بزوتنەوەی گۆڕان و کوێخا ڕەسو

عەبدوڵا ساڵح

لە هەندیک لە ناوچەکانی کوردستان سەردەمی دەرەبەگایەتی، ئاغای دێ بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانی کوێخای هەبووە ، کوێخا کەسێکی دەمڕاست و داردەستی ئاغا بووە و فەرمانەکانی ئەوی بەسەر جوتیارەکاندا سەپاندوە وەک بێگار و سەرانە ….هتد . زۆر جار جوتیاران سمیڵی کوێخایان چەور کردوە تا لەشەڕی ئاغا بیان پارێزی. هەرکات کوێخا فەرمانی ئاغای کتومت ئەنجام نەدابێ لەکوێخایەتی خراوەو لابراوە .

لەیەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کوێخا ڕەسویەک هەبووە ئاغا زۆر لێی ڕازی نەبوە و لە کوێخایەتی خستوە . دەڵێن دوای ئەو لە سەرکار لابردنەی خەڵکی ئاوا بانگیان دەکرد : مام ڕەسو، واتە کوێخا نەماوی ، ئەویش لە وەڵامدا دەیگوت : وەی گیانی مام کوێخای !!

بزوتنەوەی گۆڕانیش خەریکە بەدەردی کوێخا ڕەسو بچێ .

ئەمڕۆ لە کوردستان سیستەمێک هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ناوی پارتی و یەکیەتیە ، ئەم سیستەمە دوو جومگەی سەرەکیان لەدەست دایە پارەو قودرەت ، هەموو دەزگا رەسمی و غەیرەرەسمیەکانی کوردستان هەر لە پەرلەمانەوە بگرە تا دەگاتە ، وەزارەت ، پێشمەرگە ، بازاڕ ، مزگەوت ، قوتابخانە …هتد هەمووی دەبێ لە خزمەت ئەو سیستەمەدابن دەنا بەدەردی کوێخا رەسو دەچن، کەچی تازە بە تازە گۆڕان خەریکی پێشکەش کردنی پرۆژەی چاکسازیە !!

لەڕاستیدا پڕۆژەی چاکسازی بەبوونی ئەو دوو هێزە و سیستمەکەیان جگە لە خۆشخەیاڵی ناتوانێ هیچی دیکە بێت.

25 / 2 / 2016

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *