و/ جەمال موحسن بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی نائاینی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئاین دروست ئه‌كات، ئاین مرۆڤ دروست ناكات. ئاین خود هوشیاریو خود هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤێكه كه یان هێشتا خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه یان دوباره خۆی وون كردۆته‌وه. به‌ڵام مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی دابڕاو (ئه‌بستراكت) نییه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهاندا بارگه‌و بنه‌ی هه‌ڵدابێ. مرۆڤ جیهانی مرۆڤه؛ واته ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵگا. ئه‌م دهوڵهتو كۆمه‌ڵگایه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان جیهانێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن، ئاین به‌رهه‌م ئه‌هێنن …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
داعشچێتی کەناڵی ئێن .ئاڕ. تی، شایەنی ڕیسواییە!
عرفان کریم: بیهێنیەوە بەرچاومان، لەدەورانی هێرشی لەشکری فاشی بەعسدا و لە جەرگەی حەملەی ئەنفالەکان لەساڵانی ١٩٨٨ دا، کە سەدان هەزار کەس ئاوارە و ماڵ‌وێران دەکران، بەدەیان هەزار کەس بێسەروشوێن و بزردەکران، کەسانێک لەکوردستان پەیدا ببن و لەژێر ناوی کاری رۆژنامەنوسی و میدیاکاریدا، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ جەلادێک و ئینسانکوژێکی بەعسیدا سازبدەن، وەک سیاسەتمەدارێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەدا بکەن و بۆ ماوەی …
درێژەی بابەت ... »وانەکانی سەرکەوتنی کۆبانێ!
عەبدوڵا مەحمود: کۆبانێ سەرکەوت. چونکە بەرگری لە ژیان، فەلسەفەی خۆراگری و راوەستانی ژنان و پیاوانی چەک بەدەست و خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ بوو. سەرکەوتنی کۆبانی رووداوێکی کەم وێنەیە لە مێژووی هاوچەرخی ئەم سەردەمەدا. دیارە ئەم سەرکەوتنە، چۆن سەرکەوتنی تەواوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە ئینسان دۆست و پێشکەوتنخوازەکان، حزب و ڕیکخراوە سیاسی و جەماوەریەکانیان و سەرکەوتنی بەرەی ئازادیخواز و دنیای شارستانییە، ئاواش شکستی بزوتنەوە …
درێژەی بابەت ... »کردەوەی تیرۆریستی ئیسلامیەکان لە دانیمارک، پەلەقاژەیەکی بێ هودەیە بۆ ترساندنی دنیای شارستانی!
شاری کۆبنهانگی پایتەختی دانیمارک دوێنی ١٤/٢/ کە هاوکات ڕۆژی دڵان بوو، کەوتە بەردەم سێ ڕووداوی تیرۆریستی، کە لە ئاکامدا دوو کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش لە خەڵک و هێزەکانی پۆلیس بریندار بوون… هێرشی یەکەم بۆ سەر کۆبونەوەیەکی فەرهەنگی بوو لە ژێر ناوی” ئیسلام، کفرو ئازادی بەیان” کە بە بانگەوازی “لارش ویلکس” کاریکاتۆریستی سویدی کە لەساڵی ٢٠٠٧ دا، وێنەی پەیامبەری ئیسلامی، …
درێژەی بابەت ... »ڕزگارکردنی کۆبانی، سەرکەتنێکی گەورەی مقاوەمەتی جەماوەری وبەرەی ئازادیخوازی!
بەدوای چەندین مانگ لەبەرگری جەماوەری، پاککردنەوەی کۆبانی لە هێزەکانی داعش راگەیەندرا. ئەمە مژدەی سەرکەوتنێکی گەورەی نەک هەر خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستانی سوریا‌و ناوچەکەیە، بەڵکو هەنگاوێکی گەورەیە لەراستای خەبات بۆ دەستکۆتاکردنی یەکجاری تەواوی کۆمەڵگای بەشەریە لەچنگی ئیسنان کوژی رەوتی ئیسلامی سیاسی، کەبڕیاریداوە لەڕیگای تیرۆر‌و جەنگ و کاولکاری و بازار فرۆشی ژنان و یەخسیرکردنی منالان و ئاوارەکردنی …
درێژەی بابەت ... »ده‌رباره‌ی هاوکێشه‌ی “دراو – کاڵا – دراو”.. لەکتێبی کاپیتاڵی مارکسدا!
به‌شی یه‌که‌م: خەسرەو سایە کڕین وفرۆشتن وئاڵوگۆڕی ملیۆنه‌ها کاڵا وگۆڕینه‌وه‌ی دراو بهکاڵاکان له‌بازاڕدا، له‌که‌مترین ماوه‌دا، وا نیشان ده‌دات که‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌رمایه‌داران له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، له‌بازاڕ وبازرگانی و کڕین و فرۆشی کاڵاکانه‌وه دێت. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕاستیه، یان ڕواڵه‌ته؟ له‌م باره‌وه مارکس له‌کتێبی کاپیتالدا ئێمه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هاوکێشه‌یه‌کی ساده‌ی ئالوگۆڕی کاڵایی وله‌وێشدا نهێنیه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئاشکراده‌کا وبه‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه …
درێژەی بابەت ... »ووتەیەک لەسەر ئارامگای مارکس!
گۆڕستانی هایگیت، لەندەن فرەدریک ئه‌نگلس ١٧ مارس ١٨٨٣ ڕۆژی ١٤ی مارس کاتژمێر چارەک بۆ ٣ سێی پاش نیوەڕۆ، گەورەترین بیرمەندی سەردەمی ئێمە لە بیرکردنەوە وەستا. تەنیا ٢ دوو دەقیقە مارکسمان بە تەنیا جێهێشتبوو، کاتێک گەڕاینەوە بۆ ژورەکە، بینیمان بەئارامی لەسەر کورسییەکە خەویلێکەوتووە. بەڵام ئەم جارەیان بۆ هەمیشە. مەرگی ئەم بیرمەندە خەسارەتێکی هێندە گەورەیە بۆ پرۆلیتاریای تێکۆشەری ئەوروپاو ئەمریکا، وە بۆ مێژووی …
درێژەی بابەت ... »جەنگی ناشێلگیرانە دژی داعش!
رێبوار ئەحمەد: داعش وەکو هێزێکی دڕندەی ئسلامی مستەحەقی تەفروتونابونە. هەر هێزێک بیەوێ شێلگیرانە ئەم کارە بکات، لەوانە ئەگەر ئەمریکای سەرکردەی جیهانی تیرۆریزمی دەوڵەتیش بێت، وە ئەگەر بەپێی مەرام و ئامانجەکانی مستەحەقی پشتیوانیش نەبێت، لانی کەم نابێ خودی جەنگەکەی سەرکۆنە بکرێت. بەڵام ئەمریکا نایەوێ ئەم کارە بکات و پێشتر باسمان کردوە، ئەو خۆی داعشی خوڵقاندوەو ئێستاش تەنها یاریەکی سیاسی بەم مەسەلەیەوە …
درێژەی بابەت ... »بۆچی وەزارەتی کار بیمەی بێ‌کاری بە کرێکارانی زەمانکراوی بێکارکراو نادا؟
حسەین ساڵح (وەستا حسەین) سالێکی تەواوە لەم هەرێمە بەبیانوی نەهاتنی بودجەومووچە لەحوکومەتی مەرکەزیەوە،حوکمەتی هەرێم تەواوی پێشینەکانی خانووبەرەوسلفەکانی کۆمپانیاکانی وەستاندووە،بەمەش زۆری لەپرۆژەکانی وەستاندووە،وەبازاڕی کاری کوردستانی نابوت کردووە،هاوکات قەیرانیکی قوڵی بۆخەڵکی کوردستان بەتایبەتی کرێکاروزەحمەتکێش دروست کردووە،هەزاران کرێکارلەکەرتی تایبەت بێکارکراو،هەرپێی ئاماری یەکێتی وەبەرهێنەران نیزیک بە[٤٠٠٠٠٠]هەزارکرێکارە،وەپێنج هەزارکارگەی بچوک وگەورە نیوەیبێکاروەستاوە،کەلەشاری سلێمانی ٨٠٠کارگەداخراوە١١٠٠٠هەزارکرێکاربێکارکراوە. ئەم ئامارانەبەشیک لەکرێکارانی بیناسازی ناگرێتەوە کەخاوەن کارێکی دیاری کراویان نییە،یان بڵێن بینای …
درێژەی بابەت ... »ژن و پیاو له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كاندا یه‌كسانن!
(ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی) پێشه‌كی: له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستاندا، ژنان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ڕووبه‌ڕووی جیاكاری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بوونه‌ته‌وه. وه‌كو هاوڵاتی یه‌كسان و مرۆڤێكی كامڵ و سه‌ربه‌خۆ چ له ناو خێزان و چ له ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌یر ناكرێن. ڕۆژانه بوون و كه‌سایه‌تی و ئازادیه فه‌ردی و مهدهنیهكانیان ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماره‌وه، تا …
درێژەی بابەت ... »