لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنهیهكی دەست کۆمسیۆنی کاروباری کرێکارانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەوتووە، هەریەك لە کومپانیاکانی خالید شینکی، شکار، بیڤار گارکس، ئۆرانۆس، گەردین و هەرێم، بەهۆی پێنەدانی سلفەی مانگانەوە لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە، بڕیاری ڕاگرتنی کاریان راگەیاندوە و مۆڵەتی ٧ ڕۆژیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەڵامدانەوە و سەرفکردنی سلفەکانیان. بەپێچەوانەشەوە تەواوی کاری پرۆژەکانیان ڕادەگرن. لە بەشێك لە ڕوونکردنەوەکەی کۆمپانیاکاندا هاتووە، کە …
درێژەی بابەت ... »بەیاننامەکان!
نا بۆ جیهانێکی میلیتارستی، نا بۆ جەنگ!
بەیاننامەی هەر سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی حیکمەتیست/ خەتی ڕەسمی بە زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی کوردی نا بۆ جیهانێکی میلیتارستی، نا بۆ جەنگ! دوای چهند مانگ له پڕوپاگهندهی جهنگی و جوڵهی سهربازی ڕوسیا و ناتۆ و كوتانی تهپڵی جهنگ لهلایهن میدیای ڕهسمی بۆرژوازیهوه، سهرئهنجام هێرشی ڕوسیا بۆ سهر ئۆكرانیا، كه ترسێكه و …
درێژەی بابەت ... »بەرز و بەڕێز بێت ٨ی مارس، ڕۆژی ڕاوەستانەوە بەدژی جیاکاری و ستەمکێشی ژنان!
نیزامی سەرمایەداری لەپێناو بەدەستهێنانی هەرچی زیاتری قازانج و کەڵەکەی سەرمایەدا، جیاکاری ڕەگەزی و ستەمی سەر ژنانی کردۆتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی سیستەم و دەسەڵاتەکەی. چینی دەسەڵاتدار و حوکمەتەکەی لە کوردستان، بە هەمانشێوە ئەم جیاکاری و ستەمەی سەر ژنانی لەهەموو بوارەکانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و یاساییدا، بەقێزەونترین شێوە برەو پێداوە. ژنانی کوردستان لەڕویی کۆمەڵایەتیەوە، بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتی پیاوسالاری …
درێژەی بابەت ... »دواخستنی موچەی مانگانەی کرێکارانی ژینگەپارێز، هیچ پاساوێکی خاوەن کۆمپانیاکان هەڵناگرێ!
کرێکارانی ژینگەپارێز چ ئەوانەی لە کومپانیاکانی کەرتی تایبەت کاردەکەن و چ ئەوانەش کە لەسەر میلاکی شارەوانیەکانن، سەرەڕای ماندووبون و خزمەتێکی گەورە کەپێشکەش بەکۆمەڵگای دەکەن، موچەیەکی یەکجار کەم وەردەگرن کەهەرگیز لەئاست بژێوی ژیانی ڕۆژانە و کارێکدا نییە کەئەنجامی دەدەن، بەڵام ئەوە خاوەن کۆمپانیاکان و شارەوانیەکانن، کە بەبیانونی دواخستنی سلفەو نەبونی پارەی پێویست لەبانکەکاندا، کێشەیەکی کەورەیان بۆ کرێکارانی ژینگە پارێز پێکهێناوەو موچەکانیان …
درێژەی بابەت ... »وەڵامی خەڵکی ناڕازی بە کێشمەکێشی کۆنەپەرستانەی لایەنەکان لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی، پەرەدانە بە بزووتنهوهی جەماوەری لە پێناو ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەدا!
پاش کۆتایهاتنی بەناو هەڵبژاردنە ڕیسواکەی پەرلەمانی عێراق، هەراوهوریا و کێشە و ململانێی لایەنە قەومی و ئیسلامیەکان، لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت، فەزای کۆمەڵگای داگرتوە. لەم کێشمەکێشەدا هەم بازاڕی سات و سەودا و هەم پیلانگێڕی و هەڕەشە و هاوپەیمانی کۆنپەرستانە، هەموو سنورێکی بەزاندوە و هەم بازاڕی کڕینی دەنگی ئەندام و کتلە پەرلەمانیەکان و …
درێژەی بابەت ... »دەبێ دەستبەجێ و بێ قەیدوشەرت گیراوەکانی پیرەمەگرون ئازاد بکرێن!
ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆ و وێنەی دانپیانانی چەند لاوێکی پیرەمەگرونی بە بەرگی پرتەقاڵیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە تۆمەتبارکراون بە هێرش بۆسەر موڵک و ماڵی گشتی. ئەو رەفتارەی ئاسایشی سلێمانی و بڵاوکردنەوەی وێنهی ئهو لاوانه بە بەرگی تۆمەتبارانی زیندانی گوانتیمالاوه، نیشانەی ترس و نیگەرانیە لە لاوانی توڕەو ناڕازی و هەوڵ و پەلەقاژەیەکی ناکامە بۆ ترساندن و تۆقاندنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری و پاشەکشەپێکردنی. هەروەها سوکایەتی …
درێژەی بابەت ... »ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بە زمانەکانی کوردی و فارسی کوردی ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی دیسەمبەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆرینەی ڕەها نوێنەرانی کۆنگرە کە لە ڕێکخستنەکانی حزب لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات و بە بەشداری شاندێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری و جەماوەری و کەسایەتی سیاسی، کە …
درێژەی بابەت ... »دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیەکان ڕاناگرێت
ماوهی چهند ڕۆژێكه خوێندكارانی زانكۆ و پهیمانگاكان له درێژهی ناڕهزایهتیهكانیاندا، چهند شهقامێكی سهرهكی له سلێمانی دهگرن و لهناو زانكۆكان و بهردهرگاكانیاندا كۆبوونهوه و خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی ئهنجام دهدهن بۆ پێداگری له خواستەکانیان. بهڵام دهسهڵاتدارانیش له بری وهڵامی ڕۆشن و یهكجارهكی به داوا ڕهواكانی خوێندكاران، خۆپیشاندهران بڵاوه پێدهكهن و بۆ جارێكی تر چهندین كهسیان له خۆپیشاندهران و کەسانی ناڕازی كه بۆ …
درێژەی بابەت ... »دەبێ دەستبەجێ وەڵام بەداخوازیەکانی خوێندکاران بدرێتەوە و دەستگیکراوەکانیش ئازاد بکرێن
بۆ ماوەی سێ رۆژ خرۆشانی سەراسەری خۆیندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان سەرتاپای کۆمەڵگای کوردستانی خستە ژیر کاریگەریی خۆیەوە. خوێندکاران بۆ خواستی گیڕانەوەی دەرماڵەو باشکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیەکان، کە ماوەی ٧ ساڵە بە پاساوی جۆراجۆرەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لێیان زەوتکراوە، شەقامەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان کردە مەیدانی بەرەنگاری و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنی و میلیشیاکانی حزبە دەسەڵاتدارەکان، کە بەشێوەیەکی دڕندانە …
درێژەی بابەت ... »ناڕەزایەتی خوێندکاران بۆ خواستەکانیان ڕەوایە و نابێ بهێڵین بەتەنها بمێننەوە!
ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکانی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و سەر شەقامەکانیان گرتووە. خوێندکاران وێڕای داوای دەرماڵەکانیان، خواستی باشبوونی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستی سوتەمەنی و ئاو و کارەبا ئەکەن. ئەمەش سادەترین ئەرکێکە کە ئەبێ دەسەڵاتداران، لە ئەستۆی بگرن و وەڵامی بەکردەوەی پێبدەنەوە. بەڵام ئەوە حکومەت و دەزگا سەرکوتگەرەکانیەتی کە لەجیاتی گوێگرتن …
درێژەی بابەت ... »