دوو هەواڵی کرێکاری

ڕۆبۆت، لەماوەی ١٥ ساڵدا، ١٠ ملیۆن کرێکار لەبەریتانیا بێکار دەکات!

 رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەنووسێ کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کریکار لەبەردەم هەڕەشەی بێکارکردندان بەهۆکاری ئەوەی جێگەکانیان لەق دەبیت بەهۆی هاتنی ڕۆبۆتەوە لەماوەی ١٥ سالی داهاتوودا لەبەریتانیا. پێشبینی دەکرێ کە کرێکارانێک کە لە سوپەرمارکێت و بازارەکان و ئۆفیس و کارگەکاندا کاردەکەن بێکاربکرێن بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە.

شارەزایان دەڵێن کە ئەوکرێکارانەی کە زیاتر لەژێر مەترسی دەرکردندان، ئەوانەن کە لەمەیدانی گواستنەوە و خەزنکردن (عەمبارکردن) و فرۆشتن و بەرهەمهێنانی کارگەکان و بواری بەڕێوەبردن وخزمەتگوزاری یارمەتی وپشتگیریەکاندا کاردەکەن. بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای گەورەی ژمێریاری (پی دەبلیو سی) نزیکەی ١٠ ملیۆن و٤٠٠ هەزار کەس بێکاردەکرێن کە دەکاتە لەسەدا ٣٠ کار وئیش لەبەریتانیا.

هەروەها گەشەسەندنی ئۆتۆمبیل ولۆری بێ شۆفێر ئەوە دەگەیەنێ کە کرێکارانی گواستنەوە لە مەترسییەکی گەورەدان وە دەوترێ کە ٩٥٠ هەزار کار لەم بوارەدا جێگرەوەیان دەبێت، کەدەکاتە لەسەدا ٥٦.٤ ی هێزی کار لەبەریتانیا. پێشبینی دەکرێ کە لەساڵی ٢٠٢٠ەوە ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر بکەوێتە سەرجادەکان لەبەریتانیا. کۆمپانیای (ئوبەر) کاردەکات لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبیلی تەکسی بێ شۆفێر  کە نیگەرانیەکی زۆری لەناو شۆفێرانی (ئوبەر) دا دروستکردوە.

 

 ڕۆیاڵ بانکی سکۆتلەندا ٤٧٠ لە کرێکارو کارمەندەکانی بێکار دەکات!

 بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ٢٤ی مارسی ٢٠١٧ رۆیال بانکی سکۆتلەندا ١٥٨ بەشی بانقەکانی دادەخات بەمەش نزیکەی ٤٧٠ لە کرێکارەکانی ئەو بانقانە بێکاردەکرێن. هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیاری دەرکردنی کرێکار وکارمەندانی بانقەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی مامەڵە بازرگانیەکان و کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕ وگواستنەوەی پارەوپووڵی کڕیارەکانی (مشتەریەکانی) بانقەکان کەبەڕێژەی لەسەدا ٤٣ کەمی کردووە، لەناو بانقەکاندا لەساڵی ٢٠١٠ وە ، لەکاتێکدا ئەم ئاڵوگۆڕانە بەڕێژەی لەسەدا ٤٠٠ زیادی کردووە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە (واتە ئۆن لاین) . بانکی ئاڕ بی ئێس ڕایگەیاند کەبەم هۆیە زیانی ٧ بلیۆن پاوەندی لێکەوتووە. ئەم داخستنی فەرعی بانقانە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا ڕوودەدەن. بەمەش سەرمایەداران هەروەک هەمیشە پەنادەبەنە بەر بێکارکردن و دەرکردنی کرێکاران لەکاتی قەیرانەکانیاندا.

 سالار سەعید/ ٢٤/٣/٢٠١٧

وەرگیراو لە رۆژنامەی دەیلی میرەرەری  بەریتانی یەوە بەدەستکاری یەوە.

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *