وتار

سەرمایەداری و ئابوری کاری هەرزان سەرەنجێک لە بارەی قەیرانی ئەمڕۆ!

ابراهیم حسێن تڕامپ و دەوڵەتی مۆڵتی میلیاردێرەکانی سەرمایە و بواری تەکنۆلۆژیای زیرەک  دواجار گەڕێکی تری شەڕێکی بازرگانی گەورەیان ڕاگەیاند لە دژی ئابورییەکانی تری سەرمایەداری ئەمڕۆ و بەتایبەتی چین  کە بە شەڕی تاریفەگومرگیەکان ناسراوە. هەنگاوێک کە لەلایەن زۆرێکەوە بە هەوڵێکی تڕامپ و دەوڵەتی مۆڵتی میلیاردێرەکان لێکدرایەوە بە ئامانجی  قەرەبووکردنەوەی باری لاسەنگی …

Read More »

مووچە لە هەواڵەکاندا!

عوسمان حاجی مارف تا ئەو کاتەی پرسی موچە لە ناو هەواڵی میدیاکاندا بێت، مانای وایە کێشەی موچە چارەسەر نەبووە! بارگرانیەکی قورس و ناچاریەکی سەخت و دیاردەیەکی شەرماوەرە، کە مامۆستایان و فەرمانبەران و هەر کارمەندێکی حکومی، دوای دەوام بەهۆی دواکەوتن یان نەدانی موچە، لە هەوڵی کارێکی تردا بن بۆ دابینکردنی پێداویستیە …

Read More »

١ی ئایاری ئەمساڵ، بزوتنەوەی چینایەتی دژی سەرمایەداری

بەشداری رێکخستنەکانی  حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئامادەکردنی نوری بەشیر تایبەتمەندی ئایاری ئەمساڵ لەبەرامبەر هەلومەرجێکدا بوو کە دنیای ئەمڕۆی سەرمایەداری بەخۆیەوە دەبینێت، لە هاتنەپێشەوەی باڵی راست و فاشیستی بۆرژوازی بۆسەر دەسەڵات لە چەندین ووڵاتی ئەوروپی و لە ئەمریکا، یان هەوڵیان بۆ سایەکردن بەسەر هەلومەرجی جیهانی قەیرانگرتووی سەرمایەداری و شکاندنەوەی بەسەر چینی …

Read More »

دەنگ گەلێکی هێندە ئازاو بێوەستان هەن کەدەسەڵاتدارن و ستەمکاران تەنانەت دوای مردنیش لێیان دەترسن.

ووتەی دەشتی جەمال لە ١٥ هەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان ئەمڕۆ ١٥ هەمین ساڵیادی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و کەسێك بەرز ڕادەگرین کەجگە لەقەڵەم هیچ چەکێکی لەدەستدا نەبوو. ئەو ڕەخنەگری دەسەڵاتێك بوو، ڕەخنەگری جیاکاری و بێمافی بوو، بۆیە قسەکانی لەشمشێر قووڵتر دەبڕن. لەبەرەکانی شەڕدا نەبوو، بەڵکو هەڵگری ڕەخنەیەکی چینایەتی قوڵبوو لە دژی …

Read More »

کێبڕکێی سودانی و مالکی لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٥ی عێراقدا

عوسمانی حاجی مارف ئایا ئێران دەستبەرداری مالیکی دەبێت و سودانی هەڵدەبژێرێت!؟ پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد. مانگی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەستپێکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەکە یەک مانگ دەخایەنێت. لەگەڵ دانانی وادەی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەکان، …

Read More »

دانوسان و ململانێکانی ئەمریکا و ئێران و کاریگەریە ناوچەیی و جیهانیەکان!

نوری بەشیر دانوسانی نێوان ئەمریکاو ئێران لە دوو هەفتەی رابردوەوە جەنجاڵترین هەواڵی جیهانە، لە میدیاکانەوە زیاترین قسەوباس و لێکدانەوەی جۆراوجۆری لەگۆشەی جیاوازەوە لەسەر دەکرێت، وە بە یەكێک لە بابەتە گرنگەکان دادەنرێت لەو ڕووەوە کە لە ململانێی توندی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە، کە بەردەوام ترسی روودانی توندوتیژی و پێکدادان باڵی کێشابوو …

Read More »

دەرگیربونی عێراق لەنێو دانوستانی ئەمریکا و ئێراندا

عوسمانی حاجی مارف لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا عێراق جێهێڵرا بۆ پاوانخوازی و باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و چۆنیەتی پێکهاتنی حکومەت و ململانێی و رێکەوتنی هێزە سیاسیەکان دانا. کۆمەڵێک حیزب و میلیشیا کە بەئاشکرا پاشکۆی ئێرانن وەک “چوارچێوەی هەماهەنگی”، پرسی حوکمڕانیان بۆ خۆیان یەکلاییکردەوە. …

Read More »

ئۆپۆزیسیۆن و مەسەلەی پێکهاتنی حکومەت!

موحسین کەریم نزیکەی (٦) مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا حکومەت پێكنەهاتووە! مەسەلەی پێکهاتنی حکومەت وەکو هەموو جارێکی دیکە بەستراوەتەوە بە کۆبونەوەکان و رێکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆست و بەشیان لە دەسەڵات و داهاتی کوردستاندا. ئەم دوو لایەنەش، دوای چەندین کۆبونەوەو دانیشتن پێکەوە، هێشتا نەیانتوانیوە لەسەر دابەشکردنی کێکی …

Read More »

سودانی دەتوانێت چی بکات لە تورکیا ؟

عوسمانی حاجی مارف ئامادەکاری محەمەد شیعە سودانی بۆئەوەی لەم ماوەیەدا سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام بدات، لەکاتێکی هەستیاردایە، چونکە ناوچەکە شایەتی گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیە گەورەکانە، کە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ نیگەرانی هەردوو تورکیا و عێراق دەخاتەڕوو. دیارترینیان پەرەسەندنی دەخالەتی ئیسرائیلە لە سوریاو ناوچەکە و بەردەوامی شەڕی غەززە، زیادبوون و هاتنەناوەوەی …

Read More »

” کۆسپی بەردەم سەرمایە خودی سەرمایەیە”

لەپەراوێزی ڕێکارەکانی دونالد ترمپدا کاوە کەریم بەر لەسەدو پەنجا ساڵ کارل مارکس لە ڕەخنەیدا بەرانبەر  لۆژیک و دینامیکی ناوخۆی سەرمایەداری، ئاماژەی بەوەدا کە ” کۆسپی بەردەم سەرمایە خودی سەرمایەیە”! ئەمەش بەو مانایەیە کە پێکهاتە و گەشەسەندنی سەرمایەداری خۆی مەیلی دروستکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەیە کە گەشە و سەقامگیری خۆی سنووردار دەکات. …

Read More »