وتار

دامەزراندنەوەی دەسەڵاتی بێئیرادەکردنی خەڵک لە سوریا!

عوسمانی حاجی مارف کاتێک باسی هەیئەی تەحریر شام یان بەناو “سوپای نیشتمانی سوریا” دەکرێت، باس لە پێکهاتە سەربازیە ئایدۆلۆژیە ئیسلامیە توندڕەوەکان دەکرێت کە لە شوێنە جیاوازەکانەوە پەیوەستبون بە سوپاوە. ئەم گروپانە ئەگەر بەبێ پشتیوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تورکیا نەبوایە نەدەگەیشتنە ئەم ئاستەی ڕاگەیاندنی “سوپای نیشتمانی” کە بریتیە لە چەکدارکردنیان و …

Read More »

گۆڕانکاریە جیهانی و ناوچەییەکان،  ئایندەی کێشەی کوردا و رێگاچارەی کۆمۆنیستی کرێکاری!

موحسین کەریم جەنگی ئۆکرانیا، کە بەکردەوە جەنگی ناڕاستەوخۆی نێوان روسیا و ناتۆ بوو بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کۆمەڵێك گۆڕانکاریی گرنگی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێنا. پرۆسەی شکڵگرتنی جیهانی فرەجەمسەری هەنگاوی گرنگی بڕیوە.  شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی دنیای تاکجەمسەری  و ڕاگرتنی هەژمونی خۆی وەکو تاکە زلهێزی ئابوری- سیاسی و سەربازی …

Read More »

تراژیدیای عــــێراق لەناو سیاسەتی ئارایشدانەوەی ناوچەکە لەلایەن ئامریکاوە!

مەحمود حەلاق دوو دیوی لێکدراو دیوی یەکەم نەخشەی وێرانکردنی خۆرهەڵاتی ناوین بەناوی نەخشەی نوێی جیهانەوە لەلایەن ئامریکاو لەڕێگای ئیسرائیلەوە، لەمێژە دیراسەکراوەو لەهەگبەی سیاسەتەکانی ئامریکادا ئامادەکراوە بۆ ئەمڕۆو سەرەتاکانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەوێرانکردنی غەززەو لوبنان دەستی پێکرد.. لەم ڕاستایەشدا لەئاکامی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕوسیادا ئەسەدیان لابردو لەماوەیەکی کورتی زەمەنیشدا دەرپەڕاندنی ئێران و …

Read More »

کارەبای ٢٤ کاتژمێری و بازرگانەکانی کوردایەتی!

موحسین کەریم کێشەی کارەبا، وەکو چەندین کێشەی دیکە، لەگەڵ دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتیدا دەستی پێکرد. لەماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا، دەسەلاتی ملیشیایی بۆرژوازی کورد، نەیتوانی کێشەی نەبوون و کەمی کارەبا چارەسەر بکات، بەڵام توانی هەر لەوماوەیەدا چەندین ملیاردێر و سەدان ملیۆنەری دۆلار لە بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانی …

Read More »

تورکیا.. شەپۆلێک لەخۆپیشاندانی خەڵک یەخەی حکومەتەکەی ئۆردوگان دەگرێ!

         گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەوسایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئۆکتۆبەر: بەدوای دەستگیرکردنی  سەرۆکی شارەوانی ئەستنەبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، شەپۆلێک لەخۆپیشاندانی خەڵک لەناوەندی شاری ئەستەنبول وهەندێک شاری تر یەخەی بەحکومەتەکەی ئۆردوگان گرتوە کە تائیستاش کەم تا زۆر درێژەی هەیە… چوارچیوە و هۆکارەکانی ئەم خۆپیشاندان و نارەزایەتیەی خەڵک لەکوێوە سەرچاوەدەگرێ؟ …

Read More »

ڕێبوار ئەحمەد ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەیدانێکی گەرمی کێشمەکێشی دەوڵەتانی زلهێزی جیهان و جەمسەری شەرق و غەرب و دەوڵەتانی زلهێزی ناوچەکەیە، لەپێناو ئارایشدانەوە و دابەشکردنەوەی ناوچەی نفوز و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان. تا بەر لە ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕوسیا و ئیران پێگەیەکی بەهێزتر لەئێستایان هەبوو. ڕژێمی ئەسەد مێژوویەکی دورودرێژ بەشێک بوولە نفوزی …

Read More »

لە لێواری پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا

عوسمانی حاجی مارف لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان شاهیدی ڕاشکاوانەی بنبەستی ڕاوێژ و دانوسان  و کۆبونەوەکانی نێوان زۆنی زەردو زۆنی سەوز بووە، کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وە بەڕێوەچوو، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، تائێستا گفتوگۆکان نەیانتوانیوە ئەنجامی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەیان بکات، بەڵام لەم ڕۆژانەدا وەها ڕادەگەیەنن، …

Read More »

شوراکانی کوردستان بزوتنەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی جیاواز لە بزوتنەوەی کوردایەتی!

نوری بەشیر پاش ٣٤ ساڵ کە یادی رووداوەکانی ئازاری ١٩٩١ی کوردستان دەکەینەوە، هەلومەرجەکە لەئاستی دنیاو ناوچەکەو کوردستاندا زۆر گۆڕاوە، هەلومەرجی ئەوکاتە، سەرەتای ڕاگەیاندنی دنیای تاکجەمسەری بەڕابەری ئەمریکاو بەیانی نەزمی نوێی جیهان بوو. ئەمریکا بۆ هێزنیشاندانی خۆی فرسەتی داگیرکردنی کوەیتی لەلایەن عێراقەوە بە هەلزانی، وەک گەورە هێزی جیهان و رابەرایەتی نزیکەی …

Read More »

لە پەراوێزی تاوانە خۆیناویەکەی گوندی گرێزەوە!

دەشتی جەمال ڕۆژی چوارشەمە ١٩ی ئازار لەگوندی گرێزەی شارەزوور، لە روداوێکی دڵتەزێندا، گەنجێك بەناوی “بەشیر سالار” تەقە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و لەئاکامدا باوک و دایك و دوو خوشک و برایەكی دەکوژێت و دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت. بەپێی هەواڵەکانی سۆشیال میدیا ناوبراوی کەسێكی سەر بە رەوتە ئیسلامیەکان بووە. بەڵام …

Read More »

ئایندەی شەڕی غەززە

عوسمانی حاجی مارف  هاوکاتی ڕاگرتنی شەڕی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر دانیشتوانی غەززە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لەناکاو هێرشی ئاسمانیان لە سەرانسەری کەرتی غەززە دەستپێکرد، زیاتر لە ٣٦٠ فەلەستینی کوژران، کە زیادبونی ژمارەی قوربانیەکان تائێستاش بەردەوامە. ڕێکەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر، لە قۆناغی دووەمیدا نەچووە پێشەوە، بڕیاری  گەڕانەوە بۆ …

Read More »