ئێوارە کۆڕێك تایبەت بە “لێکدانەوەی قەیرانەکانی کوردستان لەبەر رۆشنایی تیۆری قەیرانی مارکس”دا لە پاڕیزگای هەڵەبجە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧-٤-٢٠١٦ کۆڕێکی فکری بۆ موحسین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن “کتێبخانەی هەژار موکریانی”یەوە سازکرا. موحسین کەریم لە چوار تەوەرەدا باسەکەی خۆی پێشکەش کرد ، کە بریتی بوون لە:

  1. کورتەیەك سەبارەت بە تیۆری قەیرانی مارکس، کە تیایدا ئاماژەی بە هۆکاری سەرەکی لە روداونی قەیرانی ئابوری لە کۆمەڵگای سەرمایەداری دا کرد بەوەی بەهۆی چڕبەستنەوەو کەڵەکەی سەرمایەوە بەردەوام مەیلی رێژەی قازانج بەرەو خوار دەچێت و لەئاکامی ئەوەوە سەرمایە تووشی قەیران دەبێت.
  2. تەوەرەی دوەم بریتی بوو لە باسکردنی قەیران لە ووڵاتانی ژێردەستەی ئیمپریالیزم، بە سود وەرگرتن لە باسی مەنسور حکمەت دەربارەی سەرمایەداری لە ووڵاتانی ژێردەستە. لەو بەشەدا ئاماژەی بەوە کرد کە قەیران لەم ووڵاتانەدا بەشێوەیەکی سەرەکی بریتیە لە کاردانەوەی قەیرانی سەرمایەی ئیحتکاری لە ووڵاتانی ئیمپریالیستی و لەئاستی بازاڕی جیهانی دا کە سەرمایەی ئیحتکاری تیایدا باڵادەستە.
  3. لە تەوەرەی سێهەم دا ئاماژەی بە جێگاورێگای دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی کرد لە ووڵاتانی ژێردەستە لەپاراستنی پەیوەندیە ئابوری و سیاسیەکان سەرمایەداری، و وەکو نوێنەرانی سەرمایەی ئیحتکاری‌و دەوری لە هێشتنەوەی هەلومەرجی کاری هەرزان و قازانجی سەربار( زێدە قازانج) ی ئیمپریالیستی. 4. لە تەوەرەی چوارەمدا باسی لە قەیرانی ئابوری لە کوردستان کرد وەکو قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری لە ووڵاتێکی ژێردەستە. هەروەها ئاماژەی بە هەندێ زانیاری کرد لەوبارەوە چ وەکو گەشەو رەونەقی لە ئابوری هەرێمی کوردستاندا و چ وەکو ئاکامەکانی قەیرانی ئابوری. هەر لەو تەوەرەیەدا ئەوەی خستەروو کە قەیران و بنبەستی سیاسی هێزەسیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و کێشەو ململانێکانیان رەنگدانەوەی قەیرانی ئابوری و بنبەستێکە کە بۆرژوازی کورد تێی کەوتوە نەك بە پێچەوانەوە کە ئەو هێزە ساسیانە بانگەشەی بۆدەکەن و دەیانەوێ خەڵك لە جەوهەری کێشەکە دوور بخەنەوە.

دواتر دەرگای گفتوگۆ لەسەر بابەتەکان کرایەوەو ژمارەیەك لە بەشداربووان پرسیارو سەرنجەکانی خۆیان خستەروو وە لەلایەن موحسین کەریمەوە وەڵام بە پرسیارو سەرنجەکان درایەوەو دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێك کۆڕەکە کۆتایی هات. شایانی باسە ئەیوب حەسەن کۆڕەکەی بەڕێوە دەبرد.

راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٧-٤-٢٠١٦

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *