وتار

به‌ ملیاندا درا، به‌ڵام سوار سه‌ری بوون! …

له‌ وه‌ڵام به‌ نه‌ژاد جه‌لال هه‌ڵسوڕاوی گۆڕاندا كه‌ له‌ زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ باسی ١٧ ی شوبات ئه‌كات … جه‌مال موحسین ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ نه‌ژاد جه‌لال كه‌ هێشتاش هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانه‌ چه‌ند وته‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ ناوی نه‌وشیروانه‌وه‌ كه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌كی خێرای له‌سه‌ر بكه‌م. ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌ یان نا، نه‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م بابه‌ته‌مه‌ و نه‌ بۆشم گرنگه‌ چونكه‌ …

درێژەی بابەت ... »

یادی ٩ ساڵەی ١٧ی شوبات، هەلومەرجی کوردستان و ناوچەکە و دەرسەکانی! …

نوری بەشیر: ١٧ شوباتی ٢٠٢٠ نۆ ساڵ بەسەر ئەو خرۆشانە جەماوەریە گەورەیەی خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەو گرنگ بوو لە ئاڵوگۆڕی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستاندا. ئەم ناڕەزایەتی و راپەڕینە جەماوەریە هەمان هەلومەرجی شۆڕشگێرانەی هەبوو کە راپەڕینەکانی وڵاتانی باکوری ئەفریقا لەوانە میسرو تونس هەیبوو. ناوەرۆکی هەموو ئەم ناڕەزایەتیانە لە میسرو تونس و تا …

درێژەی بابەت ... »

دوای ٩ ساڵ بەسەر ١٧ شوباتدا، زەمینەی ڕاپەرینێکی تر بە ئاسۆیەکی شۆڕشگێرانەوە لەئارادایە! …

عەبدوڵا مەحمود: 17 ی شوباتی ئەم مانگە، ٩ ساڵ بەسەر یەکەمین خرۆشانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، بەدژی دەسەڵاتی حزبۆکراتی و تاڵانچی و سەرکوتگەری بزوتنەوەی کوردایەتیدا تێدەپەڕێت. ٩ ساڵ لەوەپیش، خەڵکی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕاپەرین و خرۆشانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لە باکوری ئەفریقیا، بەدژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕاپەرین. هاتنە مەیدانی جەماوەری کوردستان، بەرئەنجامی کەڵەبوونی تورەیی نزیک بە ٢٠ ساڵەی …

درێژەی بابەت ... »

کۆمۆنیزمی کرێکاری و کێشەی حزب …

ئاسۆ کمال … حزب وەک میتافۆری کارەکتەرێکی ئەفسانەیی بەشی ١٨ لە کتێبی “کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم” باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەم لێکۆڵینەوەدا پێویستە لەبەرئەوەی کە ؛ یەکەم؛ نمونەیەکمان دەداتێ لە تێگەیشتن و کارەکتەری کۆمۆنیزمی کۆتایی سەدەی بیست، کە ڕەخنەی لە کۆمۆنیزمی سۆڤیەت و چین هەیە و خۆی وەک کۆمۆنیزمی کرێکار پێناسە دەکا. حزب لەم کۆمۆنیزمەدا مەسەلەیەکی پرۆبلماتیک و گرێییە. ئێمە بە لێکۆڵینەوە …

درێژەی بابەت ... »

دەرسێک بۆ کۆنەپەرستان و سەرکەوتنێک بۆ ژنان! …

رێبوار ئەحمەد جارێکی تر کوردستان بوو بە مەیدانی بەرامبەرکێی دووبەرە لەسەر مەسەلەی ژنان. بەرەی شارستانیەتی پێشکەوتوو و ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی لەلایەک و بەرەی کۆنەپەرستی ئیسلامی و ناسیۆنالیستیش لەلایەکی ترەوە. ئەم بەرامبەرکێییە لەم ئاستە کۆمەڵایەتی و بەرفراوانەدا سێ دەهەیە بەردەوامی هەیە. بۆ یەکەمجار لەم ئاستەدا لەلایەن بزووتنەوەی شورایی ئازاری ١٩٩١و کۆمۆنیزمەوە ئاڵای وەستانەوە لەدژی کۆیلایەتی و هەڵاواردن و ستەمکێشی ژنان بەرزکرایەوە. لەوکاتەوە …

درێژەی بابەت ... »

پێویستە پڕۆژە یاسای چاکسازی ڕەتبکرێتەوە! …

عەبدوڵا مەحمود پرۆژەی یاسای چاکسازی حکومەتی!! هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی پەرلەمانی!! کرد و لە پەرلەمان پەسەند کرا، لە بنەرەتدا پرۆژە یاسایەکی تاڵانگەرانەیە لەلایەن نوخبەیەکی سیاسی بەسودی سەرمایەو کۆمپانیاکان و حزبەکانی بەشدار لەحکومەتدا. ئەم پرۆژە یاسایە کە لەلایەکەوە دوورو نزیک بەلای داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان، گومرگ و بازرگانی و فڕکان فڕکانی تانکەرە نەوتەکان و … نەچووە، و لەلایەکی ترەوە نەچووتە …

درێژەی بابەت ... »

پێویستە مەلاکان بێدەنگ بکرێن! …

عەبدوڵا مەحمود بەوپێیەی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا دەسەڵاتێکی کۆنەپەرستی دژە مەدەنییە. پشت ئەستورە بە دین و سەرچاوە دینییەکان و وەزارەتێکی بەناوی وەزارەتی ئەوقاف قوتکردۆتەوە و هەمیشەش ئەو دەسەڵاتە فەرشی سوری بۆ رێکخراوە سیاسی و جەماوەرییە دینیەکان داخستووە، لەقوتی خەڵکی کوردستانییش داهاتی بێ شومار دەکات بەگەرویاندا، هەموو ئەمانە وای کردووە رەوت و گروپە دینیەکان، مەلاو بانگخوازانی دینی، لەپاڵ خێڵێکی بەرین لە نووسەر …

درێژەی بابەت ... »

سوکایەتی بە ژنان چ کەلتورێکە و چۆن دەیگۆڕین؟ …

وتاری هاوبەشی گۆناسعید و ئاسۆکمال … مەلا مەزهەر و مەلا هەڵۆ و مەلاکانی هاوشێوەیەیان سوکایەتی بەژنان بە کارێکی ئاسایی دەزانن، چونکە بەپێی کەلتوری ئیسلامی ژنان پلەیەکی نزمیان هەیە و چەندین ئایەت و حەدیسیان هەیە کە ژنان بە ئینسانی کامڵ نازانێ و هەمان پلەوپایە و مافیان نیە کە پیاوان هەیانە. هۆکاری ئەوەی ئەم کەسانە دەتوانن بە ئاسانی لە کوردستاندا سوکایەتی بکەن، …

درێژەی بابەت ... »

کوشتن و ڕەشەکوژی ڕژیم  ناتوانێ بەر بە ناڕەزایەتی خەڵک بگرێ …

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی ڕۆژی ٣ی ژانویەی ٢٠٢٠ ی زایینی  قاسم سلێمانی گەورە تێرۆریست و جینایەتکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئەمریکاوە کوژراو و کارنامەی تەژی لە جینایەت و کوشتن و بڕینی بۆ هەتاهەتایە کۆتایی پێهات. سلێمانی فەرماندەی گشتی هێزی سەرکوتگەر و جینایەتکاری قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، کە لە هێرشێکی ئاسمانی و لە ئەنجامی پێکانی لەلایەن …

درێژەی بابەت ... »

بەدروشمی” مەرگ بۆ درۆزن، خۆپێشاندان لە شارەکانی ئیران دەستی پێکردەوە…

دوای خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکرانی لەلایەن سیستەمی بەرگری رژێمی ئیران، لە ژێر دروشمی “مەرگ بۆ درۆزن، یانی مەرگ بۆ جمهوری ئیسلامی ئیران” ناوەندی شاری تاران و چەندین شاری تر بوونەوە بە شانۆی نمایشی ناڕەزایەتی جەماوەری بەدژی ڕژیمی پەت و سیدارەو تیرۆریستی ئیراندا. دوای کوژرانی گەورە تیرۆریستی ئیران و ناوچەکە “قاسمی سولەیمانی” لەلایەن ئەمریکاو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لەچوارچێوەی جەنگی …

درێژەی بابەت ... »