وێنە

ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران ومامۆستایان، بەرهەقە وخواستەکانیان خواستی هەموو خەڵکی کوردستانەو پێویستە بەتەواوی تواناوە پشتگیریان لێبکرێت!

نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەک لە مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر، وه‌ك ناڕه‌زایییەک ‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌و خراپى بژێوى ژیانیان، لەبەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری سلێمانی خیمەیان هەڵداوە و بەشێکیان مانیان له‌خواردن گرتوه. وەک پشتیوانیەکیش بۆ ئەم ناڕەزایەتیەی مامۆستایان وفەرمانبەران،  ڕۆژانە بە سەدان هاوڵاتی سەردانی خێمەی مانگرتوەکان دەکەن و  هاوکات لە ناوچەی شارەزور و دەڤەری ڕاپەرین، مامۆستایانی ناڕازی، لەکۆبونەوەی جەماوەری و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکانیاندا، هەم ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر …

Read More »

خۆپیشاندانی خەڵکی ئازادیخوازی سوریا تروسکاییەك لەناو سیناریۆی کۆنەپەرستانەی باڵەکانی بۆرواژیدا!

ئەمڕۆ ٢٠ی دێسەمبەر، هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان لەسەر بانگەوازی “کۆمەڵەی لاوانی مەدەنی” لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبونەوەو خوازیاری دەوڵەتێکی عەلمانی و مەدەنی بوون کە مافەکانی ژنان و مناڵ و سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا دەستبەربکات. خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوەی بوون کە سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا بەدەر لە پێناسەی نەتەوەیی و دینیان مافەکانیان لە سوریای داهاتوودا پارێزراو بێت. خۆپیشاندەراب بەدەنگێکی دلێرەوە …

Read More »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی شەڕو بارگرژیەکانی سوریا!

لەچەند رۆژی ڕابردوودا میلیشیا ئیسلامیەکانی “بەرەی رزگاری شام” و “سوپای نیشتمانی سوری”، لە پارێزگای ئیدلیب، هیرشێکی فراوان وکتوپڕیان دەست پێکردو ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوڕی رۆژئاوای سوریا، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئێستاش بەرەو ناوەراستی سوریا و دیمەشقی پایتەخت لەپێشرەویدان. بەمەش ئاگری جەولەیەکی تری شەرو ماڵویرانی، کوشتن وئاوارەیی بەکۆمەڵ، ڕوبەڕوی خەڵکی سوریا کراوەتەوە. لەماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تا ساڵی …

Read More »

هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و دووڕوویی ناسیۆنالیزمی کورد!

هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بە پاساوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، یەکێکه‌ لە ئاماژەکانی توندبوونەوەی فەزای جەنگ و میلیتاریزمێک کە حکومەتە فاشیستەکەی ناتانیاهۆ، بەپشتیوانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و سەربازیەکانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگه‌ی عیراقی له‌به‌رده‌م ڕاكێشان بۆ ناو شەڕێکی ماڵوێرانکەر داناوە. لێدوانەکانی “ماسیۆ میللەر”، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بە چاوپۆشیکردن لە …

Read More »

بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، کوشتنی خەڵکی بێبەشی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، بە نوێترین چەکی سەردەم و کوشتنی بەکۆمەڵ لە زەوی و ئاسمانەوە، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیله‌وه‌، بەهاوکاریو پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هێشتا درێژەی هەیە. ئەمڕۆ هیچ شتێک لە کەرتی غەززە …

Read More »

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان، دەوڵەتان و دامەزراوە جیهانیەکانەوە، جارێکی تر پرسی ژنان و ئەو توندوتیژی و جیاکاریەی ڕووبەڕووییان بۆتەوە، دەکەنە جێگای باسی میدیاکان و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر. بەڵام خودی ئەم ڕۆژە بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە ژنان لەسایەی سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازی و یاسا و نەرێتە باڵادەستەکانیدا، …

Read More »

خرۆشانی جەماوەری لە شارەکانی ئێران دژی رژێمی  جمهوری ئیسلامی

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی: ئۆکتۆبەر: خرۆشانی جەماوەری ژنان و لاوان و خەڵکی ستەمدیدەی ئێران، کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی تەقیەوە، نزیک دەبیتەوە لە دومانگ و رۆژبەرۆژ فراوانتر و توندتر دەبێتەوە، رژێمی ئیسلامی بەهەموو شێوەیەك لەهەوڵی کپکردنەوەو سەرکوتکردنیدایە، بەڵام بەردەوامبوونی بۆ ئەم ماوە زۆرە، ئەوە نیشان دەدات کە رژێم توانای سەرکوتکردنی ئەم خرۆشانەی نەبێت! بەبڕوای ئێوە هۆکاری ئەوە …

Read More »

لەپێشوازی یەکی ئایاردا

Read More »

چالاکیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپێشوازی ئایاردا!

لەپێشوازی یەکی ئایاردا ! راگەیاندنی ژمارە یەک بەمەبەستی پێشوازی کردن لە یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار ئەمڕۆ ٢٢/٤/٢٠٢٢ تیمێک لەڕێکخستنەکانی حیزب، لەجەولەیەکدا بۆ شارو شارۆچکەکانی (زەرایەن، هەلەبجە، سیدسادق، خورمال، هەلەبجەی شەهید) هەستان بە هەڵواسین و بلاوکردنەوەی دەیان لافیتەو پۆستەری تایبەت بە یەکی ئایار و بڵاوکردنەوەی ژامرەیەک لە بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار لەم شارانەدا، کە بوە جیگای پیشوازیەکی گەرمی خەلک و کەسانك دەیانگوت ئەگەر …

Read More »