاو بەیانی نەزمی نوێی جیهان بوو. ئەمریکا بۆ هێزنیشاندانی خۆی فرسەتی داگیرکردنی کوەیتی لەلایەن عێراقەوە بە هەلزانی، وەک گەورە هێزی جیهان و رابەرایەتی نزیکەی …

Read More »

لە پەراوێزی تاوانە خۆیناویەکەی گوندی گرێزەوە!

دەشتی جەمال ڕۆژی چوارشەمە ١٩ی ئازار لەگوندی گرێزەی شارەزوور، لە روداوێکی دڵتەزێندا، گەنجێك بەناوی “بەشیر سالار” تەقە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و لەئاکامدا باوک و دایك و دوو خوشک و برایەكی دەکوژێت و دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت. بەپێی هەواڵەکانی سۆشیال میدیا ناوبراوی کەسێكی سەر بە رەوتە ئیسلامیەکان بووە. بەڵام …

Read More »

ئایندەی شەڕی غەززە

عوسمانی حاجی مارف  هاوکاتی ڕاگرتنی شەڕی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر دانیشتوانی غەززە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لەناکاو هێرشی ئاسمانیان لە سەرانسەری کەرتی غەززە دەستپێکرد، زیاتر لە ٣٦٠ فەلەستینی کوژران، کە زیادبونی ژمارەی قوربانیەکان تائێستاش بەردەوامە. ڕێکەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر، لە قۆناغی دووەمیدا نەچووە پێشەوە، بڕیاری  گەڕانەوە بۆ …

Read More »

دوو تاوانی ناخ هەژین،رەنگدانەوەی نایەکسانی ونادادپەروەریەك کەلە کۆمەڵگاکەدا چەسپاوە!

دەشتی جەمال ڕۆژی پێنجشەمە١٣ ئازار بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد کە تەرمی ژنێك لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە. ژنەکە خنکێندراوەو تەلی ئاسن لەمل وقاچی بەستراوە..هەمان ڕۆژ هەواڵێکی تر بلاوبۆوە کە دکتۆرێك لەگەرەکی زانیاری شاری هەولیر، تەقەی لەمالی خەزووری کردوە، کە لەئاکامدا هاوسەرەکەی و خەسوو و خەزووری وخوشکێکی هاوسەرەکەی کوشتوە ومناداڵێکیشی بریندارکردوە. ئەم …

Read More »

ئەنفالی عەلەویەکان!

موحسین کەریم ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن خودی چەکدارانی هەیئەی تەحریری شام(هەتەشە)ەوە بڵاودەکرێنەوە، کە چۆن هاوڵاتیانی مەدەنی سوری سەر بە تائیفەی عەلەوی، خوێنساردانە لەناو ماڵەکانی خۆیان دەردەهێنن، سوکایەتیان پێدەکەن و دواتریش کۆمەڵکوژیان دەکەن، کەولەپەلەکانیان تاڵان دەکەن و ئاگر لە ماڵەکانیان بەردەدەن ، ویژدانی هەر مرۆڤێك، کە یەك تۆسقاڵ …

Read More »