ئەرشیفی بابەتەکان

گرنگی هاتنە مەیدانی بەرەی سێهەم لە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستیندا!

عەبدوڵا مەحمود کردەوەی تیرۆریستی رێکخراوی حەماسی ئیسلامی لە حەوتی ئەم مانگەدا و بۆسەر شارە یەهودی نشینەکان و ئاهەنگی جوەکان و دەستپێکی هێرش و بۆمباباران و ئابلۆقەیەکی تری دەوڵەتی ئیسرائیل، بۆسەر غەزە، لەتیاییدا بە هەزارن ئینسان کوژراون و بریندار و دەستگیر و رفێنران، کە بەشی هەرە زۆرییان خەڵکی مەدەنین، لە بنەرەتدا ریشەی لە داگیرکاری دەوڵەتی فەلەستین لەلایەک و حزب و لایە …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە کتێبی“ژن، ژیان، ئازادی“

دیمانە لەگەڵ بنار مستەفا بۆپێشەوە: کتێبی” ژن، ژیان، ئازادی” لە نووسینی ئیوە بەزمانی فنلەندی لەچاپ دەرهات، ئامانج لە نووسینی ئەم کتێبە چییەو ناوەرۆکی کتێبەکە باس لە چی دەکات؟ بنار مستەفا: ئامانج لە نووسین و ئامادەکردنی ئەم کتێبە هێنانە پێشەوەی خرۆشانی جەماوەری ئێرانە. لەبەر ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنکانی فینلاند و ئەوروپا بە گشتی بە کەمی لەسەر ئەم بابەتە دەدوێن و حەقی تەواوی …

درێژەی بابەت ... »

“بۆچی سۆشیالیزم“

ناوی وتارێکە بە قەڵەمی ئەلبێرت ئاینشتاین نووسینی: عامر سابیر زانای بەناوبانگی فیزیا، ئەلبێرت ئاینشتاین لە مەی 1949 دا وتارێکی بەپێزی نووسیوە بە ناونیشانی (بۆچی سۆشیالیزم)1، ئاینشتاین ئەم وتارەی لە یەکەم ژمارەی بڵاوکراوەی (مۆنسڵی ڕڤیوو- پێداچوونەوەی مانگانە)2 دا بلاوکردۆتەوە کە لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بڵائەکرێتەوە، ئەم گۆڤارە یەکێکە لە بەتەمەنترینەکان و تا ئێستاش بەردەوامە و هەر دەردەچێت. ئەم گۆڤارە کە …

درێژەی بابەت ... »

دەبێت بەرەنگاری هێرشی ڕەگەزپەرستی ببینەوە!

نووسینی: توانا حەمە نوری ڕەگەزپەرستی و ترس لە بێگانە بەردەوامە لە پەرەسەندنی سیاسەتی حیزبی موحافزینی بەریتانیا. پارتی موحافزینی بەریتانیا بە ڕوونی لە ئاژاوە و قەیراندایە، وەک لە کۆنفرانسی خۆیاندا دەرکەوت. ڕاپرسییەکان ئەوە نیشان نادات کە بە ئاسانی بتوانن دۆخەکە بگەڕێننەوە و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنن. لە ئەنجامدا، ئارەزووی تاکە کەسی نەک جیاوازییە ئایدیۆلۆژییە سەرەکییەکان، بەڵکو دابەشبوونی زیاتر لە …

درێژەی بابەت ... »

دوای دوو سەدە خەباتی ناسیۆنالیزمی کورد، دیسانەوە ئاشبەتاڵ!!

نووسینی: عوسمان محەمەد زیاتر لە دوو سەدەیە بزووتنەوەی کوردایەتی، لە چوار وڵاتی ئەم ناوچەیە شەڕی چەکداری و درووستکردنی ئەحزابی کوردایەتی درێژە پێ ئەدەن، بەڵام تا ئەم قۆناغە مێژووییە نەیانتوانی وەک ئەوەی کە خۆیان بانگەشەی بۆ ئەکەن میللەتی کورد بکەنە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ. لەم مێژووە دوور و درێژەدا خەڵکی ئازادیخواز و کرێکاران و زەحمەتکێشان قوربانی یەکجار زۆریان داوە، ئەگەر بە وردی …

