وتار

کەم ئەندامانی مێشک و ویژدان! …

عەبدوڵا مەحمود بەرواری ١٢/١/٢٠٢٠ ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و کەم ئەندامەکان، لە دژی موچەی خانەنشینی پلەبالاکان و کەمی موچەی کەم ئەندامان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە. خۆپیشاندەران لەبەرامبەر بێ بەڵێنی ئەندام پەرلەمانەکان و پرۆژەی یاسای چاکسازی حکومەتی بەناو  چاکسازیخواز!! کە ئاراستەی پەرلەمانی بەناو نوێنەرانی گەل!! یان کردووە، بۆ پەسەندکردن، لەبەرامبەر نابەرابەری خەیاڵی نێوان موچەکان… دروشمی کەم ئەندامانی مێشک و …

درێژەی بابەت ... »

ئەم دۆخە تازەیەی ناوچەکە بۆ سەرکوتی راپەڕینی جەماوەری و تێپەڕکردنی ئەم دەورە شۆڕشگێرانەیەیە …

نوری بەشیر پێم وابێت هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابین کە کوشتنی قاسم سولەیمانی سەرەتایەکە بۆ هاتنەکایەوەی گۆڕانکاریەکی گەورە لەدۆخی ناوچەکە بەگشتی و کێشمەکێشی پێشوتری نێوان ئەمریکاو ئێران، بەڵام ڕەنگە لێکدانەوەی هەمووان بۆ ئەم دۆخە تازەیە و ئەو ئاڵوگۆڕانەی کەبەڕێوەیە وەک یەک نەبێ هەرکەس و لایەنە پێشبینی جیاواز بکاو لێرەشەوە سیاسەتی تایبەت بە خۆی بخاتە ڕوو. من لێرەدا کورتەی لێکدانەوە و بۆچونی …

درێژەی بابەت ... »

کێشەی ترۆتسکیزم چیە؟ …

ئاسۆ کەمال ترۆتسکی وەک ڕەخنەگرێکی بیرۆکراتیزمی ستالینی بەشێک لەو ڕەوتە شۆڕشگێڕانەی بەلشەفیە کە لەگەڵ دیاردە و دەرکەوتەکانی بیرۆکراتی لەناو حزب و لەدەوڵەتدا ناڕازین و دەیانەوێ ئاڵوگۆڕ بکەن لەو واقعیەتە بیرۆکراتیەی دوای شۆڕش دروستبوە. بەڵام ترۆتسکی جگە لە بیرۆکراسی ستالین لە هەموو بنەماکانی سۆشیالیزمی دەوڵەتیدا هاوڕا و بەشداربوو، کە لە بەشەکانی ١٠تا ١٦ باسمان کرد وەک هۆکاری شکستی شۆڕشی کۆمۆنیستی لەڕوسیا. …

درێژەی بابەت ... »

کابینەی نۆهەمی حكومەت، کابینەی شکست و فریوکاری! …

عەبدوڵا مەحمود لەم ماوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ڕۆژ بەسەر کاری حکومەت و کابینەکەیدا، لە وتارێکدا، باسی سەرکەوتنی کارەکانی حکومەتەکەی کرد. پاشانیش خێڵێک لە نووسەر و کەسایەتی سیاسی مۆڵەتپێدراو و میدیای ڕتوش پیشەی دەسەڵات، بە قەدوباڵای کارەکانی حکومەتدا هەڵیاندا. سەرکەوتنی کاری هەر حکومەت و کابینەیەکی حکومی، بەوە دەپێورێت، کە چەندە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی باشتر بووە. چەندە …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە کێشەی نێوان ئەمریکاو ئێران و کاریگەریەکانی بۆسەر ناڕەزایەتیەکان لە عیراق، لوبنان و ئێران…

پانێڵێک بۆ ژمارەیەک لە کۆمۆنیستەکانی ئێران، کوردستان، عێراق و بەریتانیا لە لەندەن سازدراو هەروەها نوری بەشیر لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە بەشداری کرد و پانێڵەکە بەزمانی ئینگلیزی بوو، وە ئەمە دەقی قسەکانیەتی: The whole current situation between US and Iran is to suppress the rising masses and to pass the revolutionary situation in the region Noori Bashir’s Speech in London: …

درێژەی بابەت ... »

