ئەرشیفی بابەتەکان

زیندانەکانی پارتی

موحسن کەریم دیمەنی ئەو باوکەی کە لە میدیاکانەوە ڕایگەیاند کە کوڕە ١٩ ساڵەکەی لەزیندانەکانی پارتیدا ئەشکەنجە دراوەو بوتڵی پێهەڵگیراوە، تەنها لەبەرئەوەی گومانیان لێکردوە کە پشتیوانی لە داعش کردبێت، ویژدانی هەر کەسێكی هەژاند کە کەمێك بایەخ بۆ مرۆڤبوونی خۆی دابنێ. وەکو باوکی گەنجەکە ووتی لەژێر ئەشکەنجەدا ناچاریان کردوە دان بە تۆمەتەکەدا بنێ کە بۆیان هەڵبەستوە، دەنا نە خۆی و نە کوڕەکەی …

Read More »

ڕاپەڕینی جەماوەری

مەنسور حیکمەت )  تێبینی: ئەم باسەی مەنسوری حیکمەت وەڵامە بە ڕەخنەی عبدللەی موهتەدی  لە مەنسوری حیکمەت و هەڵوێستی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کوردستانی عێراق. عبدللە موهتەدی لە ڕابەرانی ناسیۆنالیستی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. باسەکە لە دوو بەش پێکدێت. ڕاپەڕین بەمانا گشیەکەی و ڕپەڕین بەمانای تایبەتی. ئەم بەشەی ئێستا بڵاوی دەکەینەوە لەژێرناوی ڕاپەڕینی …

Read More »

ئێران خوێندکاران  کیماباران دەکات !

مستەفا باهیر بۆماوەی نزیکەی شەش مانگ دەچێت جەماوەری ئازادیخوازی ئێران دژ بەم رژێمە کۆنەپەرستە هاتونەتە مەیدان. بەتایبەتی دوای ئەوەی کە پۆلیسی ڕەوشت  لە ” ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ” کچێکی گەنجی بەناوی (مەهسا  ئەمینی) کە بەسەردان چوبوە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی باش نەپۆشینی حجابەوە دەگرێت و پاشان لە ژێڕ ئەشکەنجەدا دەکوژرێت. لەدوای ئەم کارە دژە ئینسانیەی پۆلیسی ڕەوشت، خەڵکی ئێران ڕادەپەرن …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٥ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

 ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٥ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٠/ مارسی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٥٥ ی ئۆکتۆبەر

Read More »

٨ی مارس، ڕۆژی ڕاوەستانەوەیە بەدژی جیاکاری و ژنئازاری، ڕۆژی توندکردنەوەی خەباتە بۆ ئازادی و یەکسانی! 

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی نیزامی سەرمایەداری، دروستکردن و پەرەدانە بەجیاکاری و ناکۆکی لەنێوان ئینسانەکاندا. هێشتنەوە و قوڵکردنەوەی جیاکاری جنسی لەنێوان ژن و پیاودا لەبواری ئابوری و سیاسی و یاسایی و فەرهەنگی و تاد. یەکێك لەو مەیدانانەی جیاکاریە کە لەلایەک بۆ پارچەپارچەکردنی ڕیزەکانی کرێکاران و لەلایەکیتریشەوە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی بۆرژوازی و کەڵەکەی سەرمایە دەستی بۆدەبرێت. بۆژوازی کوردیش وەکو بەشێکی لێکهەڵپێکراو لەگەڵ بۆرژوازی …

Read More »

بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە!

موحسین کەریم ٨ ی مارس وەکو بۆنەیەکی خەباتکارانەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بوەتە بەشێك لەمێژووی هەڵسوڕان و نەریتێکی سیاسی و جەماوەری بزوتنەوەی یەکسانیخوازی لە کوردستان. لەهەمانکاتیشدا بوەتە ئامانجێکی هێرش و پەلاماری ڕەوتە کۆنەپەرستیە دینی و ناسیۆنالیستیەکان. دژایەتی ئەوان بۆ ٨ی مارس، دژایەتیکردنیانە بۆ مافە سەرەتاییەکانی ژنان و بۆ هێشتنەوەی نایەکسانی و پلەدوویی ژنان و کۆتوبەندکردنی ئازادیەکانی ژنان. مێژووی تازەی کوردستان، …

Read More »

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خەسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزب

دەربارەی پلینۆمی ٢٦ ی کۆمیتەی ناوەندی ئۆکتۆبەر: هاوڕی خەسرەو هەروەک لەڕاگەیاندنی کۆتایی پلنۆمی ٢٦ی کۆمیتەی ناوەندنیدا هاتوە، کەپلنۆم لەڕۆژانی ١٠ و١١ی شوباتدا بەستراوە، سەرەتا ئەگەر بکرێ لەبارەی باس و بابەتەکانی ئەم پلنۆمەوە زانیاری زیاتر بدەن، هاوکاتیش بەرای ئێوە تایبەتمەندی ئەم پلینۆمە لەچی دایەو چ جیاوازیەكی لەگەڵ پلینۆمەکانی تری حزبدا هەیە؟ خەسرەو سایە: پلنۆمی ٢٦ کە بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی …

Read More »

هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد

عوسمان حاجی مارف بەراستی بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە کاتێ لە میدیاکانەوە باس لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد دەکرێت، هەر بۆیە لەسەر ئەو هەواڵەی بڵاوکرایەوە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند، بە زویی هاتنە دەنگ و هەواڵەکەیان بە درۆخستەوە. گەر هەر میدیایەک ئەم بابەتی هەڵوەشاندەوەی حکومەتی هەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغداد بەناوی ڕاپرسی خەڵکی کوردستانەوە وروژاندبێت، ئەم هەواڵەش بەفەرمی …

Read More »

بەیاننامەی حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

کۆمۆنیستەکان و پێشهاتەکانی ئێران ئامادەکاری بۆ شەڕی کۆتایی ڕاپەڕینی جەماوەری بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی کە پێی ناوەتە چوارەمین مانگی خۆیەوە، درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ناڕەزایەتیی کرێکاران، مامۆستایان و خانەنشینان، قوتابیان، ژنان و چین و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگا و ڕاپەڕینەکانی مانگی ڕێبەندانی ٢٠١٦ و تشرینی دووەمی ٢٠١٨یە. ئەم ڕاپەڕینە ململانێی چینی کرێکار و خەڵکی بێبەشی لەگەڵ حکومەتدا بردۆتە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغێک …

Read More »

چالاکیەکانی ڕیکخراوی دەرەوە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە

کەنەدا:پیرۆزە ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان ژن، ژیان، ئازادی کۆمیتەی رێکخستنی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە شاری تۆرنتۆ/ کەنەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بەرزرادەگرێت: بەشی یەکەم: وتار و شیعر و پەخشان وتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وتاری Yolanda McClean, Regional Vice-President, Ontario، جێگری یەکێتی گشتی فەرمانبەرانی کەنەدا. هوما ارجومند: بەرپرسی کەمپینی نێونەتەوەیی لە پێناو سیستەمێکی سکولاری خوێندنگاکان …

Read More »