له چوارچێوه‌ی چالاکیه‌کانی حزب بۆ به‌رز ڕاگرتن و یادکردنه‌وه‌ی رۆژی یه‌کی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار ، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ، چه‌ند چالاکیه‌کی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا، که بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
له پێشوازی یه‌کی ئایاردا، ڕۆژی 17_04_2016 كۆرێکی فیکری بۆ هاوڕێ محسن کریم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزب، له ژێرناونیشانی ( لێكدانه‌وه ى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم له به ر ڕۆشنایى تيورى قەیرانی ماركس) له کتێبخانه‌ی هه‌ژار موکریانی له شاری هه‌ڵه‌بجه، سازدرا.هه‌روه‌ها ئێوارەی ڕۆژی23_04_2016وەکو بەشێك لە چالاکیەکان بۆ پێشوازی لە یەکی ئایار، لە کتێبخانەی گشتی لە شاری کەلار، ئێوارە کۆڕێك بۆ موحسین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی ئازادیخوازی شارەکەوە سازکرا. کۆڕەکە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر رۆشنایی تیۆری قەیرانی مارکس دا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی چەپ و سۆشیالیست‌و مارکسیست ئامادەی کۆڕەکە بوون.
ڕۆژی 27_04_2016 تیمێک له هاوڕێیانی حزب له‌کۆمیته‌ی سلێمانی ، دروشمه‌کانی حزب که له‌سه‌ر لافیته نوسرابوون، له‌ناو شاردا‌و له چه‌ند شوێنێکی گشتی وڕێگای سه‌ره‌کیه‌کان و له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌کاندا هه‌ڵواسی. دروشمه‌کانیش بریتی بون له‌مانه،( هێزی چینی کرێکار لە یەکگرتن و رێکخراوبوونیدایە) (یه‌کی ئایار رەمزی خەباتی چینی کرێکارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرمایەداری) (ڕاگرتن و گلدانەوەی کرێ و موچەی کرێکاران و فەرمانبەران بەهەر بیانویەکەوە بێت قەدەغەیە) (بۆ پێشەوە بەرەو سەپاندنی یاساکارێکی پێشرەو و هاوچەرخ) (ڕەخساندنی هەلی کاری یەکسان بۆ ژنان و پیاوان ).
ئێواره‌ی ڕۆژی 28_04_2016 له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری قوربانی کار، رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان کۆبونەوەیەکی سازدابۆ رێزگرتن لە ژیانی قوربانیانی چینی کرێکار. هاورێیانێکی حزب و دۆستانی حزب بەشداریان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کرد.هاوڕێ محسن که‌ریم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی. باسی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، له‌وته‌که‌یدا باسی له‌وه کرد، کە بەپێی راپۆرتی رێکخراوی بیناسازی ساڵانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کرێکار لە دنیادا گیان لەدەست دەدەن.. هه‌روه‌ها ووتی، کە لەجەنگی یەکەمی جیهانی و دوەمدا تەنها بەقەدەر ٣-بۆ ٤ ساڵ مرۆڤ کوژرا… کارەساتێکی مرۆیی بوو… ئێستاش لە زەینی کۆمەڵگای بەشەریدا دەنگ دەداتەوە… بەڵام ئەم جەنگە دژی کرێکار زۆر لەو جەنگە جیهانیانە خەتەرناك ترە، هه‌روه‌ها باسی لەوە کرد ئەگەر باری خراپی ژیان و گوزەرانی کرێکار و مەسەلەی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کرێکار بخەینە سەر ئەو ئامارە ئەوکاتە دەردەکەوێت کە ساڵانە رەنگە دووقاتی ئەو ئامارە ببنە قوربانی قازانجپەرستی سەرمایەداران،..
هەروەها تەئکیدی لەوە کرده‌وه کە هێزی بۆرژوازی لەوەدایە کە ئێمە نارێکخراوین… بەشێکی خۆمان بوینەتە پارێزەری بۆروژازی… بۆیە چینی کرێکار پێویستی بەوەیە کە لەرووی جەماوەری و حیزبیەوە رێکخراوی خۆیان دروست بکەن… رێکخراوی جەماوەری و حیزبی بۆ کرێکاران مەسەلەیەکی حەساسە و هۆکارێکە بۆ پاراستنی کرێکار‌و و هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕ لە ژیانی خۆیاندا بەرەو دنیایەکی باشتر.
ڕۆژی شەممە، 30ی نیسانی 2016 تیمێک لەهاوڕێیانی کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ،بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە. هەستان بەدانانی مێزکیتابێک له به‌رده‌م باخی گشتی له شاری سلێمانی، سەرەڕای وتنەوەی دروشمەکانی یەکی ئایار، له ڕێگای بلندگۆوه، هاوکات بەسەدان بەیاننامەی حیزب کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی چینی کرێکارانەوە نوسراوبوو به نێو خه‌ڵکیدا، بڵاوکرانەوە.
ڕۆژی 1 یه‌کی ئایار، بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه، مه‌راسیمێک له فولکه‌ی عه‌قاری له‌شاری سلێمانی به‌رێوه چوو، ئه‌م مه‌راسیمه به‌به‌شداری چه‌ندین حزب وڕێکخراو و که‌سایه‌تی چه‌پ وسۆسیالیست وکرێکاریی و جه‌ماوه‌رێکی فراوان ، و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی مه‌راسیمی 1 ی ئایار مه‌راسیمه‌که به‌ڕێوه‌چوو، له‌م مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین ووتار سه‌باره‌ت به گرفت وکێشه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی وسیاسه‌تی وێرانکاریی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌تی ناعه‌داله‌تی ئه‌حزابی بۆرجوازی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش کران، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر زه‌روره‌تی یه‌کگرتن وڕیکخراوبوونی چینی کرێکاری کوردستان کرایه‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیانێکی باشتر، ئه‌و ڕێکخراو وده‌ستانه‌ی که به‌شداریان کرد وتاریان پێسکه‌شکرد بریتیبوون له ( ده‌سته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک) و (ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له‌کوردستان) و(سه‌ندیکای کرێکارانی بیناسازی) و( لیژنه‌ی مه‌راسیمی ئایار) و چه‌ندین وتاری دیکه له‌لایه‌ن که‌سایه‌تی و فه‌عالینی جه‌ماوه‌ری وکرێکاریه‌وه، هه‌روه‌ها چه ندين دروشمى كرێكاریی و سرودى تێدا خوێنرايه‌وه.شايانى باسه حيزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، يه كێك بوو له و لايه نانه‌ى كه به جديه‌وه پشتيوانى و هاوكارى ليژنه‌که بوو، وه هاورێیان و دۆستانى حيزب به شدارى به رچاويان تێدا كرد.
سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
10_05_2016