لە ململانێی جەلادەکاندا، جەلادێكی تر کوژرا!! …

عەبدوڵا مەحمود بەرەبەیانی بەرواری ٣ ی ئەم مانگە، قاسمی سلێمانی یەکێک لەسەرە تاوانبارانی گەورەی ئێران و ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و چەکداری حەشدی شەعبی، لە کردەوەیەکی سەربازی ئەمریکیداو لە ڕیگای فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە کوژرا. قاسم سلێمانی یەکێک لەسەرکردە چنگ بەخوێنەکانی خەڵکی ئیران و عێراق و تەواوی ناوچەکەیە. یەکێکە لەو جەلادانەی ڕۆڵی راستەوخۆی لە دەیان و سەدان کردەوەو هێرشی چەکداری و تیرۆریستی …

درێژەی بابەت ... »

کۆنگرەی یەکێتی لە نێوان دوو دنیای جیاوازدا

رێبوار ئەحمەد: لە زۆر ڕووەوە هەڵدەگرێت لەسەر کۆنگرەی یەکێتی قسە بکرێت. کە دوای نزیکەی ١٠ ساڵ و مشتومڕێکی بێسنور، بەرلەوەی تەنانەت کاتەکەی بە تەواوی یەکلابێتەوە، ئەنجامەکانی یەکلاکرابوەوە. ناکرێت حاشا لەو بەهرەیە بکرێت کە لە بەڕێخستی ئەم کۆنگرەیەدا بەخەرج دراوە. پەڕاندنەوەی ئەم حزبە لە جەنجاڵی شەڕ و کێشەی باڵەکانی و یەکلاکردنەوەی وەکو حزبی بنەماڵەی تاڵەبانی، دروست وەکو حزبی بنەماڵەی بارزانی دەستەخوشکی، بێگومان …

درێژەی بابەت ... »

مانیفێستی نوێی بزووتنەوەی (هێلەک زەردەکان) …

بزوتنەوەی هێلەك زەردەکان لە فەرەنسا کە نزیکەی ساڵێك بەسەر سەرهەڵدانیان دا تێدەپەڕێ، مانیفێستێکی نوێێان بڵاوکردۆتەوە کە لە ٢٥ خاڵ پێکهاتووە. لەو مانیفێستەدا ڕوانگەی خۆیان بۆ پرسە سیاسی و ئابوریەکانی کۆمەڵگای فەرەنسا خستۆتەڕوو. شایانی وتنە کە ئەم مانیفێستە نوێیە بەبەراورد بە مانیفێستی پێشوویان ڕادیکاڵ تر و پوختەتر دەردەکەوێت. لە مانیفێستی پێشوودا بوونی کاریگەری بزوتنەوە ڕاستڕەوەکانی بۆرژوازی فەرەنسا بەسەر ئەم بزوتنەوەیەوە هەست …

درێژەی بابەت ... »

ڕاپەڕین و خۆپیشاندنی شارەکانی عێراق، بەردەوامە و ڕابەری دەوێ!…

عەبدوڵا مەحمود لە ٢٥ مانگی ئۆکتۆبەرەوە، ڕاپەرین و خرۆشانی جەماوەری خەڵکی بێبەشی عێراق، بەردەوامە. راپەرین و خرۆشانی جەماوەری خەڵکی عێراق، کاردانەوەی بەرهەقی جەماوەرییە بەدژی دەسەڵاتێکی رەشی تاڵانچی و ئیسلامی سیاسی و رۆڵی بەردەوامی جمهوری ئیسلامی ئیران لە عێراقدا. ١٦ ساڵە عێراق بۆتە مەیدانی ڕمبازێنی میلیشیا… ئیسلامیە …شیعەکان بە پالپشتی ئیران، بۆتە سەرچاوەی کەڵەکەکردنی سەرمایە بۆ ئەو میلیشیایانە، بۆتە کانگای دزییەکی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … دوای ئاگر کەوتنەوە لە کارگەیەکی بچووکی هیندوستان ٤٣ کرێکار گیانی لەدەستدا لەناوەڕاستی شاری دەلهی وڵاتی هیندوستان، دوای ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک ٤٣ کرێکار بوونە  قوربانی و ٥٨ی دیکەش ڕزگار کران. شایانی باسە ئەو کارگەیە دەکەوێتە ناوچەی هەژار نشینەکان و کارگەی بچووکی زۆر تێدایە. زۆرێک لە کارگەکان لە گەڕەکە کۆنەکانی شار کە دانیشتوانەکەی زۆر چڕە دەبینرێن: زۆرێک  لە …

درێژەی بابەت ... »