وتار

بەدەست هێنانی “ئارامی و هەلی کارو خزمەت” بەمەرجی دەنگدان.!

عوسمانی حاجی مارف هێزێکی ناسیۆنالستی میلیشیایی و بنەماڵەیی، بە قوماشێکی سەوزه‌وه‌، که‌ جۆرەها چەکی له‌ده‌ستدایه‌و خاوه‌نی دەزگای زانیاری و هێزی هەفتا و ‌هێزی دەمامکدارو و ئاسایش و دژە تیرۆره‌ و نیوەی خاکی کوردستان و سەروەت و سامانه‌که‌ی خستۆتە ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه‌. ئه‌م هێزه‌ میلیشیایی و بنه‌ماڵه‌ییه‌ جارێکی تر دوای ٢٧ساڵ لە قۆرخکردنی دەسەڵات و به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانێکی زه‌به‌لاح، بەناوی …

درێژەی بابەت ... »

”ئەوە نا دیموکراسیانەیە کە دموکراسی زیاترت بوێ؟ “

سەردێری ڕۆژنامەیەکی بەریتانی دەڵێ: ”ئەوە نا دیموکراسیانەیە کە دموکراسی زیاترت بوێ؟ ” سالار حمەسەعید: تێگەیشتنی جۆراوجۆردەکرێ بۆ ئەم سەردێڕە بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگی هەیە ئەوەیە کە وشەی دیموکراسی لێرەدا وشەیەکی کلیلییە. بەڕای من ئەم سەردێڕە وەک هۆشداری دانێکە بە زۆرینەی خەڵک کە لە ژێرەوە خەریکە دەنگیان بەرزدەبێتەوە و لێرەو لەوێ قسە دەکەن گلەیی وگازەندەیان هەیە. هۆشداریەک کە ئەم باڵە …

درێژەی بابەت ... »

پرۆسەی دیموکراسی وامان ناوێ!

حەمە غەفور بە گوێرەی ئاگادارییەک کە ئەمڕۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، تیمێکی شەش کەسیی ئەو حزبە لە شاری سلێمانی لە کاتێکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خەریکی پەخش کردن و چالاکی بوون بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە لایەن هێزیکی ئاساییشەوە دەست بەسەر دەکرێن و ڕەوانەی زیندان دەکرێن! دوای بڵاو بوونەوەی ئەو ئاگادارییە و پاش چەند سەعاتێک تیمەکە …

درێژەی بابەت ... »

ڕزگاری سۆشیالیستی تەنیا وەڵام بە ئیقتسادی ئێران

نامەیەک لە وەڵام بە چەند پرسیارێک وێڕای سوپاسگوزاری، لەسەر داوای خۆت وەڵامەکانم بەبێ پرسیارەکان فاکس دەکەم بۆتان. ئومێدەوارم باش و سەرکەوتوو بی. مەنسور حکمەت ١٣ ئۆگەست ٢٠٠١ وەرگێڕان: حەمە غەفور یەکەم، پێش لە هەر شتێ، پێم وانییە هاوڕای ئەم تێڕووانینەی تۆ بم. لە بەرجەستە کردنی لقەکانی مشەخۆری لە ئیقتسادی ئێرانی ئەمڕۆیا، بڕێک لەم وێنایەتا زیادەڕۆییت کردووە. گەورەترین بەشی دانیشتووانی ئێران …

درێژەی بابەت ... »

کوردستان سەنگەری خۆڕاگری شۆڕشێک کە ساڵهایە بەلاڕیدا چووە

هەتاو عەبدولاهی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕوخانی ڕژیمی پاشایەتی و بە لارێدابردنی ئەو شۆڕشە  لەلایەن حاکمانی مەزهەبی ئیران، هەڵبەت بە پیلانی ئامریکا و ولاتانی تر رژیمی کۆماری ئیسلامی کە رژیمێکی تەیار بە چەکی مەترسیداری ئایین بوو هاتە سەرکارو  بە هەموو ئامراز و هێزەوە دەستی بە سەر شؤڕشی رەوای خەڵک و دەسکەوتەکانیان داگرت. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە …

درێژەی بابەت ... »

