رۆژی 8 مارس له‌له‌نده‌ن، له‌لایه‌ن رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه، کۆڕێک بۆ هاوڕێ خه‌سره‌و سایه سازدرا، به‌ناونیشانی ” کوردستان، ڕێشه‌کانی قه‌یرانی ئێستا‌و رێگاچاره‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان”. کۆڕه‌که له‌لایه‌ن نوری به‌شیره‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، دوای پیرۆزبایی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژنان له‌ئاماده‌بوان و هه‌موو ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز و ئازادیخواز له‌جیهاندا، ئیشاره‌ی به‌وه‌دا که‌هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و ئه‌زمه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ک که‌هه‌یه، له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه شتێک جگه له‌هێزی میلیشیای ئه‌حزاب به‌عنوانی حکومه‌تی و په‌رله‌مان نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی ئیدعای بونی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیان ده‌کرد خۆیان تێ‌یان هه‌ڵداو ئه‌و هه‌لومه‌رجه، نیشانه‌ی نه‌توانینی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی کورده له‌سه‌ره‌وه‌و له‌خواره‌وه‌ش خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش به‌و هه‌لومه‌رجه رازینین داواکاری و خواستیان هه‌یه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی فراوانیان ده‌ستپێکردوه.
له‌به‌شی یه‌که‌می کۆڕه‌دا؛ هاوڕێ خه‌سره‌و سایه، بەوردی لایەنە سەرەکەیەکانی بارودۆخی ئێستای کوردستان و بنبەستی ده‌سه‌ڵاتی خستە بەرباسەوە ولەم پیوەندەشدا، لەسەر رۆڵی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئێستای کوردستان راوەستاو سەرنجی لەسەر پلاتفۆرمی هێزەکان و نەخشە رێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانی دەبڕی. هەروەها لەروانگەی تێوەریەوە باسی سه‌رهه‌ڵدان و جێگا‌و رێگای بۆرژوازی کوردی وەک چینێک که‌له‌باوه‌شی بۆرژوازی عێراقیدا سەریهەڵداوەو په‌روه‌رده بووه و بەم هۆیەشەوە ئامانجی بەشداری کردن بووە لەدەسەلاتی مەرکەزیدا. لەگۆشەیەکیتردا سه‌باره‌ت به ناوەڕۆک ولایەنەکانی ئە‌و ئه‌زمه ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیەی کەبەرۆکی بەدەسەلاتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی کوردستانی گرتوە دواو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی که‌هه‌یه، شیکردنه‌وه‌ی چینایه‌تی و دروستی بۆکرد، جێگا‌و رێگای هه‌ریه‌که له پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان وحزبە ئیسلامیەکان ومامەڵەیەن لەگەڵ دۆخەکە و سەڕەرای جیاوازی نێوانیان لەسەر هاوبەشبوونی هەموو ئەم حزبانە لەسەر ئامانجی پاراستنی دەسەڵاتو ڕزگارکردنی بەقازانجی چینی بۆرژوازی‌و بازاڕی سەرمایەو تاڵانیان پێداگری کرد .
لەبارەی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستاشەوە، ئیشاره‌ی بەوەدا کە ئەمە ناڕه‌زایه‌تی و جوڵانەوەی بەرهەقی برسیه‌کانی کوردستانە، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشانه بۆ بژێوی ژیان و شیری مناڵ و جیاوازی هه‌یه له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی 17 شوبات که‌له‌ژێر کاریگه‌ری راپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بیدا سەری هەڵدا. ئەم دەورەیە لەناڕه‌زایه‌تیەکان، ڕاستەوخۆ هەڵقوڵاوی جیاوازیە چینایەتیەکانو ئە‌و قەڵشتەیە کەلە نێوان ژیانی زۆرینەی کۆمەڵگاو چینی دەسەڵاتدارو سەرمایەداراندا دروست بووە وناڕەزایەتی وداخوازی کرێکاران، مامۆستایان، ژنان، کارمه‌ندان، لاوان و قوتابیان لەخۆدەگرێ . پێشرەوی ئەم جوڵانەوەیە بەندە بەچونەسەری ئاستی ڕێکخراوبون وپێکهینانی شوراکانی گەرەک وکارگەو زانکۆ وناوەندەکان وهەڵبژاردنی نوێنه‌ران و بەدەستەوەگرتنی کاروباری ئەم شوێنانە، هاوکات گرێدانەوەی خەبات بۆ بەدەستهێنانی داخوازیەکان بەخەبات بۆ یەکلاییکردنەوەی دەسەڵاتی ئێستا‌و وەڵانانی دەسەلاتدارێتی حزبە ناسیونالیستەکانی ئێستا.
له‌به‌شی دوه‌می کۆڕه‌که‌دا، خه‌سره‌و سایه وه‌ڵامی به‌پرسیارو سه‌رنه‌جه‌کانی ئاماده‌بوان دایه‌وه‌و کۆڕه‌که ش پاش زیاتر له دووکاتژمێر و به‌به‌شداری ژمارەیەک لەکەسایەتیو دانیشتوانی شاری له‌نده‌ن کۆتایی هات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رێکخراوی به‌ریتانیا
9/3/2016