درێژەی بابەت ... »

کۆنگرەیەکی لاواز یان ناسیۆنالیستێکی شکستخواردوو؟

عوسمانی حاجی مارف بەهێزترین چاوەڕوانیەکانی ناو پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەیان بۆئەوە کردوە، کە سەرۆکبونی بافڵ تاڵەبانی یەکلاییکرایەوە. لەڕێگەی ئەو لێدوانانەش کە بۆ میدیاکان دراوە، کۆنگرەکە بۆ شەرعیەتدان بە تایبەتمەندی سەرکردایەتیکردنی بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانیدا داڕێژراوە، لەهەمانکاتدا ئاماژەن بۆئەوەی کە کۆنگرەکە سەرۆکبونی بافڵ بۆ حزبەکەیان پیرۆزکرد. هەروەها هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێک بوە لە ئەرکەکانی کۆنگرەی …

درێژەی بابەت ... »

ململانی و جەنگی نیوان ئیسرائیل و فەلەستین ریشەی لە چیدایە؟

عەبدوڵا مەحمود چارەسەرنەکرانی کێشەی فەلەستین، هیشتنەوەی یەکێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی دنیای ئەمڕۆیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، کە راستەوخۆ سایەی کردۆتە سەر بلۆکبەندیەکانی جیهان و لێکەوتەکانی لە ئاستی دنیادا. هاوکات یەکێکە لەو کێشانەی کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی لەدۆخێکی هەمیشە نائارامدا راگرتووە. دیارە تا ئەو کێشەیەش چارەسەر نەکرێت، نائارامی و پشێوی سیاسی درێژەی دەبێت و وەکو واقعیەتیكی تاڵ سایەی خۆی بەسەر سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەراست …

درێژەی بابەت ... »

قەیرانی حەماس لە مەسەلەی فەلەستیندا

عوسمانی حاجی مارف هێرشی غافڵگیرانەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ خەڵکی ئەو ناوچانەی نزیکی کەرتی غەزەی لە خەو هەڵسان. هەزاران چەکداری لیواکانی عیزالدین ئەلقەسام هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی تەنیشت کەرتی غەززە، بەهاویشتنی هەزاران موشەک لە غەززەوە بەرەو تەلئەبیب و قودس و شارەکانی باشوور کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوەتەوە. ئەم دیمەنە شۆکهێنەرە بێوێنەیە لەلایەن فەرماندەی …

درێژەی بابەت ... »

دۆخی ژیان و گوزەرانی کرێکارانی کۆمپانیاکان و چیکردن!!

وەستا مەهدی ڕەسوڵ سەرەتا دەمەوێت وێنایەکی گشتی لەسەر چینی کرێکاری کۆردستان بخەمە بەردەست. کرێکاران لە چ بارودۆخێکدا کاردەکەن ؟چ سیستمێکی کار جێبەجێ دەکەن ؟وئاستی گوزەرانیان چۆنە؟ وتەعامولی خاوەنکار بە چ شێوەیەکە لە گەڵیان ؟ ئەگەر لە دۆخی کارکردنەوە سەیرکەین، دەبینین بەشێوەکی گشتی کرێکارانی کەرتی تایبەت لە گشت کارخانەکاندا بە سیستەمی وەجبات و شەفتات کاردەکەن. بەشی هەرەزۆری کارخانەکان کار تیایاندا ٢٤سەعاتیە. …

درێژەی بابەت ... »

دزیکردن بە گوێرەی یاسا !

مستەفا باهیر لەوای داگیر کردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لەساڵی ٢٠٠٣دا،  عێراق  بوو بە   یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان. لەدوای ڕوخانی ” سەدام حسین “ەوە عیراق  دابەشکرا بەسەر  “تایفەو  نەتەوەو  دینەکان “داو هەریەکە پشکێکی لەدەسەڵات بەرکەوت..  ئەمانیش کەوتنە  دزینی سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێڕزەوی عێراق و بەهەدەردانی سەروەتەکەی و دابەشکردنی پلەباڵاکانی دەسەڵات بەسەر  کەسوکارو  خێزانەکانی خۆیاندا. بە ملیارەها دۆلار و …

درێژەی بابەت ... »