مانگرتنەکانی ئەمڕۆ ١٣ی مارسی ٢٠١٧ لە زۆرێک لەشارەکانی ئینگلتەرە

ئامادەکرن: سالار حمەسەعید:
مانگرتنی ٣٣ تۆڕی گەورەی هێڵی شەمەندەفەری شوێنە جیاجیاکانی ئینگلتەرە

هێڵی شەمەندەفەری (مێرسی ڕەیڵ) هەوڵەکانی لەدادگا بۆ ڕاگرتنی مانگرتن بێ ئاکام مایەوە
مانگرتنەکانی ئەم سێ هێڵە:
هێڵی نۆرذەرن ڕەیڵ
هێڵی مێرسی ڕەیڵ
هێڵی سەذەرن ڕەیڵ
کرێکارانی ئەو هێڵانە ترسیان خستە دڵی سەرمایەدارانەوە ئەویش بە ئیفلیج کردنی ئەو هێڵانە کە ناچاری کردوون ئەم مانگرتنانە بە “بە شێتی مانگی مارس” ناوزەدکەن کە زەربەی لە ملیۆنێک گەشتی رۆژانە داوە هەر ئەمڕۆ ١٣ی مارس بەهۆی مانگرتنەکانەوە.
گاردیان دەنووسێ: مانگرتنەکانی هێڵی شەمەندەفەر زەربەدەدات لە هامووشۆکەران وهاتووچۆکەرانەوە لە باکووری ئینگلتەرە و مشتوومڕ ونیزاعەکانی (سەذەرن) بڵاودەبیتەوە بۆ شوێنەکانی تریش.
سەندیکای (ئار ئێم تی) ٢٤ سەعات مانگرتنیان ڕاگەیاند لە ناڕەزایەتی بە ئەوگۆڕانکاریانەی کە بەسەر کارەکانیاندا دێت.

مانگرتنەکان کاریگەری دادەنێ بەسەر خزمەتگوزاریەکانی قیتارەکان لە تەواوی ئینگلتەرە. مانگرتنەکان لەسەر رۆل و دەور وبەرپرسیاریەتیەکانی پاسەوانەکانی سەر تۆری شەمەندەفەرەکان کە بڵاوبوونەتەوە لە (سەذرن ، نۆرذەرن و مێرسی ڕەیڵ)
زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتی قیتار ئەمڕۆ هەڵوەشێنرایەوە (ئیلغاکرایەوە) بەهۆی مانگرتنەکانی ئەمڕۆ وە.
ئەم مانگرتنانە قەرارە نیوەی گەشتەکان هەڵوەبشێنێتەوە لە تۆرەکانی (نۆرذەرن و مێرسی ڕەیڵ) ئەگەرچی تۆری شەمەندەفەرەکانی (سەذرن) دەڵێ کە ٩ قیتار گەشتەکانی ئەنجام دەدات لە هەر ١٠ قیتارێک.
بەپێ ی زانیاریەکانی (تەیمزلینک رەیل وەی) لە ٨٧%   گەشت وخزمەتگوزاریەکانی (سەذرن) ئەنجام دا لە مانگرتنەکانی جاری پێشوودا کەلە ٢٢ی مانگی شوباتدا کرا.
مانگرتنەکانی ئەم جارەی تۆڕەکانی هێڵی شەمەندەفەری مێرسی ڕەیڵ و نۆرذەرن ڕەیڵ ناڕەزایەتیە بەرامبەر بە ڕەوشی سەلامەتی وئەیمنی کارکردنی شەمەندەفەرەکان .
لە کۆی ٣٠٠،٠٠٠ گەشتی رۆژانەی تۆڕی (نۆرذرن ڕەیڵ) لە٦٠٠% گەشتەکان ناکرێن وکانسل(ئیلغا) دەکرێنەوە بەهۆی مانگرتنەکانەوە. وە زیاتر لە ٥٠%  گەشت وخزمەتگوزاریەکانی (مێرسی ڕەیڵ) ئیلغا وکانسل دەکرێنەوە کە رۆژانە ١١٠ هەزار گەشت دەکات. وە نیسبەتی لە١٠% ی (سەذەرن ڕەیڵ) کە رۆژانە ٦٠٠ هەزار گەشتە کانسل (ئیلغا) دەبێتەوە.
سەندیکای ئار ئێم تی دەڵێ: هێنانی سیستەمی دەرگای ئۆتۆماتیکی بۆ ئەو هێڵانەی برایتن، لەندەن، مانچستەر، نیوکاسڵ، لیڤرپوڵ و پشت بەستن تەنها بە شۆفێری قیتار بێکاربوونی ئەو ڕێنماکەران وپاسەوانەکانی لێدەکەوێتەوە هەروەها سەلامەتی سەرنشینەکانی قیتارەکان دەکاتە مەترسییەوە بەتایبەتی ئەوانەی کێشەی جمووجوڵ و پەککەوتەیی یان هەیە. سکرتێری گشتی میک کاش دەڵێ: قیتاری بە تەنها شۆفێر گەڕانەوەی کاتژمێرە بۆدواوە بەڕووی مافەکانی پەککەوتەکان وخاوەن پێداویستی تایبەت و بەتەمەن گەورەکان.
هێڵی شەمەندەفەری (نۆرذەرن ڕەیڵ) دەڵێ: ئار ئێم تی هەڵەبوون بە پەنابردنیان بۆ مانگرتن، لەبەرئەوەی لە قوناغی سەرەتادا بوو. هەروەها دەوترێ کە ئەم مانگرتنانەی هەردوو هێڵی نۆرذەرن و مێرسی رەیڵ حەرەکەتێکی پێشگیری (پری ئێمتڤ) بوو لەلایەن سەندیکای (ئێم ئار تی) ەوە ئەگەرچی بۆ چەندساڵی داهاتووش لەو دووهێڵەدا چاوەڕوانی گۆڕانکاری لەدەورو ڕۆڵی پاسەوان چاودێریوانانی پلاتفۆرمەکان ناکرێ، بەلام ئەمە تەنها کارێکی خۆپارێزی یە.
هەفتەی پێشوو دادگا ڕەتی کردەوە کە مانگرتن قەدەغە بکات لە  کرێکاران وشۆفێرانی ئەو هێڵانە پاش ئەوەی مێرسی ڕەیڵ داوای یاسایی تۆمارکردبوو.

میترۆی ١٣ی مارسی ٢٠١٧
گاردیانی ١٣ی مارسی ٢٠١٧
ئەم هەوالە بەدەستکاریەوە: سالار حمەسەعید

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *