وتار

پێشوازی لەجەنگ مانای چییە؟

بنار مستەفا ترامپ داوا لە دانیشتوانانی تاران دەکات شارەکە چۆڵ بکەن، تا بێخەم بۆمبارانی خۆیان بکەن و ئامانجەکانیان بپێکن، بێئەوەی “زیان بە خەڵكی بگات”. پایتەختی ئێران، دە ملیۆن دانیشتوانی هەیە و بە چواردەورەکەیەوە دەگاتە نزیکی ١٧ ملیۆن کەس! ملیۆنان مرۆڤ ڕوو بکەنە کوێ، تا ترامپ و سەرانی ئیسڕائیل لەبەرچاوی ڕای …

Read More »

سەرکوت وەک وەڵامێکی حازر بە دەست بە داخوازی موچەخۆران

جەمال موحسین ٢٥ ی جونی ٢٠٢٥ ئەوە بوو بە دوو مانگ و موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەدراوە. لە قەیران و ململانێی نێوان دەسەڵاتی کوردایەتی و ناوەنددا, بەکارهێنانی کارتی قێزەونی بڕینی موچە و قوتی خەڵک یەکێکە لە پیسترین سیاسەت کە بەدەستیانەوە گرتووە. ئەگەرچی بڕینی مووچە لە چەند ساڵی پێشوودا هەر جارە …

Read More »

داسەپاندنی جەنگ بەسەر خەڵکی ئیران، دەرئەنجام وچارەسەر!

دەشتی جەمال  ئەم ووتارەی دەشتی جەمال لە پلاتفۆرمی ئۆن لاینی دیبەیتی چەپ لە Labour Hub بەزمانی ئینگلیزی بڵاوبۆتەوە و ئۆکتۆبەر دەقی کوردیەکەی لێرەدا بڵاودەکاتەوە.  لەدوای هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل بەپاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی “مەترسی ئێرانێکی ئەتۆمی” بۆسەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەرپرسانی باڵای و ئەندازیاری ئەتۆمی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی هەینی …

Read More »

جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بەئێران و ئاکامە زیانبارەکانی!

نوری بەشیر بەدوای توندبوونەوەی کێشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە پێی نایە قۆناغێکی توندی پڕوپاگەندەی شەڕو هێرش و بۆمبارانی بنکە سەربازی و ئابوریەکانی یەکتر و هەروەها پێشبڕکێ لە کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە ئێران و ئیسرائیل، کە وایکرد مەسەلەی بەردەوامی کوشتاری خەڵكی فەلەستین و بەتایبەت غەززە لەگەڵ بەردەوامیدا بشارێتەوە، وە ناڕەزایتەکان …

Read More »

ئاڵوگۆڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا!

عوسمانی حاجی مارف ئەوساتەی بینەری ڕووداوەکانی بەغدا بووین، لە ساڵی ٢٠٠٣دا،  یان وەک مێژوویەکی نزیک بۆ نەوەکانی ئێستای دەگێڕینەوە، یان گەر وەک فلیمێک نیشان بدرێن، کاتێک هێزەکانی سوپای بەرفراوانی ئەمریکا لەدەروازکانەوە هاتەناوەوە، پێشوەخت بە تێکشکاندنی تەواوی دامەزراوەکانی وەکو وێستگەکانی کارەباو بە بۆردمان و وێرانکاری  تەواوی شارەکانی عێراقیان تاریک کرد، هەرئەوکاتە …

Read More »

چارەنوسی ئێران لە پەیوەند بە باڵادەستی ئەمریکاوە

عوسمانی حاجی مارف دوابەدوای هێرشی دڕندانەی حکومەتی ئیسرائیل، بۆ سەر دانیشتوانی ئێران، دۆخی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و  ئێران کەوتە بەردەم ڕاگرتنێکی نادیارەوە، کە بڕیار بوو لە 15ی حوزەیران خولی شەشەمی دانوستانەکانی لە عومان بەڕێوە بچێت. تاران چەندە ئارەزوی ڕێکەوتنی هەبێت و مەیلی نزیکبونەوە بۆ ئەمریکا نیشان بدات، لە هەلومەرجی هەڵگیرسانی …

Read More »

دوو جهیانی جیاواز!

موحسین کەریم یەکێکیان مناڵ دەکوژێ، ئەوی دیکەیان موجافەزە بە ژیانیەوە دەکات تا خۆراك و دەرمان و حەفازە بۆ مناڵان دابین بکات! یەکیکیان پەنابەران و کرێکارانی کۆچبەر وەکو تاوانبارانی زیندانەکانی گوانتانامۆ و ئەبوغرێب  زیندانی دەکات و ئەوی دیکە بۆ بەرگری لەمافی مانەوەیان سەرجادە دەگرێ و بەرگری لێدەکات! یەکێکیان ئامادەیە چەندین ووڵات …

Read More »

بەغدا و هەولێر لەژێر فشاری ململانێیەکی بەردەوامدا

عوسمانی حاجی مارف لەدوای ٢٠٠٣وە ناکۆکی و ئاژاوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق هەرگیز نەوەستاوەو ناوەستێت، لەدڵی ئەو ناکۆکیانەدا پەیوەندیە گرژییەکەی نێوان بەغدا و هەولێر، چەندین بێ‌هیوایی تێدا چێندراوە و مانایەک بۆ ئارامی سیاسی جێگەی نابێتەوە، پێکهاتەو دامەزراندنی دەسەڵاتی سیاسی لە بەغداو هەولێر ڕۆشناییەک نادا بەدەستەوە کە ئاسودەیی بۆ دانیشتوانی عێراق …

Read More »

بەکارهێنانی مووچە وەک کارتێکی سیاسی دڕندەییە!

دەشتی جەمال مووچە وقوتی خەڵكی کوردستان چەکی سیاسی نییە تا بتوانرێت بە ئاسانی لەکایەی سیاسی بەغداو هەرێمدا یاری پێبکرێت، موچەی مامۆستایان، پەرستاران،خانەنشینان، فەرمانبەرانی حکومی، کرێکارانی ڕشتە جۆراجۆرەکان ..  دەبێ  هەمیشە گەرەنتی بکرێت، دانوستانیان لەسەر نەبێت و لە دەستوەردانی سیاسی بپارێزرێت. بەڵام  بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم …

Read More »

ڕێپێوانی جیهانی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە

ئامادەکردنی توانا نوری ڕۆشان دادو، وتەبێژی هاوپەیمانی شکاندنی گەمارۆ لە ئەفریقای باشوورەوە وتی: “پێویستە نەک تەنها ئەم دەوڵەتە تاوانکارییە ئیدانە بکەین، بەڵکو لە ڕووی ئابووری، کولتووری، وەرزشی و سیاسیشەوە گۆشەگیری بکەین”. ئەوە ئەوەیە کە ئەم ڕێپێوانە هەوڵی بۆ دەدات”. هاوپەیمانییەک کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخراو لە ٥٠ وڵاتەوە، …

Read More »