ئەرشیفی بابەتەکان

پیلانی تیرۆریستی گروپەکەی عبداللەی موهتەدی دژی حزبی حکمەتیست شەرمەزار دەکەین! …

رۆژی ٧/١٢/ ٢٠١٨ کەسێك بەناوی (شۆرش خراسانە) لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە فەیس بووك باسی لەوە کرد کە گروپی عبدللەی موهتەدی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو تاقمە، بەرنامەی تیرۆرکردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی رابەریی ئەوکاتەی حزبی حکمەتیستیان، داڕشتبوو کە بۆ بەجێگەیاندنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی لەو شارە بوون، داواشیان لە ناوبراو کردبوو کە بەرنامەی تیرۆرکردنەکە جێبەجێ بکات. یەکێك …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی بنەماڵە

… عەبدوڵا مەحمود دەسەڵاتی بنەماڵە لە کوردستاندا، قێزەونترین میراتی بۆ ماوەیی میژوویەکی بەسەرچووە، ئەم میراتە چەپەڵە چ لەحزبەکانی دەسەڵاتدا و چ لە حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردییدا، ڕاستیەکی حاشالێنەکراوە. چۆن حزبەکانی دەسەڵات، بەشێوەی سیستماتیک دزی و تاڵانی دەکەن، خۆشخزمەتی و نۆکەر پیشەیی عادەتیانە، بەهەمان شێوەش پەرەپێدەری بە بنەماڵەییکردنی دەسەڵات و وەگەرخستنی کۆمپانیای سەرۆک سازیین. لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیاندا چەندین پاکێج لەسەرۆکی …

درێژەی بابەت ... »

بە دۆکیومێنت کردنی تیرۆری سیاسی لەکوردستان

… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ ” ڕەگەز حەمە عەلی“ یەکێک لە رێکخەرانی گروپی ١٧ شوبات، سەبارەت بە دۆکیمۆمینت کردنی، تیرۆری سیاسی لەکوردستان لە ژێر ناوی“ رۆژمێری تیرۆر“ دا ڕێکخراوی ١٧ی شوبات؛ بۆپشتیوانی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ لە سوید دامەزرا. لەوکاتەوە بەبەردەوامی و بەشێوەی جیاجیا لە دەرەوەی کوردستان، ناڕەزایەتی بەدژی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە …

درێژەی بابەت ... »

یەکگرتوویی کرێکارانی فەرەنسا وانەیەکە بۆ تێکۆشان

… عبدالرحمن رسول هەنگاوەکان بەرەو بەدیهێنانی مافەکان پێویستی بە هەموو چەوساوە و ئازادیخوازانە کە تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتووانە گەشە پێبدەن، لە دژی چەوسانەوە و نابەرابەری و سەرکوت و بێمافییەکان دەنگ هەڵبڕن و ئازایانە و نەترسانە بێنە مەیدانی تێکۆشان. ماوەی چەندین ڕۆژە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خەڵکی تێکۆشەر و ئازا لە دژی یاساکانی سەرمایەداری هاتوونەمەیدان، لە وڵاتی ئێرانیش کرێکاران و زەحمەتکێشان هاتوونە …

درێژەی بابەت ... »

چ تێگەیشتنێکمان لە مێژووی کۆمۆنیزم هەیە؟

… ئاسۆ کەمال: بەشی دوەم لە زنجیرە وتاری حزب و دەوڵەت- سەبارەت بە کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم و ڕوانگەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵگەی ئینسانی پێش ئەوەی بچینە ناو مێژووی لێکدانەوەکان و تیۆریەکان لەسەر حزب و دەوڵەت، پێویستە تێگەیشتنێکی ماتریالیستیانەمان هەبێ بۆ خودی مێژووی کۆمۆنیزم و لێرەوە دەتوانین ئەو تیۆر و هەوڵانە لە بواری حیزب و دەوڵەتدا بناسین کە لەم مێژووەدا دەرکەوتون. بەڵام …

درێژەی بابەت ... »

فەرهەنگی کارگەری کوردستان بۆچی لاوازە‌‌؟!

بەڵێن ئیسماعیل کەسانێک هەن، وابیردەکەنەوە کە کرێکاران، کەسانێکن کە تەنها لەکارخانەکان و کارگەکاندا کاردەکەن. لەحاڵێکدا ئەمە پێناسەیەکی ناتەواو و چەواشە کراوە کەزۆرتر بۆ داپۆشینی دژایەتی سەرەکی نێوان دوو چینی سەرەکی کۆمەڵگە، واتە چینی باڵادەست و ژێردەست داڕێژراوە. جیاکردنەوەی پەرستار، فەرمانبەر و مامۆستا، دەستفرۆش، تەنانەت بەشیکی زۆر لە پزیشک وئەندازیار لەیەکتری تەنیا سەرچاوە گرتووە لەسیاسەتێک بۆ لیکترازندنی ئەم چینە کۆمەڵایەتیە بەرهەم …

درێژەی بابەت ... »

  لەگۆشەیەکی ترەوە, گۆڕان لەم دۆخەدا چی لە پارتی دەوێت…؟!

  دوای چەند مانگ لە سیناریۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی چاوەڕێ نەکراوی پارتی لە لایەن نەیارەکانی یەوەو، هەوڵە پیلانگێرانەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، و جێگۆرکێ لە پۆستەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، یەکسەر هەموw لایەنەکان، بەتایبەتی گۆڕان، کەوتنە خۆشحاڵی دەربڕین و هەڵپەی دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا. جا بۆ زویر نەبوونی سەرانی پارتی و بارزانی …

درێژەی بابەت ... »

کابینەی نۆهەمی حکومەت، کابینەی سەرکوت و بێمافی کرێکاران و بێبەشانی کۆمەڵگەیە!

عەبدوڵا مەحمود هەموو ئاماژەکان، ئەو راستیە بەیان دەکەن، کە حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی چ ئەوانەی دەسەڵاتیان لە رێگای زۆری هێزو پاوانی داهاتەوە، نزیک بە سێ دەهەیە داسەپاندووەو چ زوربەی حزبەکانی بەناو ئۆپۆزیسێۆن، لەسەر ئەوە کۆکن کە هەرچی زووە حکومەتێک بەهێز!! دروست بکەن و چوارساڵی ئارام فەراهەم بکەن، لە رێگای خامۆشکردنی نارەزایەتی شەقامەوە. ریشەی هەوڵێکی ئاوا یەکگرتوانەی زۆربەی حزبەکانی ناو خانەوادەی بۆرژوازی …

درێژەی بابەت ... »

بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بەسێ کەسایەتی کوردستانی تورکیا

…. دەقی وتەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەلایەن دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل رۆژی ١٥ی دیسەمبەری ٢٠١٨ تایبەت بە تومەتبارکردنی سێ کەسایەتی کوردستان بە تیرۆریست بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا، سەبارەت بە سێ کەسایەتی کوردستانی تورکیا و تۆمەتبارکردنیان بە سێ ترۆریست و تەرخان کردنی ١٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنی شوێن و جێگایان، درێژەدانی هەمان سیاسەتی ریسواو …

درێژەی بابەت ... »

هێزەکانی پۆلیس وئاسایشی سلێمانی بەرپرسن لە ئاشکراکردنی زانیاری بۆ هاووڵاتیان

…. بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٨ و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیك ناحیەی بازیان …

درێژەی بابەت ... »