لەپەراوێزی هێرش بۆسەر حزبەکانی دیموکرات

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود رۆژی ٨ ئەم مانگە ڕژێمی سەرکوت و سەنکسار و سێدارەی ئێران، دوای چاودێری وردی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی، لە رێگای ٧ موشەکەوە، هێرشی کردە سەر ئۆردوگاو کەمپی هەردوو حزبی دیموکراتی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کۆیەی کوردستانی عێراقدا، کە لە ئاکامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا ١٧ پێشمەرگە لە ئاستی لێپرسراوەتی جیاجیادا، گیانیان لەدەستداو نزیک بە ٤٠ …

درێژەی بابەت ... »

كاروان هاشم هێلكه‌كه‌ی تروكان

     ده‌شتی جه‌مال كاروان هاشم بەربژێری بزووتنەوەی گوران بۆ پەرلەمانی کوردستان لەمیانی بەرنامەیه‌کی ڕەنج سەنگاویداو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەکارەساتی ١٦ئۆکتۆبەر، ووتی: “ئێمە پێشتر ئاگادارکرابووینەوەو دەمانزانی کە ١٦ئۆکتۆبەر ڕوودەدات”!!. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ڕەنج سه‌نگاوی دووباره‌ ڕووی قسه‌ی تێکرد و پێی وت: “ئەو کات کە ئەو ڕاستیەتان دەزانی بۆ خەڵکتان ئاگادارنەکردەوە؟.” کاروان هاشم دووبارە لە وەڵامدا وتی “هەندێک شت پەیوەندی بە …

درێژەی بابەت ... »

پارێزگاری لەندەن هیچ پلانێکی نیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاوان و تاوانکاری

سالار حمەسەعید پاش ئەوەی لەماوەی ٨ مانگی رابردوودا لەندەن بووە مەیدانێکی گەورەی کوشت و کوشتاری لاوان و گەنجانی ئەم شارە تا ئەوڕادەیەی کە میدیاکان بەردەوام باسی لێوە دەکەن کە زیاتر لە ١٠٢ گەنج و لاو بوونەتە قوربانی شەڕە چەقۆ و چەکی تر. بەڵام ئەم کێشەیە بەبێ چارەسەر بەجێ هێڵراوە و ئاوڕی لێنەدراوەتەوە باشترین بەڵگەش بەردەوام بوونیەتی. هەروەک لە رۆژنامەی ” …

درێژەی بابەت ... »

میدیاکانی بۆرژوازی و سۆسیالیزم

سالار حمەسەعید سەرنجێک دەربارەی وتارێک کەلە رۆژنامەی گاردیان لەم رۆژانەدا نووسرابوو سەبارەت بە سۆسیالیزم. رۆژنامەکە دەڵێ کە تا ئێستا سۆسیالیزم لە ڕیزی وشە و زاراوە ناشیرین و قێزەون و پەست و خراپەکان دادەنرێ لە ئەمریکا. بەڵام وەک هەواڵێکی گرنگ و سەیر ڕایدەگەیەنێ کە چیتر سۆسیالیزم وشەیەکی پەست و قێزەون نیە. سۆسیالیزم کە سیستەمێکە بۆ ئازادی و یەکسانی و نەمانی خاوەندارێتی …

درێژەی بابەت ... »

 هەواڵی نارەزایەتییە کریکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس رەشید مامۆستایانی چینی و یابانی و کۆری دەنگیان بۆ ئاشتی بەرزدەکەنەوە لەبواری فێرکردندا! موناسەبات و بۆنە مێژووییەکان، بە شێوەیەکی جیاواز فێردەکرێن و لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت. زۆرجارانیش ئەو لێکدانەوانە بە شێوەیەکی توندڕەوانە نیشاندەدرێن لەهەر وڵاتە و بەشێوەیەکی جیاواز لەوەی تریان. بۆ نموونە؛ ئەو وڵاتانەی کە لەشەڕدان لەگەڵ یەکتردا، تەواوی سیستەمی پەروەردەوفێرکرنی وڵاتەکەیان، کتێبەکانی خوێندنگاکان، و تەواوی …

درێژەی بابەت ... »