ناڕەزایەتی مەحکومکردنی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی موسڵ

لەبەریتانیاو فنلاندا

رۆژەکانی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠١٧ لەسەر بانگەوازی رێکخراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق لە وڵاتەکانی بەریتانیاو فنلاند، خۆپیشاندانی ناڕەزایەیەتی بەدژی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی موسڵ بەژن و مناڵ و پیرەوە، بەرێخرا. لەکاتێکدا لە دوو ساڵی رابردوودا بەکوشتارو سەرکوتی وەحشیانەو دژی ئینسانی دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی داعش جەهەنمێکیان بۆ خەڵک دروستکردبوو، دوایی لەماوەی دوو مانگ زیاتردا لەژێر ناوی ئازادکردنی موسڵدا، بەرەیەکی کۆنەپەرستی ئیسلامی و قەومی لەهێزە ناوخۆییەکان و وڵاتانی ناوچەکە لەژێر چەتری ئەمریکادا سازدرا کەکەمتری لەداعش لەکوشتار بەرامبەر خەڵکی موسڵ و کاولکردنی کۆمەڵگادا نەکرد. هەر بەپێی راگەیاندنەکانی ناوخۆی عێراق و کوردستان و ناوچەکە و جیهان بەجیا لەو کۆمەڵ کوژیانەش کەرۆژانە روو دەدات، موسڵی دوای دەرکردنی داعش ناتوانێت ژیانێکی ئارام و ئازادو خۆشگوزەران بۆ خەڵکەکەی دابین بکرێت و کۆمەڵگا بەپێی پێویستی کۆمەڵگایەکی شارستانی و مەدەنی هاوچەرخ ئاوەدان بکرێتەوە. بەهۆی ئەوەی هێزگەلێک ئەرکی ئازادکردنی موسڵیان گرتۆتە ئەستۆ خۆیان نموونەکەیان ئێستا لەناوچەی ژێر دەسەڵاتیانداو کارنامەیان لە ئازادکردنی موسڵدا نیشانداوە.

 وە ئێمە هەر لەسەرەتای جەنگی و موسڵدا ئەمەمان راگەیاند و پەیاممان دا بەکۆمەڵگای جیهانی. بەمەبەستی دیفاع لەخەڵکی مەدەنی و ئایندەیان، ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریەوە ئەوەمان راگەیاند کەخەڵکی موسڵ دەبنە قوربانی سیاسەت و کارنامەی داعش و ئەمریکاو هاوپەیمانە دژی ئینسانیەکان.

لە رۆژی ٣٠ مارس لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، بە بەرزکردنەوەی پلاکارت بەزمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بوونی وێنەی کاولکاری و کوشتاری خەڵکی موسڵ و وتنی شیعارات لەلایەن دەشتی جەمالەوەو دواتر قسەوباسی هەریەکە لە موئەیەد ئەحمەد، نەزار عەقراوی و کارن جۆنسۆن و خوێندنەوەی بەیانی هەردوو حزب بەزمانی ئینگلیزی لەسەر موسڵ لەلایەن نادیە مەحمودەوە، بۆ ماوەی سەعات و نیوێک ناڕەزایەتیەکە بەردەوام بوو کە سەدان کەس بەو ناوەدا دەڕۆشتن و سەیریان دەکردو وێنەیان دەگرت و پرسیاریان دەکرد، وە بەیانی هەردوو حزب بەزمانی ئینگلیزی لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵكی موسڵ بڵاکرایەوە.

هەروەها رۆژی ٣١ مارس لە سەنتەری شاری هێلسینکی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، بە بەرزکردنەوەی پلاکارت بەزمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بونی وێنەی کاولکاری و کوشتاری خەڵکی موسڵ و بە وتنی شیعاری نابۆ داعش و نا بۆ ئیسلامی سیاسی وە ئەبیت خەڵکی موسڵ خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن نەک تیرۆریستان، سەرنجی ئەو دەورووبەرەی بۆخۆی رادەکێشا. هەروەها  هاوڕێ تاهیر عیسا وتەیەکی بەناوی هەردوو حزبەوە پێشکەش کرد.

وە هەردوو ئەم ناڕەزایەتیەی فنلاندو بەریتانیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە راستەوخۆ پەخشکرایەوە.

 

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *